ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)
لە تیرەی (بارهەنگ)ـە گیایەکی عەلەفی ڕاوەستاوە گەڵاکانی بە کۆمەڵ و درێژ و سەرە نێرەییە، لاسکەکانی ناو بەتاڵن، ئەو لاسکەی کە گوڵ دەردەکات درێژترە و ناوەڕاستی گەڵاکانی دێتەدەرەوە گەڵەکەی سونبوولەییە، دەنکەکانی وورد و خڕە و ڕەشێکی مەیل بە بەنەوشەییە، لە لێواری جۆگا و کەنار و باخچە تەڕەکان بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێت، بەڵام لە ئەوروپا دەیچێنن لە کێڵگەی کارگەکانی دروستکردنی دەرماندا، گەڵا ناسک و تازەکانی لە سێبەر وشک دەکرێت یان بە دەزگای وشک کردنەوەی لە ژێر پلەی گەرمی (٤٠)پلەی سیلیزی، گەڵا و ڕیشە و دەنکی بۆ دەرمان دەبێت و نابێت ڕەنگی قاوەیی بێت، ماددەی (گلوکۆزید، اوکوبین، کاتالیین، لعاب، کاروتینوید، ئەنزیم، اسید سالیسیلیک، سۆدیۆم و پۆتاسیۆم).
سوودەکانی ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)
- بۆ هەناسەسواری باشە و بۆری هەناسە دەپارێزێت.
- بەڵغەم هەڵدەکەنێت، کەمێک تاڵە و بە هەنگوین شیرینی بکە.
- بۆ کۆکەی تەڕ و کۆکە ڕەشە بەکاردێت.
- بۆ دەنگ نووسان بەسوودە تا ئێرە دەم کراوی دەخورێتەوە سێ ژەمە.
- بۆ برینی ناودەم و قڵیشانی زمان و قورگ گەڵاکەی بجوو وە بیمژە.
- بۆ ئازاری ددان و ئاوسان و خوێنی پوک گەڵاکەی کەمێک بکوڵێنە و غەرغەرەی پێ بکە.
- بۆ وەستانی خوێنی لووت چەند دڵۆپە ئاوی خاو یان بە کوڵاوی بکە ناو لووت.
- بۆ میزگیران ئاوی کوڵاوی گەڵاکەی بخۆرەوە، دوو کاتژمێر فنجانێک تا سێ جار.
- بۆ گوێ ئێشان ئاوی گەڵاکەی بکە گوێچکەوە.
- گەڵای تەڕ بۆ برین و سوتاو وە تاو برین و شوێنی پێوەدانی مێشولە لێی دەبەسترێت.
- دەم کردنی دەنکەکانی بۆ هەناسەسواری و ئازاری سیەکان و پێچی سک بەکاردێت.
- دەم کردنی تۆوەکەی جەرگ و سپڵ و گورچیلە بەهێزدەکات و هەوکردنیان چاک دەکاتەوە.
- ئاوەکەی لەگەڵ زەیتی بادەمی شیرین بەکاردێت بۆ نەخۆشیەکانی گەدە و ڕیخۆڵە.
- لەگەڵ زەیتی بادەم بۆ برین و شوێنی سوتاوی پێ چەور دەکرێت.
- دەنکەکانی ڕەوانکەری بێ زیانن.
بەکارهێنانی ڕاکێشەر (زمانە مەڕ)
- دەنکەکانی (٥-١٠)گرام لە ڕۆژێکدا دەخورێت بە دوو جار.
- دەم کراوی گەڵاکەی و ڕەگەکەی (٥٠-١٠٠)گرام لە ڕۆژێکدا بە دوو جار یان سێ جار بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتر (٥٠)گرام بۆ منداڵ و (١٠٠)گرام بۆ گەورە بەکاردێت.
سەرچاوەکان
958 بینین