بەرزترین پردەکانی جیهان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-30-18:21:00 - کۆدی بابەت: 13069
بەرزترین پردەکانی جیهان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

بەرزترین پردەکانی جیهان (بە ئینگلیزی; The world's highest bridges، بە عەرەبی; أعلى الجسور في العالم) شوێنی ئەم پردانە و بەرزییان کۆمەڵێک زانیاری سەرنج ڕاکێش لەسەرییان، هەروەها پیادەڕەوی لەسەر ئەو پردانە یاخود بە سەیارە تێپەڕین بە سەریاندا چێژێکی تایبەت دەبەخشێت و ئەزموونێکی ناوازە دەبێت. چونکە لەو بەرزاییەوە دیمەنەکان بە شێوەیەکی جادوویی دەردەکەون و هەروەها ئەندازیارییەکی باوەڕپێنەکراون دەبینرێت لە دروستکردنی پردەکاندا. کاتێک باسی بەرزترین پردەکانی جیهان دەکەین، شارەزاییان پێوانەی دەکەن لە زەوی ژێر پردەکەوە بۆ خودی پردەکە، زۆربەی بەرزترین پردەکانی جیهان بەسەر دۆڵێک یان کەندەڵانێک تێدەپەڕن. ئەمە نابێت لەگەڵ بەرزی خودی پردەکە تێکەڵ بکرێت، چونکە پێوانەی بەرزی پردەکە لە چینی خوارەوەی پردەکەوە بۆ سەرەوە دەگرێتەوە واتا بەرزی تەواوی چینی پردەکە دەپێوێت.

بەرزترین پردەکان لە جیهان

یەکەم - پردی ڕووباری سیدو لە چین 

بەرزترین پرد لە جیهاندا کە بە بەرزی ٤٩٦ مەتر وەستاوە، پردی ڕووباری سیدوە (Sidu River Bridge) لە پارێزگای هوبی لە هەرێمی ناوەندی چین. پردی ڕووباری سیدو پردێکی هەڵواسراوە کە درێژییەکەی ٩٠٠ مەتر دەبێت و لە دۆڵێکی گەورەدا تێدەپەڕێت کە ڕووباری سیدو دروستی کردووە کاتێک بە چیاکاندا دەڕوات. پردەکە بەشێکە لە ڕێگای خێرای G50 Huyu، کە ڕێگایەکی خێرای نوێیە و شانگهای بە چۆنگ کینگ دەبەستێتەوە. کێبڵە هەڵواسراوەکانی سەر پردەکە لە ١٢٧ زنجیرە وایەرەوە دروستکراون کە دەگۆڕدرێن بۆ شێوەی شەش گۆشەیی و ئەمانە ئەو شتانەن کە دەتوانن پردەکە جێگیر بکەن. 

دووەم - پردی پولی لە چین

دووەم بەرزترین پردی جیهان بە هەمان شێوە دەکەوێتە وڵاتی چینەوە و جارێکی دیکە لە ڕووبارێکی ناوەندی چین تێدەپەڕێت، بەڵام ئەمجارە لە ناوچەی شویچنگ. پردی پولی (Puli Bridge) بەرزییەکەی ٤٨٥ مەتر دەبێت و پردێکی زۆر نوێیە و لە ساڵی ٢٠١٥ دروستکردنی تەواو بووە. پردی پولی درێژەکەی ٦٢٨ مەتر دەبێت و بە دۆڵێکا درێژ دەبێتەوە کە لە ڕووباری بیپان تێدەپەڕێت و دواتر بەرەو ڕووباری گێکسیانگ دەڕوات. پردی پولی وەک بەشێک لە ڕێگای خێرای G56 لە چین دروستکراوە کە ناوچەکانی لیوپانشوی و شوانوی بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ڕۆیشتن و تێپەڕبوون بەسەر پردەکەدا بە درێژایی G56 زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشە چونکە ڕووبارەکە بەدوای ڕێگا خێراکەدا دەکەوێت کاتێک دەڕۆیت بەسەر پردەکەدا.

سێیەم - پردی ڕووباری کینگشوی لە چین

سێیەم بەرزترین پردی جیهان، پردی ڕووباری کینگشوی (Qingshui River Bridge) لە چینە. جێی تێڕامانە کە نۆ لە دە بەرزترین پردەکانی جیهان لە وڵاتی چینن. پردی ڕووباری کینگشوی بە بەرزی ٤٠٦ مەتر لە سەرووی ڕووباری کینگشوی لە پارێزگای گیژۆی ناوەندی چین وەستاوە و هەروەها بەشێکە لە ڕێگایەکی خێرای نوێ بە ناوی گیوینگ یان G69 کە دروستکراوە بۆ کورتکردنەوەی کاتی گەشتکردن لە کاتی پەڕینەوەی وڵاتەکەدا. ڕێگای خێرای نوێ وا دەکات دووری نێوان پارێزگای وێنگ ئان و گییانگ ٢٣ میل بێت لە بری ١٠٠ میل. پردی ڕووباری کینگشوی زۆر درێژە و درێژەکەی ١١٣٠ مەتر دەبێت لە لایەکی دۆڵەکەوە بۆ لایەکی دیکە، هەروەها نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە بۆ بنیادنان.

