پرتەقاڵ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-23-00:57:00 - کۆدی بابەت: 4779
پرتەقاڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەشی بەکارهاتوو بەرەکەی و گوڵەکەی و توێکڵەکەییەتی و سەرچاوەیشی بەزۆری ئاسیا، هیندستان، ئینسپانیا و هەموو وڵاتانی دەریای سپی ناوەڕاست.

یەکەم ناوی پرتەقاڵ لە نووسینی عەرەبەکاندا هاتووە، کات چۆنیەتی چاندنی پرتەقاڵ لە ئەوروپا زۆر دیار و ڕوون نییە.

ڕۆنی زەیت لە توێکڵی برتەقاڵی سەوز دەردەهێندریت و پێی دەڵێن (Oil of petit grain)، ڕۆنی زەیت لە توێکڵی پرتەقاڵی زەردی تاڵ دەردەهێندرێت پێی دەڵێن (Oil of Bigarade)، ڕۆنی زەیت لە توێکڵی پرتەقاڵی زەردی شیرین دەردەهێندرێت پێی دەڵێن (Oil of Purtugal). بەڵام ئەو جۆرە زەیتە هەڵچووە و زۆر نامینێ بۆیە باشترین شێوە بۆ هەڵگرتن و مانەوەی ئەو جۆرە زەیتە ئەوەیە لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ بکرێت بە ڕێژەی ١٠٪.

گوڵەکانی زەیتێک دەدەن ناوی (Neroli)ـە، لە وڵاتانی عەرەبی ئاوی گوڵەکە دەردەهێنن کە تێکەڵە بە زەیتی گوڵەکە و ناوی (ئەبو صەفیرە) و لە پیشەسازی بۆن و بەرام ڕۆڵی زۆرە، بڕی ئەو زەیتەی لە گوڵی پرتەقاڵ دەردەهێندرێت دەوەستێ لەسەر پلەی گەرمی کەش و هەوای ئەو ناوچە و بە شێوەی دڵۆپاندن دەردەهێندرێت.

گەورەترین کێڵگە و باخچەی پرتەقاڵ لە خوارووی فەڕەنسایە، لە سەقەلیە و کالۆبریا هەیە، ئاوی گوڵەکەش بۆ تام و بۆن خۆشکردنی هەندێ بسکویت و خۆراکی تر بەکاردەهێندرێت. یەکەم جار لە فەڕەنسا دەستی پێکرد و دوایی بەریتانیایش بەدوای ئەو هەمان پیشەسازی ئەنجامدا، ئاوی گوڵەکەی لەگەڵ بۆنی تر تێکەڵ دەکرێت بۆنێکی تایبەت دەدات کە ناسراوە و بەناوبانگە بە (Magnolia)، بۆنی زەیتی پرتەقاڵی تاڵ زۆر خۆشتر و توندترە لە پرتەقاڵی شیرین.

پێکهاتەکەی پرتەقاڵ

  • زەیتی پرتەقاڵی تاڵ
  • ٩٠٪ لیمۆنین.
  • سترۆنیمیال ١٠٪.
  • سیتراڵ.

سوودەکانی و بەکارهێنانی پرتەقاڵ

  • بۆ بۆن خۆشکردنی خواردن.
  • بۆ هەوکردنی سییەکانی درێژخایەن.
  • چالاکی گورچیلە زیاد دەکات.
  • گوڵی وشککراوە بۆ زاخاوی مێشک و زیاد کردنی چالاکی دەماخ باشە.
  • بۆ تام خۆش کردنی هەندێک دەرمان بەکاردێت کاتێ دەرمانەکە تامی زۆر ناخۆش بێت.
  • سوودەکانی پزیشکی هەمان سودی لیمۆی هەیە.


سەرچاوەکان



1896 بینین