لانە ( هێلانە ) لە خەودا واتای چیە

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-04-26-15:25:00 - کۆدی بابەت: 4858
لانە ( هێلانە ) لە خەودا واتای چیە
لێکدانەوەی خەونەکان

ماڵپەڕی زانیاری ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینێ له‌ماڵه‌كه‌یدا هێلانه‌ی باڵنده‌یه‌ك هه‌بێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ئه‌ندازه‌ی نرخی ئه‌و باڵنده‌یه‌ سود و قازانج ده‌بینێ

ناوه‌ڕۆك

لێكدانەوەی خەونەكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای لانه‌ ( هێلانه‌ ) لە خەودا کردووە .

لانه‌ ( هێلانه‌ ) له‌ خه‌وندا

ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینێ له‌ماڵه‌كه‌یدا هێلانه‌ی باڵنده‌یه‌ك هه‌بێت به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ئه‌ندازه‌ی نرخی ئه‌و باڵنده‌یه‌ سود و قازانج ده‌بینێ ، ئه‌گه‌ر هێلانه‌ خراپ بكات به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كارێكی ناپه‌سه‌ند و خراپ ئه‌نجام ده‌دات ، ئه‌گه‌ر هێلانه‌ هه‌ڵبگرێ و له‌جێی خۆی دایبنێته‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ یارمه‌تی كه‌سێك ده‌دات ، ئه‌گه‌ر مریشكێكی گه‌وره‌ اه‌ هێلانه‌دا ببینێ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێكی گه‌وره‌ په‌نای ده‌دات و سود و قازانجی پێ ده‌گه‌یه‌نێت .

 


سەرچاوەکان



4648 بینین