ناوه‌ڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای لاوازی لە خەودا کردووە .
لاوازی له خه‌وندا
ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ببینێ سه‌ری لاوازبێ ئه‌وا له پله‌و پایه‌ی دوورده‌خرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ببینێ چاوی لاوازبێت ئه‌وا كچه‌كه‌ی یان ژنه‌كه‌ی ده‌مرێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ لوتی لاوازبێت پله‌و پایه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هزری خۆی لاوازبێ ئه‌وا ته‌نگ ده‌ست و هه‌ژار ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ گه‌ردنی لاوازبێ ئه‌وا ئه‌مانه‌تی خه‌ڵكیپێ ده‌سپێردرێت ، ئه‌گه‌ر شانی لاوازبێ ئه‌وا ژنه‌كه‌ی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ، ئه‌گه‌ر بازووی خۆی به لاوازی ببینێ ئه‌وا ئه‌حواڵی براكه‌ی یان كه‌ڕه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مه‌چه‌كی لاوازبێ ئه‌وا كچه‌كه‌ی دوچاری بێ هێزی ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر سینه‌ی خۆی به‌لاوازی ببینێ ئه‌وا ده‌ست له‌به‌خشنده‌یی هه‌ڵده‌گرێت ، ئه‌گه‌ر سكی لاوازبێ ئه‌وا پشت و په‌ناگه‌ی كه‌سێكی بێ توانا ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر دڵی لاوازبێ ئه‌وا ئه‌قڵ و بیر و هۆشی له‌ده‌ست ده‌دات ، ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌شی به لاوازی ببینێ ئه‌وا غه‌مگین و په‌ژاره ده‌بێت.