سەرنجڕاکێشترین شارەکانی ئۆریگۆن

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-06-01-16:32:00 - کۆدی بابەت: 13082
سەرنجڕاکێشترین شارەکانی ئۆریگۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەرنجڕاکێشترین شارەکانی ئۆریگۆن (بە عەرەبی: مدن ولاية أوريغون الأكثر إثارة للاهتمام، و بە ئینگلیزی: Oregon's most interesting citiesئۆریگۆن ویلایەتێکە کە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە و جیاوازی لە سروشتەکەیدا هەیە، بۆ نموونە چیا بەفراوییەکانی بوونەتە جێگەی سەرنجی هەموو خەڵک، بەرزترین چیای هەیە کە ناوی (چیای هوود)ە کە بەرزییەکەی ١١,٢٣٩ پێیە لە ڕووی دەریاوە. هەروەها ڕووباری قووڵ و دۆڵی چڕ و سەدان پارکی دەوڵەت و ١١ دارستانی نیشتمانی و دەشتی بەپیت و زیاتر لە ٦,٠٠٠ دەریاچە و ١١٢,٠٠٠ میل ڕووبار لە ناو شارەکانی ئۆریگۆندا دەدۆزرێتەوە، (پۆرتلاندیا) گەورەترین شاری ئۆریگۆنە. گەشتیاران چێژ لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی وەک (دیمەنی هونەری، دیمەنە کولتوورییەکان، خواردنە دەریاییەکان و سروشت)ی ئەم شارە وەردەگرن.

ڕیزبەندی سەرنجڕاکێشترین شارەکانی ئۆریگۆن

یەکەم/ ئاشلاند (Ashland)
ئاشلاند شارێکی بچووکە لە باشووری ئۆریگۆن نزیک سنووری کالیفۆرنیا، ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیری هەزاران کەسە و لە یەکێک لە فیستیڤاڵی ساڵانەی ئۆریگۆن شکسپیر خەڵاتی تۆنی لە ئاشلاند بردەوە. کۆمەڵێک فیستیڤاڵی دیار هەیە کە هەمیشە ئەنجام دەدرێت لێرە بۆ نموونە فیستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆی ئاشلاند ئەنجام دەدرێت. ئاشلاند پڕە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی وەک پارکی هێڵی لیثیا، ناوچەی مێژوویی شارەکە و لە نزیک چیای ئاشلاند زستانان بەفرێکی یەکجار زۆر دەبارێت، هۆتێل و چێشتخانە و بازاڕ لە ئاشلاند هەیە.

دووەم/ بێند (Bend)
ئەم شارە سەرنجڕاکێش و گەشەکردووە لە لای ڕۆژهەڵاتی چیاکانی کاسکادەوەیە، لەگەڵ نزیکەی ١٠٠,٠٠٠ دانیشتوانی هەیە. لێرە پارکێکی بانەوبانگ هەیە بە ناوی (پارکی بێند وایتواتەر)، سەرنجڕاکێشترین دارستانی بریتییە لە (دارستانی نەتەوەیی دێشۆت) بە شێوەیەکی سروشتی هۆکارە بۆ سەرنجڕاکێشی شارەکە کە باشوور و ڕۆژاوای شارەکە دەگرێتەوە، لە کاتێکدا چیاکانی ئەم شارە بە دارستان داپۆشراون و چەندین ناوچەی تری سەرنجڕاکێشی تر هەیە وەک (ناوچەی گڕکانی نەتەوەیی نیوبێری و تاڤگەکانی تومالۆ لە دارستانەکانی پشتەوەی شارەکە).

سێیەم/ کۆس بەی (Coos Bay)
کۆس بەی شارێکی بچووکە کە کەمتر لە ١٦,٠٠٠ کەسی تێدایە جیاوازە لە هەر شارێکی تری ئۆریگۆن، کۆس بەی بە هەبوونی کەنار دەریای بێهاوتا ناسراوە لەنێو شارۆچکە بچووکەکاندا. لەم ویلایەتە گەورەترین کەناری دەریا هەیە و کەناری زۆر لە باشووری ویلایەتەکە هەیە. کۆس بەی جوانییەکی سەرجڕاکێشی هەیە بە درێژایی شەقامەکانی دورگەکە، دورگەکە بەناوبانگە بە (کارگەی شیرینی و مۆزەخانەی مێژوو و پارکی گشتی جوان و ناوەندی شار و چەندین چێشتخانەی ناوخۆیی کوالێتی بەرز) لەم دورگەیە زۆربەی ئێواران شانۆی میسری نمایش دەکرێت. 

