گەشتیاری لە لێواری گەشەکردن و خۆشگوزەرانیدایە لە ئەبوزەبی

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-16-17:06:00 - کۆدی بابەت: 13554
گەشتیاری لە لێواری گەشەکردن و خۆشگوزەرانیدایە لە ئەبوزەبی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەشتیاری بۆ کات بەسەربردن لە لێواری گەشەکردن و خۆشگوزەرانیدایە لە ئەبوزەبی (بە عەرەبی: سياحة الترفيه على موعد مع النمو والازدهار في أبو ظبي، بە ئینگلیزی: Leisure tourism is on the verge of growth and prosperity in Abu Dhabi) میرنشینی ئەبوزەبی کە لەلایەن حکومەتەکەیەوە نوێنەرایەتی دەکرێت و هاوکارییە بەرهەمدارەکانی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی ئەرکی خۆی گرتووەتە ئەستۆ کە خۆی بکاتە شوێنێکی گەشتیاری جیاواز بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی سەردانکەرانی هەبێت. ئەمەش بۆ پشتیوانی کەرتی گەشتیاری و پەرەپێدان و ڕاکێشانی ئابووری گشتییە، لە ڕێگەی پلانێکی بیرکراوەی باشەوە کە ئامانجی پەرەپێدان و هەمەچەشنکردنی شوێنە گەشتیارییەکانە کە لەگەڵ سەلیقە و گروپە جیاوازەکاندا بگونجێت و بەرەوپێشببردرێت بە شێوازی جیاواز.

زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران

چاوەڕوانییەکانی شارەزایان و بەرپرسان ئاماژەن بۆ زیادبوونی ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ئەبوزەبی و زیادبوونی تێکڕای ماوەی مانەوەیان لەو شارە لە ساڵانی داهاتوودا. پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی ٢٤ ملیۆن سەردانکەری هەبێت لە هەموو ناوچەکانی جیهان، بۆیە ئەبوزەبی لە لێواری گەشەکردن و خۆشگوزەرانیدایە لە ساڵانی داهاتوودا بە هاوبەشی لەگەڵ هەوڵی زیاتر بۆ دەستپێکردنی چەندین بۆنە، زیادکردنی پڕۆژەی گەشتیاری کات بەسەربردن و هەمەچەشنکردنی ئەو چالاکییانەی کە دەتوانرێت لەوێ ئەنجام بدرێت.

بە سەیرکردنی ژمارەکان، ئاماژەیەکی ڕوون هەیە کە ئەبوزەبی پێگەیەکی گرنگی لە کەرتی گەشتیاری کات بەسەربردندا هەیە. ئاشکراشی کردووە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا ١٨ ملیۆن سەردانیکەری بۆ خۆی ڕاکێشاوە، بە ڕێژەی بەرزبوونەوەی ١٧%، هەروەها زیادبوونی ڕێژەی بەکرێ گرتنی هۆتێلەکان لە هەمان ساڵدا بە ڕێژەی نزیکەی ٧٠% زیادیکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی بەرچاو بە بەراورد بە ساڵی پێشووتری. واتە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی.

ئەبوزەبی شوێنێکی ئیلهامبەخشە کە سەردانکەرانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت

هەوڵەکان لەلایەن قەوارە و لایەنە جیاوازەکانەوە دەدرێن بۆ ئەوەی ئەبوزەبی وەک شوێنێکی گەشتیاری جیاواز بەرز بکرێتەوە، دروشمی “حەیکوم، ئەبوزەبی” بەرزکرایەوە، کە لە هەموو شوێنێکەوە بەخێرهاتنی هەمووان کرا، هەروەها جەخت لەسەر دابینکردنی هەموو خزمەتگوزاری و ئاسانکاری و چالاکییە پێویستەکان بۆ کات بەسەربردن و ئیسراحەت بۆ سەردانکەر کرایەوە.

کەرتی گەشتیاری لە ئەبوزەبی سەرکەوتوو بووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگە ئابوورییە جۆراوجۆرانەی کە بەسەریدا هاتووە و توانای گەشەسەندن و بەرەوپیشچوونی سەلماندووە، بە پەرەپێدانی ستراتیژی و پلانی بیرکراوە بە ئامانجی پەرەپێدانی دامەزراوەی گەشتیاری بەگوێرەی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی سەردەم، جگە لە کارکردن بۆ ئەوەی زیاتریان بکەنەوە، وەک شوێنی سەرنجڕاکێشی کات بەسەربردن، دوورگەی یاس، سنۆ ئەبوزەبی و چەندانی تر هەن، بە ئامانجی ڕاکێشانی سەردانکەران لە ناوەوە و دەرەوەی ئیمارات، جگە لە دەستپێکردنی بۆنە و فێستیڤاڵە وەرزییە جیاوازەکان کە ڕێژەی گەشتیارانی ئەبوزەبی بەرز دەکەنەوە.


سەرچاوەکان



85 بینین