ئۆتۆمبێلی مارسیدس - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-31-18:24:00 - کۆدی بابەت: 3995
ئۆتۆمبێلی مارسیدس - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی مارسیدس

ئۆتۆمبێلی مارسیدس بێنز یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای مارسیدس، كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای مارسیدس ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بەرهەمدەهێنێت كە لەگەڵ داواكارییەكانی كڕیارەكانی دەگونجێت، ئەوەی كە ئۆتۆمبێلی مارسیدس لە ئۆتۆمبێلەكانی دیكە جیادەكاتەوە بریتییە لە توانا و وردی دروستكردنەكەی، چونكە دەگمەنە هەڵە لە ئۆتۆمبێلی مارسیدسدا هەبێت، لێرەدا باسی چەند تایبەتمەندییەكی ئۆتۆمێلی مارسیدس دەكەین.

تایبەتمەندییەمای ئۆتۆمبێلی مارسیدس

بزوێنەرەكەی

  • ئۆتۆمبێلە جیاوازەكانی مارسیدس بزوێنەری گەورەیان هەیە بەپێی قەبارەكەی، هەروەها تواناكانیان لەگەڵ كێشی ئۆتۆمبێلەكەدا دەگونجێت، كە ئەمەش یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی بەزووترین كات بگەنە زۆرترین خێرایی.
  • ئەوەی كە بزوێنەرەكانی ئۆتۆمبێلی مارسیدس لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی تر جیا دەیكاتەوە بریتییە لە بەرگەگرتنی خولانەوە زۆرەكان (RPM).

سیستمی پارێزگاری و دەبڵ

  • كۆمپانیای مارسیدس لە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەكانیدا باشترین سیستمی پارێزگاری داناوە.
  • لە هەموو گۆشەكانی ئۆتۆمبێلەكەدا ئەیرباگ هەیە بۆئەوەی شۆفێر و سەرنشینەكان پارێزراوبن لە كاتی ڕووداوی هاتووچۆ.
  • لە تایەكانی ئۆتۆمبێلەكەدا هەستەوەر هەیە كە كێشی ئۆتۆمبێلەكە بە یەكسانی دابەشدەكات و دەیپارێزێت لە خلیسكان.
  • ئۆتۆمبێلەكە سیستمی برەیكی دژە خلیسكانی هەیە (ABS).

بەشی ناوەوە و زیادكراوەكانی

  • سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی مارسیدس ناوێكی شاهانە و جوانیان هەیە و بە ئاسانی بەكاردێت.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە فراوان و ئاسوودە بەخشە.
  • ئۆتۆمبێلەكانی مارسیدس باشترین تایبەتمندییەكانی هەیە، وەك هەستەوەرەكان و كامێرا و بلوتووس و وایفای، بۆ بەستنەوەی ئامێرە زیرەكە جیاوازەكان.
  • سیستمی زیرەكی هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر لەكاتی شۆفێریكردندا، هەروەها لەگەڵ هەستەوەر بۆ ئاگاداری لە ئۆتۆمبێلەكانی دواوە.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی مارسیدس

  • كێشەی ئۆتۆمبێلی مارسیدس لە دروستكردن و تایبەتمەندییەكانیدا، بەڵكو لە بەزی نرخەكەیدایە.
  • چاككردنەوە و پارچە یەدەگەكانی تێچوویەكی زۆری دەوێت.
  • بەهۆی بەهێزی و بەتوانایی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بەنزینێكی زۆر بەكاردەهێنێت لەچاو ئۆتۆمبێلەكانی تردا.


سەرچاوەکان

61 بینین