چوارەم/ کۆرڤالیس (‏Corvallis)
شاری قەرەباڵغی کۆرڤاڵس لە دۆڵی ویلامێت لە ناوەندی ئۆریگۆن بە دیمەنی سەرنجڕاکێش دەورە دراوە. لێرە کەمپی فراوانی زانکۆی ویلایەتی ئۆریگۆن هەیە کە تەمەنی زیاتر لە ١٥٠ ساڵە. لێرە ساڵانە گەشتێکی مێژوویی ڕێکدەخرێت لە دەوروبەری زانکۆکە، زۆربەی کاتەکان پێشبڕکێی وزەی بیڤەر ئەنجام دەدرێت و لە ڕووداوە وەرزشییەکاندا باس دەکرێت. کشتوکاڵ لە کۆرڤاڵس زۆر بە پیتە، گەشتیاران لێرە گەشتی کلاسیک ئەنجام دەدەن بۆ لوتکەی چیای ماری. لەم شارە سەرنجڕاکێشەدا کتێبخانە و قاوەخانەی زۆر هەیە بۆ پشتگیریکردنی لە کولتووری شارەکە، ڕووبارەی بەناوبانگی شارەکە بریتییە لە (ڕووباری ویلامێت) کە دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، ئەم شارە پڕە لە (کێڵگەکان لەگەڵ باخچە فراوانەکان و کۆگاکانی شەراب لەگەڵ ڕەزە مێوەکان).

پێنجەم/ یوجین (Eugene)
شاری یوجین بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و دروشمی وەسفکراو بۆ شاری یوجین بریتییە لە "شارێکی مەزن بۆ هونەر "، بە شێوەیەکی جوان بە درێژایی دۆڵی ویلامێت لەنێو چیاکاندایە، یوجین شارێکی گەشەکردووە کە ١٧٥,۰۰۰ کەس لە ناوخۆیی شارەکەدایە کە چێژ لە پیاسەکردن و پاسکیل سواری و سەرکەوتن بەسەر چیاکاندا دەبینن. ئەم شارە گەورەیە زۆرجار بە باشترین شوێن ناودەبرێت لە ناو شارەکانی تری ئۆریگۆندا بۆ ژیان کردن، کەسانی ناو شارەکە دەتوانن بە ئازادی لە هەموو شوێنێک پیاسە بکەن بەبێ قەرەباڵغی و دوور لە دووکەڵی کارگەکان چونکە لێرە ئاو و هەوا زۆر پاک و سازگارە.

دارستانە گەشەکردووەکانی شاری یوجین شوێنێکی خەیاڵاوین بۆ بەسەربردنی ڕۆژێکی خۆش لە سەیرکردنی ئاژەڵەکان و سەیرانکردن. ئەم شارە مەزنە ناوبانگی هەیە بۆ هەموو جۆرە هونەرەکان، لەم شارە گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە شەقامە ڕازاوەکانی وەک سیمفۆنی، ئۆپێرا، بالە، یاریزانەکانی مۆتسارت و شانۆی ڕیپێرتۆری ویلامێت ڕیپێرتۆری. لە شاری یوجین مۆزەخانەی زۆر هەیە کە گرنگترینیان بریتییە لە (مۆزەخانەی جۆردن شنیتزەر بۆ هونەر و سەنتەری زانستی یوجین، و مۆزەخانەی مێژووی سروشتی و کولتووری). 

شەشەم/ فلۆرێنس (‏Florence)

شارە سەرنجڕاکێشەکەی فلۆرێنس کە تەنها نزیکەی ٩٥٠٠ کەس دانیشتوویەتی. سەرنجڕاکێشترین کەناری ئەم شارە ناوی (کەنارەکانی پریستین)ە، پردی ڕووباری بەناوبانگی سیوسلاو جێگەی زۆربەی گەشتیارانە کە سەردانی دەکەن و دەیانەوێت بیبینن، شەقامەکانی ئەم شارە هەمووی هونەری و کولتوورییە لەگەڵ سەرنجڕاکێشییە بێ کۆتاییەکانی ئەم شارە کە سەرنجی زۆربەی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە وەک مۆزەخانە و فیستیڤاڵی ساڵانەی ڕۆدۆدێندرۆن لە ساڵی ١٩٠٨ەوە هەمیشە ئەنجام دەدرێت. شارە بەناوبانگ و هەمەجۆرەکەی فلۆرێنس شارێکی بچووکە بەهۆی کەمی دانیشتوانەکەیەوە، بەڵام زنجیرە بازرگانییەکی تێدا ئەنجام دەدرێت لەگەڵ هەبوونی چێشتخانەی جوان و پاراستنی کولتووری شارەکە، کە ئەمانە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش وێنەیەکی تەواوی فلۆرێنس دەکێشن.

