ڕینۆ كۆڵیۆس - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-10-14:46:00 - کۆدی بابەت: 4360
ڕینۆ كۆڵیۆس - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

ڕینۆ كۆڵیۆس

ڕینۆ كۆڵیۆس لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەیە كە (4WD)ـە، سەرەتا لە ساڵی 2007 دروستكراوە و تا ئێستە كۆمپانیای ڕینۆ بەرهەمێدەهێنێت، ساڵانە لەگەڵ هەر جیلێكی نوێی ئۆتۆمبێلەكە تایبەتمەند نوێی بۆ زیاد دەكرێت.

بزوێنەیری ئۆتۆمبێلی ڕینۆ كۆڵیۆس

قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە 2.5 لیتر، هێزی 170 ئەسپی هەیە، لە پۆلێنی ئەو ئۆتۆمبێلە مامناوەندانە دادەنرێت كە توانای ڕۆشتنیان هەیە بە ڕێگا سەختەكاندا.

بەبۆنەی كێشی ئۆتۆمبێلەكە و قەبارەی مەكینەكەی، ئۆتۆمبێلی رینۆ كۆڵیۆس كەمێك بەنزین زۆر سەرف دەكات، كە بۆ هەر 100 كیلۆمەترێك پێویستی بە 9.5 لیتر بەنزین هەیە.

گێڕی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ كۆڵیۆس

  • ئۆتۆمبێلەكە هەردوو هەڵبژاردەی گێڕ عادی و گێڕ ئۆتۆماتیكی هەیە، كە لەگەڵ هەموو خواستەكان دەگونجێت.
  • ئۆتۆمبێلەكە (4WD)ـیە واتا هەرچوار تایەكەی دەخولێتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی ئاسایی دوو تایەی دەخولێتەوە، شۆفێر دەتوانێت لەكاتی پێویستدا كار بە سیستمی (4WD) بكات.

بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ كۆڵیۆس

  • بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە فراوان و گەورەیە بۆ سەنشینەكانی پێشەوە، بەڵام لە دواوە وانییە، بۆیە هەندێك كەس لە كاتی سەركەوتنی بۆ بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە كەمێك ناڕەحەتی بۆ دروست دەبێت.
  • لە ناوڕاستی داشبڵەكەدا شاشەیەكی گەوری تێدایە كە بە هەستەوەری دەست كاردەكات، لەگەڵ چەندین كۆنتڕۆڵی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەكە.

سیستمی دەبڵ (ڕاگرتن)ـی ڕینۆ كۆڵیۆس

  • سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەك دروستكراوە كە شۆفێر بتوانێت بە خێراییەكی زۆر پێی بڕوات، چونكە سوكانی ئۆتۆمبێلەكە بە جێگیری دەمێنێتەوە لە خێراییە زۆرەكاندا.
  • دەبڵەكانی ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت بەرەبستەكان (تاسەكان) هەڵبمژێت و نەبێتە هۆی بێزاركردنی شۆفێر و سەرنشینەكان.

سەلامەتی ڕینۆ كۆڵیۆس

  • لە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە شەش ئەیرباگ هەیە كە شۆفێر و سەرنشینان لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ دەپارێزێت.
  • ئۆتۆمبێلی ڕینۆ كۆڵیۆس برەیك (ئیستۆپ)ـی بەهێزی هەیە كە یارمەتی دەدات بەخێرایی بوەستێت لە حاڵەتە لەناكاوەكاندا، هەروەها سیستمی دژە خلیسكانی هەیە كە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كار دەكات.

زیادكراوەكانی ئۆتۆمبێلی ڕینۆ كۆڵیۆس

دەتوانیت بە شێوەیەكی تایبەت داوای ئۆتۆمبێلی ڕینۆ كۆڵیۆس بكەیت بە تایبەتمەندی زیادەوە كە لە جۆرە ئاساییەكانی ئۆتۆمبێلەكە جیایدەكاتەوە، ئەو زیادكراوانە بریتین لە:

  • ویلەكان بە قەبارەی 18 ئینچ
  • سیستمی GPS
  • لایتی پێشەوەی LED
  • سیستمی دیاریكردنی ناوچەی كوێر
  • سیستمی پارككردنی ئۆتۆماتیكی
  • كۆمپیوتەری تابلێت
  • كوشنی چەرمی، كە فێنككەرەوەی تێدایە


سەرچاوەکان

57 بینین