ڕژێنی دەرەقی - The Thyroid Gland

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-06:53:00 - کۆدی بابەت: 4000
ڕژێنی دەرەقی - The Thyroid Gland
جەستەی مرۆڤ

ڕژێنی دەرەقی - The Thyroid Gland , ئیسنکلۆپیدیای زانیاری ، ڕژێن

ناوه‌ڕۆك

ڕژێنی دەرەقی

ئەو ڕژێنە دەکەوێتە پێشی ملەوە، یەکسەر لە ژێر قوڕگدا، لە دوو پل پێکدێت کە بە پردێکی لکێنەر پێکەوە لکاون، بۆیە بە دیمەن لە پەپولە دەچێتت، هۆرمۆنی هاندەری دەرەقی کە لە ڕژێنەی ژێر مێشکەوە دەگات بەناو ڕژێنەی دەرەقی بەهۆی خوێنەوە وا دەکات دوو هۆرمۆنی لەیەکچوو دروست بکات، یەکێکیان چوار مولیکیولی یۆدی تێدایە (T4-Lodothyronine)، تەوی تریان سێ مولیکیوکی یۆدی تێدایە (T3-Triiodothyronine), بڕی هۆرمۆنی هاندەری دەرەقی لەناو خوێن ١.٤-٢،٠مایکرۆگرام/مل٣، ڕێژەی ئەم هۆرمۆنە ناگۆڕدرێت لە نێر و مێ، لە گەنجی و پیریدا.
هەندێک لە خانەکانی ڕژێنەی دەرەقی تێکڕای زیندەپاڵ کردنی خۆراک ڕێک دەخات، کەوای لێ دەکات کارێکی ڕاستەوخۆ بکاتە سەر گەشەی گشتی و تایبەتمەندبوونی ئەندامەکانی لەش و دروست بوونیان، ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە زیاد بوونی بەکارهێنانی ئۆکسجین و کرداری زیندەچالاکی و بەخشینی ووزە و گەشەی جەستەیی و عەقڵی و جنسی و پارێزگاری گەشە لە پێست و مووەکان دەکات و ڕێکخەری پلەی گەرمای لەشە.


سەرچاوەکان



1057 بینین