حەوتەم/ مێدفۆرد (‏Medford)

مێدفۆرد شارێکی سەرنجڕاکێشە لە دڵی دۆڵی ڕۆگە لە باشوری ئۆریگۆنە نزیکەی ٨٧,٠٠٠ دانیشتووی تێدایە، کە پڕە لە لادێی سەرنجڕاکێش. شوێنێکی گەشتیارییە و بەناوبانگە بە هەنگوینە بەناوبانگەکان، بازاڕەکان و پیشەسازییەکی شیری گەشەکردوو لەگەڵ پەنیری شین. هەروەها کۆمپانیاکانی شەرابی ناوخۆیی و بیرە ليرە هەیە بە درێژایی بێر کریک ترێیل و ئەلی ترێیل. ئەم شارە پارێزگایە لە باشووری ئۆریگۆن و دەروازەیەکە بۆ سەرکێشییە خۆشەکانی دەوروبەری دۆڵی ڕۆگ. گرنگترین ڕووباری ئەم شارە بریتییە لە (ڕووباری ڕۆگ)، ئاوی شین لە پارکی نەتەوەیی دەریاچەی کراتەر لەگەڵ کالدێرا هەیە کە تەنها ٩٠ میل دوورە.

هەشتەم/ نیوپۆرت (‏Newport)
نیوپۆرت شارێکی بچووکی سەرنجڕاکێشە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٠,٠٠٠ کەس دەبێت، سەرنجڕاکێشترین بەشی ئەم شارە (سەنتەری زانستی دەریایی هاتفیڵدە لە زانکۆی ویلایەتی ئۆریگۆن)، نیوپۆرت شوێنێکی ناوازەیە بۆ ژیان و سەردانیکردن بۆ هەموو تەمەنەکان، کە بە ئاسانی دەتوانیت بە پێ پیاسە بکەیت، لەم شارە پڕۆژەی سروشتی گەورەی هەیە. ناوچە سەرسوڕهێنەرەکانی یاکینا زۆر بەناوبانگن لە نیوپۆرتدا کە ناوچەیەکی سروشتی نایابە و زەریای تێدایە. 

نۆیەم/ پۆرتلاند (Portland)
پۆرتلاند شارێکی گەورەی ئۆریگۆنە و پایتەختی کولتووری باکووری ڕۆژاوای زەریای هێمنە. شارەکە شوێنێکی نەتەوەیی ڕێزلێنراوە بۆ دیمەنی هونەری نێودەوڵەتی، گرنگییەکەی بریتییە لە سەرنجڕاکێشییەکانی کەناری ئاو. گەشتیارەکان لێرە زیاتر گەشتەکانیان دەکەن لە کەنارە سەختەکانەوە بۆ شوێنە کراوەکان و باخچەی گوڵ و پارکی دارستانی فراوان نزیک ناوەندی شارەکە لەگەڵ بینینی زیاتر لە ٥٠٠٠ پەیکەر، بەناوبانگترین ڕووباری ئەم شارە بریتییە لە (ڕووباری کۆڵۆمبیا)ی سەرسوڕهێنەر. 

دەیەم/ سالم (Salem)
سالم پایتەختی دەوڵەتە سەرنجڕاکێشەکەیە کە لەنێو دۆڵی ویلامێتدایە و ڕووبەرەکەی ٩٨,٣٨٠ میل چوارگۆشەیە، هەروەها بیست و حەوتەمین ویلایەتە کە زۆرترین دانیشتوانی هەیە لەگەڵ دراوسێ سەرنجڕاکێشەکانی وەک واشنتۆن، ئیداهۆ، نەڤادا، کالیفۆرنیا و زەریای هێمن. هەروەها زیاتر لە ٧٥٠ ڕەزە مێو هەیە لە سەرانسەری ویلایەتەکە لەگەڵ بوونی شەراب و ٧٢ جۆری جیاواز لە ترێی شەراب.


سەرچاوەکان



99 بینین