عەبدولواحید محەمەد ساڵح

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-03-03:04:00 - کۆدی بابەت: 5727
عەبدولواحید محەمەد ساڵح

ناوه‌ڕۆك

دکتۆر عەبدولواحید

ﺩکتۆر ﻋﺒﺪﺍﻟﻮﺍﺣﻴﺪ ﻣﺤﻤﺪ ﺳﺎڵح لە ۱-۷-۱۹۷۳ لە گەڕەکی ﺋﺎبڵاخ لە ﺷﺎری سلێمانی لەدایکبووە، هەﻣﻮو ﻗﯚﻧﺎغەﮐﺎﻧﯽ ﺧﻮێندﻧﯽ لەوێ تەواو کردووە، لە ﭘﯚﻟﯽ ١٢ـی ﺋﺎﻣﺎدەﯾﯽ یەکێک ﺑﻮوە لە یەکەمەﮐﺎﻧﯽ عێراق و لەﻻیەن ﺣﮑوﻮمەﺗﯽ ﺋﯿﺘﺎڵیاوە داواکراوە ﺗﺎ له‌وێ ﺧﻮێندﻧﯽ تەواو ﺑﮑﺎت، بەڵام بەهۆی ﻻیەﻧﯽ سیاسییەوە ئەم کەیسەﯾﺎن ﮔﯚڕﯾﻮە و کەسێکی تریان ناردووە لە جێگای.

بڕوانامە و خوێندن

لە ﺳﺎڵی ١٩٩٨ کۆلێژی پزﯾﺸﮑﯽ لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالریۆس+دکتۆرا لە پزیشکی گشتی و بڕوانامەی ماک گوانی مەلەکی بەریتانیا وەردەگرێت کە بڕوانامەیەکە ساڵانە بە ١٧ کەس دەبەخشرێت، هەروەها بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری پزیشكی بە پلەی (الشرف الاولی) لە زانكۆی خەرتووم لە سوودان  (ساڵی 2005ز) بەدەستهێناوە.

لە بەشی (تیماری گشتی) كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی مامۆستای وانەبێژە و ئەندامی سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانە، هەروەها ئەندامی دامەزێنەری (ئینستتیوتی بانگخوازانی كوردستان) و سەرپەرشتیاری گشتی بەشی گەنجانی ئینستتیوتە.

ژیانی تایبەتی

لە ساڵی ١٩٩٨ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.

بینینی نەخۆش

لە تاقیکردنەوەیەکی پزیشکی لە وڵاتی هیندستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و بەهۆی ئەم بڕوانامەیەوە نرخی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکی خاوەن بڕوانامە دەبێتە ٧٠ دۆلار، بەڵام لە سەرەتای کارکردنییەوە دکتۆر عەبدولواحید بەوە ناسراوە نرخی سەردانیکردنی زۆر کەمە کە بریتییە لە ٥ هەزار دیناری عێراقی، گەر کەسێکیش نەتوانێت بڕەکەی دابین بکات دەتوانێت نەیدات.

کاری بانگەواز

یەکێکە لە گەورەترین بانگخوازەکانی کوردستان، لە بواری بانگەوازكردن بۆ ئایینی ئیسلامدا كار و چالاكی زۆری هەیە و بە سەدان كۆڕ  و وانە و دەیان كتێب و نووسین و ماڵپەر و پەیجی كۆمەڵایەتی خزمەتی كردووە، لە دیارترینیان:

  • زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (دڵ)
  • زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (بیروباوەڕ)
  • (بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم)
  • زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (كۆرپەلەزانی)
  • زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (ژیانی پێغەمبەر مووسا)
  • كتێبی (بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم) كە لە چەند بەرگێك پێكدێت.
  • كتێبی (دڵی مرۆڤ)

بەرهەم‌ و چالاكییە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید

  • كۆڕەكان: لە ساڵی 1992 ی زاینیەوە سەرقاڵی كاری بانگەوازیە و لە چەند بواری جیاجیادا بە سەدان كۆڕی بانگەوازی لە كاتی جیاجیا و لە شوێنە جیاوازەكانی كوردستاندا ساز كردووە، زیاتر لە 150 كۆڕی تۆماركراوی ڤیدیۆیی بڵاوكراونەتەوە.
  • وانەكان: بە زنجیرەی جیاجیا لەسەر چەند بابەتێكی جیاواز زنجیرە وانەی تایبەتی پێشكەش كردووە، لەوانە لە بواری بیروباوەڕ و پزیشكی و زانستی و ئیعجازیدا، لە دیارترینیان بریتیە لە (بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كە زیاتر لە 150 وانەی لەخۆگرتووە و بە شێوەی دەنگی و ڕەنگی و نووسراو تۆمار كراوە.
  • نووسینەكان: بە شێوەی نووسینی كورت لە ماڵپەر و پەیجی تایبەتی خۆی، یان بە شێوەی كتێب و نامیلكە، دەیان بەرهەمی نووسراوی هەیە كە خۆیان لە هەزاران لاپەڕەدا دەبیننەوە و بەردەوام لە زیادبوون و پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوەدان.
  • تۆمارە دەنگیەكان: هەریەك لەو بەرهەمانەی پێشووتر كە باسكراون، بە شێوەی دەنگیش تۆمار كراون و بڵاوكراونەتەوە، ئەمە وێڕای دەیان بەرهەمی تری دەنگی.
  • خاوەنی ماڵپەر و پەیجە كۆمەڵایەتیەكانی دكتۆر عەبدولواحیدە كە سەدان هەزار كەس سەردانیان دەكەن.

خۆی لە یەکێک لە قسەکانیدا دەڵێت: "ئەگەر پێم بڵێن عەیادەکەت دابخە دایدەخەم، بڵێن واز لە مامۆستایەتی زانکۆ بێنە وازی لێ دێنم، بەڵام هەرگیز ئامادەنیم دەستبەرداری دەعوەکردن ببم".

وتەکانی

  • هەرکات چێشتخانەکان و شوێنی تایبەت بە کڕینی خواردن ئەو قەرەباڵغییەیان نەما، نەخۆشخانەکانیش ئەو قەرەباڵغییەیان نامێنێت.
  • پێغەمبەری خودا دروودی خوای لەسەر بێت بە بەرنامە نانی خواردووە و بەرنامەکەشی لە لوتکەی کوالێتیدا بووە.
  • گەورەییە تۆمەتێک بە ڕووی بانگخوازاندا دەدرێتەوە کە پێشتر بە پێغەمبەر وتراوە.
  • پێغەمبەر ئەوەی فێری موسوڵمانان کرد کە ئافرەتان لە کاتی سوڕی مانگانە پیس نابن و نابێت کەنار بگرن لێیان. 


سەرچاوەکان



1141 بینین