سزا و تاوانەکان لە ئیسلامدا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-13-05:37:00 - کۆدی بابەت: 4467
سزا و تاوانەکان لە ئیسلامدا
حوکمە شەرعییەکان

سزا و تاوانەکان لە ئیسلامدا ، سنووری سزای تاوانەکان ، سنووری سزای تاوانەکان ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

سنووری سزای تاوانەکان

ئەم یاسایانە بۆ كاتێكە دەوڵەت ئیسلامی بێت و یاسا و دەستووری ئیسلامی پەیڕەو بكرێت

خوای گەورە بۆ پاراستنی (ئایین، گیان، نەژاد، ماڵ، هۆش، ئابڕوو) چەند سزایەکی داناوە بەرامبەر کردنی چەند تاوانێک وەکو (کوشتن، زینا، بوختان، مەی خواردنەوە، دزی کردن، ڕێ گرتن، زۆرداری، کافربوون، جەنگکردن لەگەڵ فەرمانڕەوای ئیسلام، نوێژنەکردن). ئەگەر ئافرەتێکی ئاوس تاوانێکی لەو تاوانانە کرد، نابێ سزا بدرێ تا زگەکەی دائەنێ، هەرچەند لە زیناش ئاوس بووبێ.

جا هەر کەسێک لە دونیادا سزای تاوانەکەی لێوەربگیرێ، لە ڕۆژی قیامەت دووبارە لەسەر ئەو تاوانە سزا نادرێتەوە، بەو مەرجەی تاوانەکەی (کفر) نەبێ (عن عبادة بن الصامت -رضي الله عنه-: قال النبی ﷺ: من أصحاب شیئا من ذلك فعوقب به فی الدنیا فهو کفارة له، ومن أصحاب شیئا من ذلك فستره الله علیه فأمره إلی الله إن شاء عفا عنه وإن شاء عذبه) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هەرکەسێک لەو گوناهانە گوناهێکی کرد و لە دونیادا سزا درا، بەم سزادانە گوناهەکەی لەسەر لائەچێ، وە هەر کەسێک لەو گوناهانە گوناهێکی کرد بەڵام لێی ئاشکرا نەبوو، ئەوە کارەکەی ئەکەوێتە لای خوا ئەگەر حەز بکا لێی ئەبورێ، وە ئەگەر حەز بکا سزای ئەدا.

با لە نێوان خۆی و خوای گەورەدا تۆبە بکا و ئاشکرای نەکا، بەو مەرجەی مافی خەڵک نەبێ، چونکە ئەگەر گوناهەکە مافی خەڵک بوو، ئەبێ خاوەنەکەی ڕازی بکا، ئینجا خوای گەورە لێی ئەبوورێ.


سەرچاوەکان



1248 بینین