چوارەم - پردی بالوارتێ لە مەکسیک 

یەکێک لە دە بەرزترین پردەکانی جیهان کە ناکەوێتە وڵاتی چینەوە پردی بالوارتە (Baluarte Bridge) لە وڵاتی مەکسیک هەروەها تاکە پردیشە کە ناکەوێتە وڵاتی چینەوە. پردی بالوارتێ بە بەرزی ٣٩٠ مەتر چوارەم بەرزترین پردی جیهانە و بەرزترین پردی ئەمریکای باکوور و باشوورە. هەروەها پردی بالوارتێ بەرزترین پردی لەو جۆرانەیە کە بە کێبڵ دروستکراوە لە جیهاندا و درێژییەکەی ٥٢٠ مەتر دەبێت و درێژ دەبێتەوە لە ڕووباری بالوارتێ هەروەها هەردوو ناوچەی دورانگۆ و سینالۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە. هەروەها ئەم پردە بەشێکە لە ڕێگای خێرای دورانگۆ - مازاتلان کە ڕێگایەکی خێرای نوێیە و جێگای ڕێگایەکی کۆنی گرتۆتەوە کە پێی دەوترێت 'ئێسکی پشتی شەیتان'. ئەم ڕێگایە بۆ کورتکردنەوەی کاتی گەشتکردن دیزاین کراوە و بەمەش سێ کاتژمێری دەوێت لە جیاتی هەشت کاتژمێر بۆ ئەوەی لە مازاتلانەوە بۆ دورانگۆ بپەڕیتەوە، کە پێشتر ڕێگاکە بە ٣٢ پرد و بە ٦٣ تونێلدا تیپەڕدەبوو. پردی بالوارتێ لە ساڵی ٢٠١٢ کراوەتەوە و دیمەنەکەی لەوێوە بۆ ناو دۆڵەکە زۆر جوانە و شایەنی ئەوەیە بوەستیت ئەگەر بە مەکسیکدا گەشتبکەیت.

پێنجەم - پردی ڕووباری بالین لە چین

پردی ڕووباری بالین (Baling River Bridge) پێنجەم بەرزترین پردی جیهانە کە دەکەوێتە پارێزگای گیژۆوی چین و بەرزییەکەی ٣٧٠ مەتر دەبێت کاتێک لە ڕووباری بالین تێدەپەڕێت. جارێکی دیکە، ئەم پردەش وەک بەشێک لە ڕێگای خێرا دروستکراوە، کە ڕێگای خێرای G60 لە شانگهای بۆ کونمینگە هەروەها لە کۆنمینگ و گییانگ درێژ دەبێتەوە، ئەم پردە کاتی گەشتەکەی بۆ ٤ خولەک کەمکردەوە لە کاتێکدا پێشتر یەک کاتژمێر بوو.

پردی ڕووباری بالین لە ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە و درێژییەکەی ١٠٨٨ مەترە، شوێنەکەی لە دۆڵێکی زۆر جوانە لە ناوەندی چین. دۆڵەکە ئەوەندە جوانە کە شوێنی بازدانی بنکەی نێودەوڵەتی بوو، بەرەنگاربوونەوەی نێودەوڵەتی پردی پەرەشووتی چینی لە تەممووزی ٢٠١٢ کاتێک ٣٠ بازدەری بنکە لە ١٥ نەتەوەی جیاوازەوە هاتنە سەر پردەکە بۆ ئەوەی بە پەرەشۆتەکانیان باز بدەن و دواتر لە دوای ٣٧٥ مەترە دادەبەزینە زەوییەکە. لەو کاتەوەی چین هەموو ئەم پردە بەرزانە دروست دەکات (پردی ڕووباری بالین لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواو بوو) بووە بە خاڵێکی گەرم بۆ بازدانی بنکە هەروەها کە باشترین شوێن و دیمەنی هەیە چونکە پردەکان لە شوێنێکی زۆر جوان و سروشتیدان. دیمەنەکە لە پردی ڕووباری بالین زۆر جوانە، دەتوانیت ببینیت چۆن کاتێک لە شارۆچکەکەوە دەڕوانیتە لایەکی دیکەی دۆڵەکە، پاشان تەنها یەک کیلۆمەتر لەیەکتر دوورن، بەڵام پێش ئەوەی پردەکە دروستبکرێت خەڵکی بە دەوری دۆڵەکەدا دەسوڕانەوە بۆ ئەوەی لە لایەکی دۆڵەکەوە بۆ لایەکی تر بڕۆن.

