تەمبێکردن - تعزیر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-14-03:03:00 - کۆدی بابەت: 4480
تەمبێکردن - تعزیر
حوکمە شەرعییەکان

مەبەست لە (تعزیر)، واتە: تەمبێکردن، ئەوەیە: تاوانبارەکە لێی بدرێ و شاپی تێهەڵبدرێ و سەری بتاشرێ و ڕووی ڕەش بکرێ و بەند بکرێ.

ناوه‌ڕۆك

باسی تەمبێکردن (تعزیر)

هەرکەسێک بە حەرامی دەستبازی بکا کە نەبێتە زیناکردن، وەکو ماچکردن و مەمک گرتن و دەست لەملا کردن و ئەو جۆرە کردەوانە واجبە تەمبێ بکرێ، هەروەها ئەگەر لە کونی پشتەوەدا، یان لە کاتی حەیز و نیفاسدا جیماع لەگەڵ ژنی خۆیدا بکا، ئەبێ تەمبێ بکرێ.

مەبەست لە (تعزیر)، واتە: تەمبێکردن، ئەوەیە: تاوانبارەکە لێی بدرێ و شاپی تێهەڵبدرێ و سەری بتاشرێ و ڕووی ڕەش بکرێ و بەند بکرێ.
هەر تاوانێکیش لە شەرعدا سزای دیار نەبێ، ئەو تەمبێ کردنە سزایەتی.

نابێ (قازی) لەو تەمبێکردنە بگاتە کەمترین سزای گوناهەکان، واتە: ئەگەر بە دارکاری بیکا، نابێ بگاتە بیست شوڕکەدار لە کۆیلە و، چل شوڕکەدار لە ئازاد.

یەکەم: هەر کەسێک ئافرەتێکی مەحرەم مارە بکا و زینای لەگەڵ بکا، سزای وەکو زینا وایە.

دووەم: تەنها ئەبێ گەورەی موسوڵمانان، یان جێگری وی سزای تاوانەکان وەربگرێ و نابێ ئەو کەسەی دەستەڵاتی نەدراوەتێ سزا وەربگرێ، چونکە فیتنە ڕوو ئەدا و سزاکەیش جێی خۆی ناگرێ.

سێیەم: زینا بە شاهیدیی چوار پیاوی دادپەروەر ئاشکرا ئەبێ، واتە: ئەگەر لە چوار پیاو کەمتر شاهیدییان دا، ئەبێ گشتیان دارکاری بکرێ، چونکە ئەبێتە بوختان، هەروەها زینا ئاشکرا ئەبێ کە زیناکەرەکە بەخۆی شاهیدی لەسەر خۆی بدا و بڵێ: زینام کردووە. بەڵام دروستە پەشیمان ببێتەوە و بڵێ درۆم کرد.


سەرچاوەکان



970 بینین