تۆیۆتا ئەڤەلۆن - تایبەتمەندی و كێشەكانی

له‌لایه‌ن: محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-04-11-02:45:00 - کۆدی بابەت: 4376
تۆیۆتا ئەڤەلۆن - تایبەتمەندی و كێشەكانی

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا ئەڤەلۆن

تۆیۆتا ئەڤەلۆن یەكێكە لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەڤەلۆن كە لە ساڵی 1994 دەستی بە بەرهەمهێنانی كردووە، هەروەها ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڤەلۆن چەندین جۆری جیاوازی هەیە، لێرەدا باسی تایبەتمەندی و كێشەكانیان دەكەن.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری XLE

  • قەبارەی بزوێنەرەكەی 3.5 لیترە و شەش بستۆنە، هەروەها هێزی 274 ئەسپی هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە گێڕ ئۆتۆماتیكە و 6 خێرایی هەیە.
  • قەبارەی ویلەكانی 17 ئینچە و لە ئەلەمنیۆم دروستكراون.
  • ڕاگری خێرایی هەیە (تحدید سرعة).
  • سیستمی خۆڕاگری هەیە لەسەر جادەكان (Vehicle Stability Control-VSC).
  • سیستمی دابەشكردنی ئەلیكترۆنی هەیە بۆ هێزی ئیستۆپەكانی.
  • سیستمی یاریدەدەری ئیستۆپی هەیە (Brake assist-BA).
  • سیستمی دژە خلیسكان (ABS) هەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە بە دووگمە دادەگیرسێت و دەكوژێتەوە.
  • سوكانەكەی دوگمەی كۆنتڕۆڵكردنی پێوەیە.
  • ئۆتۆمبێلەكە هەشت بڵندگۆ (مكەبەرە)ـی تێدایە، هەروەها بلوتوس و شوێنی USB هەیە.
  • سوكانەكەی بە چەرم داپۆشراوە.
  • ئەریباگی هەیە بۆ شۆفێر و سەرنشینەكانی پێشەوە و دواوە.
  • شاشەی زانیاری تایبەتی هەیە كە بەكارهێنانی زۆری هەیە.
  • كوشنەكانی لە چەرم دروستكراون و هەروەها ساردكەرەوەی ئۆتۆماتیكی هەیە.
  • سیستمی كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرمی جیاوازی هەیە بۆ شۆفێر و سەكن.
  • سندوقی ئۆتۆمبێلەكە بە شێوازی كارەبایی دەرێتەوە.
  • لایتەكانی پێشەوەی هالۆجینە و دەسكی دەرگاكان لە كرۆم دروستكراوە.
  • شەبەكەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە كرۆم بۆیەكراوە.
  • فەرشەكانی ئۆتۆمبێلەكە لە قوماش دروستكراون.
  • لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە هەستەوەری تایبەت هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێر لەكاتی پارككردنی ئۆتۆمبێلەكە.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری  XLE Touring

ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو تایبەتمەندییەكانی جۆری XLE هەیە لەگەڵ ئەم جیاوازییانەی خوارەوە:

  • لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە هەستەوەر هەیە كە بەرهەمی مالیزییە.
  • سەقفەكەی دەكرێتەوە (سلایدە).
  • كامێرای دواوەی هەیە.
  • تایبەتمەندی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكەی هەیە لە دوورەوە.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری Limited Navigation

ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو تایبەتمەندییەكانی جۆری XLE Touring هەیە لەگەڵ ئەم جیاوازییانەی خوارەوە:

  • لایتی ڕۆژی هەیە.
  • لەژێر كوشنەكانی ئۆتۆمبێلەكەدا لایت هەیە.
  • دەتوانیت ڕێژەی ڕووناكی گێچی ئۆتۆمبێلەكە بگۆڕیت.
  • سیستمی GPS هەیە.
  • لایتەكانی پێشەوەی هالۆجینن و ڕووناكیان زۆر بەهێزە.
  • دەتوانیت ئاڕاستەی لایتەكانی پێشەوە بگۆڕیت.
  • مكەبەرەكانی ئۆتۆمبێلەكە هی كۆمپانیای (JBL)ـە.
  • كوشنەكانی لە چەرمی گرانبەها دروستكراون.
  • لایتی زینۆنی هەیە بۆ ڕووناككردنەوەی كەم (كز).
  • دەتوانیت خێرایی ئۆتۆمبێلەكە (گێڕ) لە ڕێگەی سوكانەكەوە بگۆڕیت.
  • لە دواوەی ئتۆمبێلەكە پەردەی كارەبایی هەیە.
  • سیستمی چوونەژوورەوەی زیرەكی هەیە.
  • 11 مكەبەرەی تێدایە، هەروەها كوشنەكانە پێشەوە فێنككەرەوەیان هەیە.

تۆیۆتا ئەڤەلۆن جۆری Limited Premium

ئەم ئۆتۆمبێلە هەموو تایبەتمەندییەكانی جۆری Limited Navigation هەیە لەگەڵ ئەم جیاوازییانەی خوارەوە:

  • كۆنتڕۆڵی زیاتر بۆ گۆڕینی لایتەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكە.
  • لایتەكانی (LED)ـی زینۆنی هەیە بۆ ڕوو ڕووناككردنەوەی بەهێز.
  • لایتەكانی (LED)ـی زینۆنی هەیە بۆ ڕوو ڕووناككردنەوەی لاواز (كز).
  • سیستمی یاریدەدری هەیە لەكاتی گۆڕینی ئاڕاستە.
  • سیستمی پارێزگاری پێش پێكدادانی هەیە.
  • جێگری خێرایی (تحدید سرعة) هەیە لە جۆری ڕاداری.

كێشەكانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڤەلۆن

ئەم ئۆتۆمبێلە كێشەی زۆر كەمە، بەڵام یەكێك لە كێشەكانی بریتییە لە هەڵەی بەرهەمهێنان، كە كاتێك پێ دەنێیت بە بەنزیندا پێدڵەكە دەلكێت یاخود گیر دەبێت لە فەرشی ئۆتۆمبێلەكە.


سەرچاوەکان

37 بینین