حوکمی منداڵ لەباربردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-14-02:57:00 - کۆدی بابەت: 4479
حوکمی منداڵ لەباربردن
حوکمە شەرعییەکان

خوێنی ئەو کۆرپەیە لەسەر خزمەکانی تاوانبارەکەیە و، بۆ میراتگرەکانی کۆرپەکەیە. خوێنی کۆرپەی ناو زگ کە کۆیلە بێ دە یەکی نرخی دایکیەتی.

ناوه‌ڕۆك

تۆڵەی کۆرپەی ناو زگ (جنین)

خوێنی کۆرپەی ناو زگ کە ئازاد بێ و بەهۆی دەستدریژی کردنە سەر دایکەکەی بە مردوویی لێی بێتە دەرەوە، جیاوازی نێر و مێ نییە، جیاوازی کۆرپەی تەواو و پارچە گۆشتێکی وێنەکراو نییە، خوێنەکەی یان کۆیلەیەکی نێرە، یان کۆیلەیەکی مێیە، جا ئەگەر نەبوو، ئەبێ پێنج ووشتر بدرێن، یان نرخی پێنج ووشترەکان (عن أبی هریرة -رضە الله عنه-: أن النبی ﷺ قضی فی دیة الجنین بعبد أو ولیدة) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ حوکمی کردووە کە خوێنی کۆرپەی ناو زگ کۆیلەیەک بێ.

خوێنی ئەو کۆرپەیە لەسەر خزمەکانی تاوانبارەکەیە و، بۆ میراتگرەکانی کۆرپەکەیە. خوێنی کۆرپەی ناو زگ کە کۆیلە بێ دە یەکی نرخی دایکیەتی.

لەو تاوانەدا جیاوازی نییە لە نێوان باوکی کۆرپەکە و دایکە دووگیانەكە و کەسێکی تر، هەروەها جیاوازی نییە ئەو بارفڕێدانە بەهۆی دەرمانخواردن بێ، یان بە هۆی لێدان بێ، یان بەهۆی ترساندن بێ، یان بەهۆی برسیکردن بێ.

بەڵام ئیمامی (الزرکشي) فەرموویەتی: ئەگەر دایکەکە توشی مەترسی مردن بوو، دروستە دەرمانی بارهاویشتن بخوا و تۆڵەی ناکەوێتە سەر.

دەرمانخواردن بۆ فڕێدانی کۆرپەی ناو زگ پێش ئەوەی وێنەی نهێنیی بکێشرێ، هەر حەرامە، بەڵام تۆڵەی واجب نییە، هەروەها دەرمانخواردن بۆ ئەوەی بە یەکجاری منداڵی نەبێ، حەرامە، بەڵام ئەگەر هەر بۆ ماوەیەک بێ، دروستە.


سەرچاوەکان



869 بینین