واتای گریان لە خەودا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-17-12:40:00 - کۆدی بابەت: 4575
واتای گریان لە خەودا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای گریان لە خەودا کردووە .

گریان لە‌ خە‌وندا

لێكدانە‌وە‌ی گریان لە‌خە‌ودا شادی و خۆشحاڵییە‌ لە‌لایە‌ن خوای گە‌ورە‌وە‌ ئە‌گە‌ر لە‌ خە‌ودا لە‌بە‌ر گوناح بگرێ وە‌ یان لە‌ كۆڕی پرسە‌ یان لە‌ كاتی قورئان خوێندندا بگری ئە‌وا پە‌روە‌ردگار ڕە‌حمە‌تی بە‌سە‌ردا دە‌بارێنێ و لە‌ گوناحە‌كانی خۆش ئە‌بێت ، ئە‌گە‌ر بگری بە‌ڵام فرمێسك لە‌چاوی نە‌یە‌ت ئە‌وا زیان دە‌بینێت ، ئە‌گە‌ر بگری لە‌جێی فرمێسك خوێن لە‌ چاوی بێتە‌ خوار ئە‌وا لە‌كارە‌ ڕابردوە‌كانی پە‌شیمان دە‌بێتە‌وە‌ .

 


سەرچاوەکان



148701 بینین