ڕێگریکردن لە کەمخوێنی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-13-21:08:00 - کۆدی بابەت: 5869
ڕێگریکردن لە کەمخوێنی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

ناوه‌ڕۆك

کەمخوێنی چییە؟

کەم خوێنی کێشەیەکی زۆر باوە بە تایبەت لە منداڵان و خانماندا، کەمخوێنی دابەزینی ئاستی هیمۆگڵۆبینی ناو خوێنە کە لە ئەنجامدا، کەمبوونەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن یاخود کەمبوونەوەی هیمۆگڵۆبین لە خانەی خڕۆکە سوورەکاندا یاخود هەردوو هۆکارەکە ڕوودەدات.

کەمخوێنی جۆری جیاوازی هەیە، کە کەمی ڕێژەی ئاسن، باوترین جۆریانە ئەم جۆرە کەمخوێنییە بە هۆی دابەینی ئاستی ئاسن لە جەستەدا ڕوودەدات، هەر کەمبوونەوەیەکیش لە ڤیتامینەکاندا وەک ڤیتامین B12، دەبێتە هۆی کەمخوێنی، کەمخوێنی بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنەوە باوترین جۆری کەمخوێنییە لە جیهاندا و زیاتر تووشی خانمان دەبێتەوە لە تەمەنی منداڵبووندا و هەروەها منداڵانیش.

لەم دوایانەدا هەوڵێک درا بۆ ڕێگریکردن لە کەمخوێنی لە خانماندا، بەڵام ئەم هەوڵانە زیاتر بۆ منداڵانی ٦ مانگ بۆ ٢ ساڵدا چڕکرایەوە، چونکە کەمخوێنی لە منداڵاندا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی ئەم نیشانانە، دواکەوتنی گەشەی مێشک، درەنگ فێربوون، بێهێزی، دابەزینی سیستمی بەرگری لەش و ئامادەبوون بۆ توشبوون بە نەخۆشی.

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن له کەمخوێنی منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ

چاودێری ماوەی دووگیانی

ماوەی دووگیانی و خۆراکت لەو ماوەیەدا زۆر گرنگە، بۆ ڕێگریکردن لە کەمخوێنی منداڵ، دایکەکە دەبێت خواردنی دەوڵەمەند بە ماددەی ئاسن بخوات و هەروەها تەواوکەرە خۆراکییەکانیش بەکاربهێنێت.

پشکنین

پێویسته دایکەکە ئاگاداری خۆی بێت لە ماوەی دووگیانیدا و پشکنینی خوێن بکات تاکوو بزانێت کەمخوێنە یاخود نا.

کاتی لەدایکبوونی

دوای لەدایکبوونی منداڵەکە بە زووترین کات شیری خۆتی پێبدە، یەکەمین دڵۆپ شیری دایک کە ناسراوە بە ژەک زۆر گرنگە بۆ منداڵەکە.

پێنەدانی شیری مانگا

دایکان ئاگاداربن پێش تەمەنی یەک ساڵی بە هیچ شێوەیەک شیری مانگا نەدەن بە منداڵەکەتان.

دوانەکەوتن لە پێدانی خۆراک

کە منداڵەکەت تەمەنی گەیشتە شەش مانگ ئیتر پێویست دەکات جگە لە شیری خۆت خۆراکیشی پێ بدەیت، نابێت بهێڵیت کە ئەمە دوابکەوێت چونکە لەو تەمەنە بە دواوە منداڵەکە تەنها بە شیر تێر نابێت و پێویستییەکانی جەستەی دابین ناکرێت.


سەرچاوەکان



3302 بینین