سوودەکانی هەرمێ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-20-03:45:00 - کۆدی بابەت: 4687
سوودەکانی هەرمێ

ناوه‌ڕۆك

باسی هەرمێ 

بەشی بەکارهاتووی بەرەکەی و گەڵا و گوڵەکانییەتی، بە دڵنیاییەوە سەرچاوەی سەرەکی لە کیشوەری ئاسیاوەیە و بەتایبەتی لە چین ئەگریک و ڕۆمەکانیش ناسیویانە نزیکەی ٥٠ جۆری هەیە بەڵام بەرهەمهێنانی سێو لە هەرمێ زیاترە لەبەر ناوەندی تەمەنی هەرمێ بە بەراورد لەگەڵ سێو ئەمەش لەبەر ئەوەیە هەرمێ ڕێژەیەکی زۆر زیاتر ئاوی تیایە و هەڵگرتنی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەستەمە، بەڵام سێو ڕەقترە و ساردکردنەوە و هەلگرتنی ئاسانە.

پێکهاتەکەی هەرمێ

  1. ئاو ٧٣٪.
  2. شەکر ١٥٪.
  3. ڕیشاڵ ١٥٪.
  4. پڕۆتین ٥٪، بڕی پڕۆتینی ناو هەرمێ زیاترە لەوەی ناو سێو.
  5. چەوری ٤٪.
  6. کەمێک ڤیتامین (سی و بی و ئەی) تیایە.

بەکارهێنان و سوودەکانی پزیشکی هەرمێ

  • بۆ کەمکردنەوەی کێش بەسوودە چونکە ماوەیەکی زۆر لە گەدە دەمێنێتەوە و چالاکی و جووڵەی گەدە کەم دەکاتەوە.
  • بۆ نەخۆشییەکانی دەروونی وەک پەشێوی و ناهاوسەنگی باشە.
  • بۆ نەخۆشییەکانی کۆڵۆن باشە و قەبزی ناهێڵێ.
  • تێنویەتی دەشکێنێ و بۆ دڵهەڵچوون و ڕشانەوە باشە.
  • پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێ.
  • چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات.
  • زیادکردنی میزکردن و توانەوەی بەردی ورد، چونکە پۆتاسیۆمی تیایە.
  • بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە.
  • گوڵ و گەڵای دەکوڵێندرێ و بۆ توندی گەدە و قەبزی باشە.
  • هاوکاری چاکبوونەوەی برینی نەشتەرگەری دەکات.
  • دەتوانرێ وشک بکرێتەوە بۆ وەرزی زستان تاوەکو بۆ ڕێژیمی قەڵەوی بەکار بێت.


سەرچاوەکان



1054 بینین