ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای قەلەڕەش لە خەودا کردووە .
قەلەڕەش لە خەوندا
ئەگەر كەسێك لە خەودا قەلەڕەش ببینێ نیشانەی پیاوی خراپەكار و بێ دین و درۆزنە لە كارەكاندا ، ئەگەر ببینێ قەلەڕەش بگرێت وەیان كەسێك پێی بدات لەگەڵ كەسێكی بێ دین و درۆزندا سەرگەرمی كاری پڕوپوچ دەبێت . ئەگەر ببینێ قەلەڕەشێك بكوژێت ئەوا زاڵ دەبێت بەسەر پیاوی بێ دین و درۆزندا ، ئەگەر ببینێ لە جێگەیەكدا كۆمەڵێ قەلەڕەش كۆببنەوە ئەوا كۆمەڵی دزو جەردە لەو جێیەدا كۆدەبنەوە ئەگەر ببینێ بە ئاشكرا قەلەڕەشی گرت لە ڕێگای نادروستەوە سەروەت پەیدا دەكات .