هۆکاری جیاوازی تاکەکەسی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2025-11-13-01:58:00 - کۆدی بابەت: 4201
هۆکاری جیاوازی تاکەکەسی
ژیان و کۆمەڵگە

هۆکاری جیاوازی تاکەکەسی چییە؟

زانا دەروونزانەکان وای بۆ دەچن بوونی جیاوازی تاکەکەسی دوو هۆکاری سەرەکی هەیە

  1. بۆماوە ئەم هۆکارە لە دایک و باوکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ منداڵ و پڕۆسەی فێرکردن هیچ ڕۆڵێکی تێدا نییە، وەک ڕەنگی قژ و چاو و پێست و هەندێک لە نەخۆشیەکان.
  2. ژینگە ئەم هۆکارە مرۆڤ لە دەوروبەری فێری دەبێت و پڕۆسەی فێربوون کاریگەری تێدا هەیە، وەک ئاڕاستەکان و بەها کۆمەڵایەتیەکان و بیر و باوەڕەکان.

ئەم دوو هۆکارە بەردەوام کارلێک دەکەن، بۆ نمونە ئامادەباشی بۆ قسەکردن بۆماوەییە، بەڵام بۆ ئەوەی کەسەکە توانای قسەکردنی هەبێت پیویستی بە کەسانی تر هەیە بۆ ئەوەی ئاخاوتنیان لەگەڵدا بکات، بۆ نمونە ئەگەر هات و منداڵێک دوور لە مرۆڤ ژیانی بەسەربرد، ئەوە بێگومان ناتوانێت قسە و ئاخاوتن لەگەڵ مرۆڤ بکات.

ئەوەی شایەنی باسە، ژینگە هۆکارێکی جیا نییە لە بۆماوە بۆ دروستکردنی جیاوازیەکان، بەڵکو هۆکارێکی بەهێزکەرە و لەگەڵ هۆکارە بۆماوییەکان کار دەکات، بۆ ئەوەی وردتر باسی کاریگەرییەکان بکەین دەتوانین بڵێین لە هەندێک بارودۆخدا ژینگە کاریگەری زیاتر دەبێت، بۆ نمونە ئەگەر هات و دووانەیەک هەموو تایبەتمەندیە بۆماوەییەکانیان وەکو یەک بێت بەڵام لە ژینگەی جیاواز بژین ئەوا جیاوازی لەنێوانیان دروستدەبێت، بە پێچەوانەش ئەگەر دوو منداڵ لەڕووی بۆ ماوەیی جیاواز بن بەڵام ژینگەکەیان وەک یەک بێت ئەوا جیاوازی لەنێوانیان دروستدەبێت.

زۆر لە زانا دەروونزانەکان هەوڵیان دا کاریگەری ژینگە و بۆماوە لەسەر تواناکانی مرۆv بزانن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پێوانەی جیاجیایان خستەڕوو.


سەرچاوەکان



2668 بینین