توندوتیژی دژی پیاوان چییە و فۆرمەکانی چین؟

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-08-03-13:37:00 - کۆدی بابەت: 13891
توندوتیژی دژی پیاوان چییە و فۆرمەکانی چین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

توندوتیژی دژی پیاوان: چییە و فۆڕمەکانی چین؟ (بە عەرەبی: العنف ضد الرجال : ما هو وما  أشكاله، بە ئینگلیزی: Violence against men : What is it and what are its forms)، توندوتیژی لە کۆمەڵگادا چەندین جۆری هەیە، ژنانیش بە یەکێک لەو گروپانە دادەنرێت کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەرامبەر بە توندوتیژی جەستەیی و زارەکی و توندوتیژیی تر، بەڵام ڕەنگە هەندێک جار پیاوان بەر توندوتیژی بکەوێت و توندوتیژی دژی پیاوان دەکرێت شێوەی توندوتیژی جەستەیی یان دەستدرێژی سۆزداری، زارەکی، یان سێکسی بێت، وەک لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ٢٥٪ی پیاوان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ژیانیاندا بەرکەوتەی توندوتیژی سێکسی بوون.

جۆرەکانی توندوتیژی دژی پیاوان چین؟

توندوتیژی دژی پیاوان چەندین جۆری هەیە بەپێی حاڵەتەکان  جۆرەکانی توندوتیژی دژی پیاوان بریتین لە: 
١-توندوتیژی جەستەیی: ئەم توندوتیژییە ئاراستەی زیانی جەستەیی دەکرێت، کە شێوەی جۆراوجۆری هەیە، وەک لێدان، شەق لێدان، خنکاندن، سووتاندن و جۆرەکانی تری زیان کە جەستە بەرکەوتەی دەبێت، دەبێتە هۆی شێواوی لە جەستەدا و هەستکردن بە ترس و دڵەڕاوکێ.
٢-توندوتیژیی زارەکی: ئەم جۆرە توندوتیژییە پەیوەندی بە بەکارهێنانی زمانەوە هەیە، لە ڕێگەی وشە و جنێودانی خراپ، گاڵتەکردن و ڕەخنەی توندیش بە جۆرەکانی توندوتیژی زارەکی دادەنرێت.
٣-توندوتیژی دەروونی: ئەم جۆرە نوێنەرایەتی هەڕەشە و تۆقاندن و پچڕانی پەیوەندییەکان دەکات کە کاریگەرییان لەسەر دەروونی پیاوەکە هەیە، زۆرجار ژنێکی خێزاندار هەڕەشە لە مێردەکەی دەکات بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانی و لەوانەیە لێیان بێبەش بکات، هەروەها هاوڕێ نزیکەکانی و خولیاکانی کە خۆشی دەوێت، ناچاری دەکات زۆر شت بکات کە ڕقی لێیەتی هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر لایەنی دەروونی پیاوەکە هەیە، کە ڕەنگە تووشی چەندین نەخۆشی دەروونی بکات.

ئاماژەکان بۆ ئەوەی پیاوێک بەرکەوتەی توندوتیژی خێزانی بووە

دەتوانرێت بزانرێت کە پیاوێک کە لەلایەن هاوبەشەکەیەوە بەرکەوتەی توندوتیژی خێزانی بووە لە ڕێگەی ئەم خاڵانەی خوارەوە: 
١-بانگکردنی بە ئەو ناوانەی کە سووکایەتی یان بێزارکەربن.
٢-قەدەغەکردنی بینینی هاوڕێ یان ئەندامانی خێزان.
٣-کۆنتڕۆڵی چۆنیەتی خەرجکردنی پارە و چەندین هەڵبژاردنی کەسی بکە.
٤-قەدەغەکردنی چوونە سەر کار.
٥-ئیرەیی و بێمتمانەیی لە ڕادەبەدەر و خاوەندارێتی.
٦-هەڕەشە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک.
٧-تۆمەتبارکردنی بە ڕەفتارە توندوتیژەکانی.
٨-توندوتیژی جەستەیی، چ بە لێدان، شەق لێدان، خنکاندن، یان سووکایەتیکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە.

ڕاستیەکان دەربارەی توندوتیژی دژی پیاوان

  • توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ١٦ پیاو لە ئینگلتەرا لە ئەنجامی توندوتیژیی هاوبەشی ژیانیان یان هاوبەشی پێشوویان گیانیان لەدەستداوە، بە بەراورد بە ٨٠ ژن لە ساڵی ٢٠١٨دا، بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی (ONS) و ڕێکخراوی ManKind کە ڕێکخراوێکە کە پەیوەندی بە پاراستنی پیاوانەوە هەیە قوربانیانی توندوتیژی خێزانی، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەیان بەوە کردوە ٩٥٪ی ئەو پیاوانەی کە تووشی توندوتیژی خێزانی بوون، تووشی دەستدرێژی سۆزداری بوون، ٦٨٪تووشی توندوتیژی جەستەیی بوون، ٤١٪ تووشی توندوتیژی دەروونی بوون، و٢٣٪ تووشی کۆنترۆڵی دارایی بوون.
  • لەکاتێکدا هۆکارەکانی مانەوەی پیاوان لە پەیوەندییە توندوتیژییەکاندا سەرەتا لە دەوری خەمخۆری منداڵدا دەسوڕێتەوە، پاشان ئەو گریمانەیەی کە هاوسەرگیری پەیوەندییەکی ئەبەدییە، لەکاتێکدا ڕەنگە هەندێکیان لە پەیوەندییە توندوتیژییەکاندا بمێننەوە بەهۆی بوونی هەستی خۆشەویستی بۆ لایەنی بەرامبەر و ئەوانیش ترسی ئەوەی کە نەتوانن منداڵەکانیان ببیننەوە، و ڕێژەیەکە نزیکەی ٥٠٪ی پیاوان ڕەنگە لە پەیوەندییەکی توندوتیژدا بمێننەوە بەهۆی کەمی پارە و شەرمەزاری و نەبوونی شوێنێکی دیکە بۆ ژیان.


سەرچاوەکان



55 بینین