بادەم

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-17-03:29:00 - کۆدی بابەت: 4579
بادەم

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکی بادەم

بەرەکەی و زەیتەکەی زۆرتەین بەکارهێنەری هەیە مێژووی سەرچاوەکەی ئاسیاییە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست بەتایبەتی ڕوسیا و تورکیا و یۆنان و سوریا و لوبنان و ئێران بادەم گەیشتە ئەوروپا بە ڕێگەی یۆنان لە سەدەی پێنجەمی پێش زاینی.

پێکهاتەی بادەم

  1. چەوریەکی زۆری ناتێری تێدایە.
  2. ڤیتامینی ئەی و بی١ و بی٢ و بی٥ و بی٦ ی تێدایە.
  3. کانزای فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و سۆدیۆم و گۆگرد و ئاسنی تێدایە.
  4. باوی تاڵ مادەی سیانیدی تێدایە بۆیە خواردنی ١٠ دەنکی تاڵ کاریگەری ترسناکی هەیە لەسەر ژیان، مردنی بەدواوەیە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

  1. ڕەوانیی دەکات.
  2. بۆ نەخۆشیەکانی پێست بەکاردێت وەک نەرمکردن و ڕۆشنکردنەوە و لابردنی قڵیشی.
  3. بۆ چارەسەری سووتانی پلە یەک.
  4. گیراوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر باشە بۆ کۆکە و هەناسەتەنگی.
  5. گیراوەکەی باشە بۆ هەوکردنی گەدە.
  6. بۆ میزکردن و لابردنی وردە بەرد باشە.
  7. بۆ نەخۆشیەکانی دەمار و هێمنکەرەوەی دەروون و بەهێزکردنی هۆش و بیر و چارەسەری لەرزەکە و شەلەل باشە.
  8. چالاکی جینسی پیاو زیاد دەکات.
  9. بۆ کەمکردنەوەی ئازار باشە.
  10. بۆ کەم خوێنی باشە.
  11. کاتی تێکەڵ کردنی لەگەڵ قاوە ڕێژەی کۆکاین کەم دەکاتەوە.
  12. بۆ چارەسەی کرمی ڕیخۆڵە باشە.
  13. توێکڵەکەی پاش کوڵان بۆ هەوکردنی گەرو و کۆکە باشە.
  14. بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن باشە.
  15. زەیتەکەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێ هەروەک زەیتی زەیتون وایە ئەمەش بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە لە کالیفۆڕنیا.
  16. ماسولکەکان خاو دەکاتەوە بۆیە بۆ ڕەقبوون و تەشەنوجات و نەخۆشی دێسکی کەمەری باشە، هەروەک گیراوە و مەرهەم.
  17. بۆ کەمکردنەوەی زیادە هەستیاری پێست باشە.
  18. بۆ بەرگری کردن لە سەرئێشە باشە.
  19. چاو بەهێز دەکات کاتی شەو چونکە ڤیتامینی (ئەی) تێدایە.


سەرچاوەکان



1500 بینین