خۆراکی نەخۆشی قۆڵۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-22-05:08:00 - کۆدی بابەت: 4744
خۆراکی نەخۆشی قۆڵۆن

ناوه‌ڕۆك

قۆڵۆن (Irritable Bowel Syndrome)

ئەوەی تووشی قۆڵۆن بوو دەبێت پارێز بکات لەوانە:

گۆشتی سوور و شتی سوورەوەکراو و خواردنەوە گازییەکان و مەشروبات و جگەرە: ئەگەر پاشەڕۆ خڕبوو وەک کەلا ئەوە قۆڵۆنە و ئەگەر درێژبوو و ڕەق بوو ئەوە مایەسیرییە.

چارەسەر

ئەوەش چارەسەری قۆڵۆن و هەندێک شتی بەسوود:

-(گەڵای سەنامەکی (٥)گرام + پەلکە گوڵی سوور (٢)گرام) بەیەکەوە دەم بکرێت و ڕۆژی دووجار بخورێتەوە.
-تۆوی کەتان پڕی کەوچکی زەڵاتە لەگەڵ ئاو قووت بدە بەبێ جوین تەنها شەوانە.
-(کولەکەی مرەبا چۆن بۆ مرەبا ئامادە دەکەیت هەر بەوجۆرە (٨٠٠) گرام + سێو توێکڵ و ناوکی فڕێ بدەرێت و ورد بکرێت (٢٠٠) گرام بێت + شەکر (١٠٠)گرام) لەناو لیترێک ئاودا بکوڵێت لەسەر ئاگرێکی هێواش تاوەکو ئاوی لێ دەبڕێت پاشان بە مەکینەی قیمە یان بە مەکینەی شەربەتکردن بیکە بە هەویر و لە شوشەیەکدا لەناو سەلاجە دایبنێن، ڕۆژی چوار جار هەرجارە و دوو کەوچکی لێبخۆ دووبارەی بکەرەوە تا بەتەواوی چاک دەبیت، تا دوومانگ ئەوانەی باسمان کرد بەکاردێت.

-کەوچکێک شمڵی کوتراو لەناو پەرداخێک شیردا بکوڵێ کە سارد بووەوە کەوچکێک هەنگوینی تێبکە و بیخۆرەوە ڕۆژی دوو جار تۆوی کولەکەی نەبرژاو بکوتە و پڕی دوو کەوچک لە پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم بکە و ڕۆژی دوو پەرداخی لێ بخۆرەوە.

-شەربەتی ڕەگی مێکوک ڕۆژی سێ فنجان و نیو کاتژمێر پێش نان پەرداخێک بخورێتەوە، دروستکردنی: (٥٠) گرام بە پاكکراوت لەناو لیترێک ئاودا بۆ ماوەی (١٢) خولەک بکوڵێت و بۆ ماوەی (١٢) کاتژمێر سەری لامەبە پاشان دەیپاڵێویت و ڕۆژی سێ فنجانی لێ دەخۆیتەوە، کە بەنیوەیی بوو هی تر دروست دەکەیتەوە، لەیەک هەفتە بۆ ماوەی سێ مانگ دەکرێت بەردەوام بیت بەپێی نەخۆشی دەگۆڕێت لەگەڵ تۆوی کەتان بەکاربێت بۆ شێرپەنجەش چارەسەرە گەر ویستی خودای لەسەر بێت.

ئەوانەش بەسوودن: مۆز، بەهێی کوڵاو، بەیبوون، بادەم، گوێز.

بۆ ئاوسانی قۆڵۆن

(گێزەر - پاقلە - باڕێزە - هەلیلەی کابولی - زەیتی جگەری نەهەنگ) وە شەوانە کەوچکێک خاکشیر لەگەڵ (٥)هەنجیردا لەناو پەرداخێک ئاودا دابنێت بەیانیان بیخۆ بۆماوەی یەک مانگ، وە ئەگەر هەر خاکشیرەکەش بە تەنها بخۆی دەبێت بەڵام دەبێت دوو تا سێ پەرداخ ئاو بخورێتەوە لە دوای یەک کاتژمێر دوای خواردنی خاکشیرەکە.


سەرچاوەکان



1261 بینین