وشەی (قوزەڵقۆرت)ماناى چییە و لە چییەوە هاتووە؟

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-03-31-00:54:00 - کۆدی بابەت: 3964
وشەی (قوزەڵقۆرت)ماناى چییە و لە چییەوە هاتووە؟

ناوه‌ڕۆك

وشەی (قوزەڵقۆرت)

ئەم ووشەیە لەکاتی توڕەبوون بەکاردێت بۆ جنێودان و ناڕەزایی لە کارێك ، بەڵام لەڕاستیدا جنێو نییە ووشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانیەکان بەمانای (گورگی سوور) دێت واتە لە ( قزل قرط)ـە وە هاتووە.

سیفەتی گورگی سوور لەگەڵ ئەوانی تر جیاوازە، ئەم جۆرە گورگە زۆر ترسناک و ئازایە لە کاتی گرتنی مرۆڤ زۆر بێ ڕەحم و بێ بەزەییە هەر بە زیندوویی سکی مرۆڤەکە هەڵدەدڕێ و دەیکوژێ و پاشان دڵی دەردەهێنێ و دەیخوات ! 

جا لەبەر‌دڕندەیی ئەو گیانەوەرە بەخەڵک دەوترێ قوزەڵقوڕت، واتە گورگی سوور بتخوات، لە زمانی تورکی ئێستا پێی دەڵێن (کزلکورت)، کەواتە کە بە هەندێک لە مەسئولەکان دەوترێت:  قوزەڵقورتیان بێت کە میللەت برسی دەکەن و خۆیان بەسەر قوتی میللەتەوە دەژین، ئەوە یەعنی دوای ئەو نانە، ئەو گورگە سورە بگاتە خزمەتییان و تۆڵەی هەژارانیان لێ بکاتەوە.


سەرچاوەکان

1252 بینین