ڕاپەڕینەکەی مەلا سەلیمی بەدلیسی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-31-01:03:00 - کۆدی بابەت: 3963
ڕاپەڕینەکەی مەلا سەلیمی بەدلیسی

ناوه‌ڕۆك

ڕاپەڕینەکەی مەلا سەلیمی بەدلیسی

شێخ  سەلیم یەکێک بوو لە شێخە گەورەکانی ناوچەی (خیزان)ـی سەر بە ویلایەتی (بەدلیس). بە هۆی خەبات و تێکۆشانی لەپێناو گەلی کورد دا لەلایەن سوڵتان عەبدوولحەمیدی دووەمەوە دوور خرایەوە بۆ مەدینە. لە مەدینەدا لە وەرزی حەجکردندا، چاوی بە ژمارەیەکی زۆر لە شێخ و پیاوە ئایینییەکانی کوردی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کەوت، هەر لەوێدا سوێندیان خوارد کە کار بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ بکەن.

دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان مەلا سەلیم بیروباوەڕی خۆی گەیاندە ناوچە دوورەکانی قارس و ئەرزڕۆم و ئەزرنجان هەروەها لە ناوچەکانی وان و بەدلیس و دیاربەکریش. بزووتنەوەکەی مەلا سەلیم تا دەهات لایەنگر و موریدی زۆرتر دەبوو، بەتایبەتی پاش ئەوەی کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی بە تورک کردنیان گرتەبەر و کەوتنە هەوڵدان بۆ توانەوە و سڕینەوەی گەلانی ناتورک. کاتێک ئیتحادییەکان بەمەیان زانی لە ساڵی (١٩١٠ز) هێزێکیان ڕەوانەی سەر مەلا سەلیم کرد  و لە ڕێگای نێوان (وان-بەدلیس) دەستگیریان کرد. بەڵام پاش شەڕێکی توند بە یارمەتی شێخ شەهابەدین تواندرا ئازاد بکرێت، لەم شەڕەدا کوردەکان چەک و تەقەمەنییەکی زۆریان دەست کەوت و نزیکەی ٣٢٠ سەربازی تورکیش بەدیل گیران. ٥٠ جەنگاوەری کوردیش لە شەڕەکەدا شەهید بوون.

سآڵی ١٩١٣ز تەواو نەببو، کە تەواوی ویلایەتی بەدیلس کەوتبووە ژێر دەسەڵاتی شێخ سەلیمەوە، تەنها شاری بەدیلس نەبێت، کەبەدەست تورکەکانەوە مابوو، بەڵام دوای شەڕێکی پێنج کاتژمێری شێخ سەلیم و هاوڕێکانی توانیان بچنە ناو شاری بەدلیس و ژمارەیەکی زۆریش سەربازری تورکیان کوشت، بەڵام کاتێک ڕۆژ بووە هێزەکانی تورک لە چەندین قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بەدیلس و شێخ سەلیم لەگەڵ دە کەس لە هاوڕێکانی کە مابوونەوە پەنایان بردە بەر کۆنسۆڵخانەی ڕووس لە بەدلیس و لەوێدا مانەوە، بەڵام کە جەنگی یەکەمی جیهانی دەستی پێکرد تورکەکان پەلاماری کۆنسوڵخانەکەیان دا و شێخ سەلیم و هاوڕێکانیان دەستگیرکرد و لەبەردەم کونسوڵخانەکەدا لە سێدارەیان دان.


سەرچاوەکان



1481 بینین