خۆراکی نەخۆشی سکچوونی درێژخایەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-22-05:16:00 - کۆدی بابەت: 4746
خۆراکی نەخۆشی سکچوونی درێژخایەن

ناوه‌ڕۆك

سکچوونی درێژخایەن (Shronic Diarrhea)

(گوڵی هەناری وشککراو یان توێکڵی میوەکەی کە وشککرابیت بۆ منداڵ (٢)گرام بۆ گەورەش (٤)گرام دەم بکرێت و بخورێتەوە، گێزەر(١٠٠)گرام لەناو لیترێک ئاودا بکوڵێت و هەر کاتژمێرێک پەرداخێک بخورێتەوە، کەوچکیک پونگی ورد کراو لە نیو پیاڵە ئاوی هەناری ترش بکە و بیخۆرەوە ڕۆژی سێ جار دەتوانی تا دوو هەفتە هەموو ڕۆژێک بەکاری بهێنیت، خواردنەوەی ئاوی لیمۆ یەک تا پێنج بەیانی و شەو پێش خەوتن تا دوو هەفتە وە مەبەست لە یەک تا پێنج ئەوەیە تەمەنی زۆر منداڵ تا گەورە بەپێی تەمەن، کەوچکێک ئاردی نۆک لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین بخۆ سێ ژەمە تاوەکو چاک دەبیت، شەربەتی ئاڵوباڵو ڕۆژی سێ پەرداخ، چای وشک وورد بکە و لەگەڵ پیاڵە ماستێکی ترش تێکەڵی بکە و بیخۆ، بۆ قەرەبووی ئاوی لەدەست چوو ئاو و شلەمەنی زۆر بخورێتەوە.


سەرچاوەکان



589 بینین