یانەکانی توانای جەستەیی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-22-15:47:00 - کۆدی بابەت: 5483
یانەکانی توانای جەستەیی

ناوه‌ڕۆك

باسی یانەکانی توانای جەستەیی

یانەکانی توانای جەستەیی یان ئەوەی دەناسرێت بە سەنتەری توانای جەستەیی یان هۆڵی وەرزشی چەند خزمەتگوزارییەکی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات، لە پێناو یارمەتیدانی بەژداربوان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی توانای جەستەیی تایبەت بە خۆیان، بە شێوەیەکی گشتیش ئەم یانانە ئامانجیان ئەوەیە کەسانی بەژداربوو تەندروستتر بن، ئەویش لەڕێی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی تەندروستی کە پێوانی کێش و پێکهاتەی چەوری لەش لەخۆ دەگرێت، لە ڕاستیدا ئەمە جێگرەوەی هەڵسەنگاندنی دکتۆرەکە نییە کە حاڵەتی تەندروستی کەسەکە ڕوون دەکاتەوە، یانەکانی توانای جەستەیی بەدوای زیادکردنی چالاکی جەستەییەوەن کە بەشێوەیەکی باوەڕپێکراو کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن، هەروەها شەکرەی جۆری دوو، بە جۆرێک کە چوون بۆ یانەکانی توانای وەرزشی رێگەیەکی کارایە بۆ گۆڕینی شێوازی ڕۆتینی ڕۆژانە، کە چەندین ئامێری وەرزشی و کێشی بەلاش دەستەبەر دەکات، وە چەند وانەیەک دەخوێنرێت بۆ فێربوونی هەریەکە لە کیک بۆکسینگ و یۆگا و سەما لە ڕێی ڕاهێنەری پسپۆڕەوە.

ئایا هیچ هەڵەیەکی باو هەیە لە یانەکانی توانای جەستەیی؟ 

چەندین هەڵەی باو لە یانەکانی توانای جەستەییدا هەیە کە لە ئەنجامی چەند هۆکارێکەوە ڕوودەدات، وەکو ئەوەی هەندێک پێی وایە تەنها بە چوون بۆ یانەی توانای جەستەیی کێش لەدەست دەدات، هەندێکی تریش عەرەق کردنەوە دەبەستنەوە بە سوتاندن و سەرفرکردنی وزەوە، وێڕای ناهۆشیاری لە بەکارهێنانی ئامێرە وەرزشییەکان بە شێوەیەکی دروست، هەموو ئەمانەش هۆکارن بۆ ڕوودانی چەندین هەڵە، لەو هەڵانەش:

ئەنجامنەدانی ڕاهێنانەکان بە توندی پێویست

زۆرکەس کۆمەڵێک جوڵە ئەنجام دەدەن، وێڕای ئەوەی کە ڕەنگە وا دەربکەون کە کاردەکەن و هەوڵدەدەن، بەڵام چڕی وەگەڕخراو بۆ ڕاهێنانەکان لەو ئاستەدا نییە کە دەبێت ببێت، دواتریش زیادکردنی ئاستی قورسی ڕاهێنانەکان و ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ماوەیەکی زیاتر و زیادکردنی کێشەکان و ڕاهێنانی یەدەگ دەکرێت هاوکار بێت لە بەدەستهێنانی ئامانجی ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی، وەکو لەدەستدانی کێش.

تیشک خستنە سەر بەشێکی جەستە

تەنها تیشک خستنە سەر ڕاهێنانەکانی ئەو ناوچەیەی کە دەویسترێت چەورییەکانی بسوتێنرێت ناوچەی سوتاندنی چەوری یان ناوچەی تێکڕای لێدانەکانی دڵ بەوە دەناسرێت کە چڕی ڕاهێنانەکان تێیدا زۆر بەرز نییە، وە بە گشتی لە نێوان لەسەدا ٦٥-٧٠ یە لە تێکڕای لێدانەکانی دڵ، کە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە هەرچەند ڕاهێنانی وەرزشی زیاد بکات ئەوا سوتاندن و سەرفکردنی وزە زیاتر دەبێت لە جەستەدا، وە بەردەوامی ئەوە پاش تەواوبوونی ڕاهێنانەکەش، بۆ ئەوەی لەش بچێتە قۆناغی پاش سوتاندن، دەکرێت ئەم کردارەش بچوێنرێت بە کوژاندنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلێک لەلایەن کەسێکەوە، چونکە وێڕای ئەوەی کوژاوەتەوە، هێشتاش ڕوپۆشی مەکینەکە گەرمە، ئەمەش ئەوەیە کە بەسەر لەشدا دێت پاش تەواوبوونی ڕاهێنان.

زیادەڕەوی لە هەژمارکردنی کالۆری

ئەو ژمارەیەی لەسەر شاشەی ئامێری ڕاهێنانەکان دەردەکەوێت ژمارەیەکی زۆر گشتییە، کە چەندین کارتێکەر هەن کە ڕۆڵ دەبینن لەوەدا وەکو خێرایی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکە، بە جۆرێک ڕەنگە لای کەسەکە لەسەر ئامێرەکە وا دەربکەوێت کە ٥٠٠ کالۆری سەرفکردووە، بەڵام لە ڕاستیدا توانیبێتی تەنها ٢٥٠ کالۆری سەرف بکات.

ئەو نیشانانە چی کە دەرخەری ئەوەن کە هۆڵێکی وەرزشی هەڵە هەڵبژێردراوە؟ 

پاکوخاوێن نەبوونی هۆڵ

ڕەنگە لە سەردانی یەکەمدا هۆڵەکە پاکوخاوێن دەربکەوێت بەڵام لە ڕاستیدا وانەبێت هۆڵەکانی توانای جەستەیی بە یەکێک لەو شوێنانە دادەنرێت کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک و کەرەستە و ئامێر لەخۆ دەگرێت، بۆیە گەر هاتوو هۆڵەکە پەیڕەوێکی تایبەتیان بە پاراستنی ئامادەبوان و کەرەستەکانیان نەبێت، ئەوا ڕەنگە کەرەستەکان بۆ نمونە ببێتە پەناگەیەک بۆ ڤایرۆسە جێماوەکان بەتایبەتیش بۆ ئەو جۆرانەی کە کەسەکان کاتێکی زۆری لەسەر بەسەر دەبەن، بۆیە لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم کێشەیەدا دەکرێت بەرپرسێک لەمە ئاگادار بکرێتەوە. 

تێکچوونی ئامێر و کەرەستە وەرزشییەکان

ڕەنگە هەندێک توشی سەرسوڕمان ببن بە بوونی کۆمەڵێک ئامێری وەرزشی خراپ کە توشی شکان و لەکار کەوتن دەبن، بۆیە پێویستە باش لەو ئامێرانەی کە بەکاردەهێرێت بکۆڵریتەوە لەکاتی یەکەم سەرداندا، وە چاو بخشنرێت بە تەواوی دیزاینی هۆڵی توانای وەرزشیدا.


سەرچاوەکان



1483 بینین