شەشەم - پردی ڕووباری بیپان لە چین 

شەشەمین بەرزترین پرد لە جیهاندا پردی ڕووباری بیپانە (Beipan River Bridge) دەکەوێتە وڵاتی چین و هەروەها بەشێکە لە ڕێگایەکی خێرای نوێ. پردی ڕووباری بیپان بەرزیەکەی ٣٦٦ مەتر دەبێت، کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٣ دروستکرا بەرزترین پرد بوو لە جیهاندا، بەڵام بە خێرایی پێنج پردەکەی دیکە کەوتنە پێشییەوە لە ڕیزبەندی بەرزترین پردەکانی جیهان. پردی ڕووباری بیپان بەشێکە لە ڕێگای خێرای گوانکسینگ و دۆڵێکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە کە لەلایەن ڕووباری بیپانەوە دروستکراوە. دیمەنەکانی دەوروبەری پردی ڕووباری بیپان بە تەواوی سەرسوڕهێنەرە چونکە لووتکەی چیاکانی هەیە کە بە سەوزاییەکی جوان داپۆشراوە و بە هەر ئاڕاستەیەک درێژ دەبێتەوە لەگەڵ ئاوی شین و سەوز لە ڕووباری بیپان لە خوارەوە و بێگومان درامای دۆڵە گەورەکە. ئەم پردە دەکەوێتە پارێزگای گیژۆوی ڕۆژئاوای چین و دروستکراوە بۆ ئەوەی بەشە لادێییەکانی ناوچەکە بە ناوەندەکانی ئەشون و گییانگ ببەستێتەوە. ئەمە پردێکی هەڵواسراوە کە نزیکەی ٨٠٠ مەتر درێژە و نموونەیەکی دیکەی ئەندازیاریی چینییە. هەروەها ئەم پردە شوێنێکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی لە سەر دروستکراوە کە دەتوانیت لەوێدا بوەستیت سەرنجی سەرجەم دیمەنە جوان و سەرنج ڕاکێشەکان بدەیت کە لە بەرزایی ئەم پردەوە دیارە.

حەوتەم - پردی ڕووباری لیوچۆنگ لە چین 

هەروەها پردی ڕووباری لیوچۆنگ (Liuchong River Bridge) دەکەوێتە ناوچەی گیژۆو لە ڕۆژئاوای چین و ئەمەش بە هەمان شێوە وەک بەشێک لە ڕێگایەکی خێرا دروستکراوە و بە ڕووبارێکی دیکەدا تێدەپەڕێت. بە بەرزی ٣٤٠ مەتر پردی ڕووباری لیوچۆنگ حەوتەم بەرزترین پردی جیهانە. پردی ڕووباری لیوچۆنگ (بە کێبڵی ماوەتەوە) پردێکە کە بە درێژی ٤٣٨ مەتر درێژ دەبێتەوە کاتێک دەچێتە لایەک لە ڕووباری لیوچۆنگ بۆ لایەکی دیکە، شارۆچکەکانی چێنجیازای و بازی بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەشێک لە ڕێگای خێرای S55 Qianzhi Express دروست دەکات کە شاری ئەنشون لە باشوور لەگەڵ شاری زونی لە باکووری وڵاتەکە بەیەک دەگەیەنێت. پردی ڕووباری لیوچۆنگ لە ساڵی ٢٠١٣ دروستکراوە و لە ناوچەی گیژۆوی ڕۆژئاوای چیندایە و هەروەها بە چەند دیمەنێکی سەرنج ڕاکێش و جادوویی دەورە دراوە کە دووبارە دۆڵێکی دراماتیکی سەرسوڕهێنەر و دیمەنی شاخاوی سەخت لە دەوروبەری دەگرێتەوە. لە لای باکووری ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە، بەردێکی ستوونی ١٥٠ مەتر هەیە کە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە خوارەوە بۆ دۆڵەکە و ڕووباری لیوچۆنگ.

هەشتەم - پردی ئەیزای لە چین

هەشتەمین بەرزترین پردی جیهان پردی ئەیزەیە (Aizhai Bridge) لە پارێزگای هونان شێنگ لە هەرێمی ناوەندی چین. پردی ئەیزای بەرزییەکەی ٣٣٦ مەتر دەبێت کاتێک لە دۆڵی دێهانگ تێدەپەڕێت. پردی ئایزای پردێکی هەڵواسراوە کە چانگشا دەبەستێتەوە بە چۆنگکینگ مو. پردی ئەیزای بە دیمەنە باوەڕپێنەکراوەکانی ناسراوە، چونکە دێهانگ کەنیۆن شوێنێکی زۆر تایبەتە و بە دارستانێکی باوەڕپێنەکراو و دیمەنێکی شاخاوی داپۆشراوە کە چانگشا دەبەستێتەوە بە شارەوانی چۆنگ کینگ و بەشێکە لە ڕێگای خێرای G65. بڕیاربوو لە ساڵی ٢٠١٢ تەواو بکرێت دوای ئەوەی بنیادنانی لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد، بەڵام چین بە خێرایی کارەکانی ئەنجام دا و دروست کردنی پردەکەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١١ تەواو کرد. پردی ئایزای بە هەشتەمین بەرزترین پردی جیهان ناسراوە، هەروەها بەرزترین و درێژترین پردە لە جیهاندا کە تونێل بۆ تونێل دەڕوات، کە ئەم تایبەتمەندییەی زۆر نایابە.

نۆیەم - پردی ڕووباری لیشوی لە چین 

نۆیەم بەرزترین پردی جیهان پردی ڕووباری لیشوییە لە پارێزگای هونان لە ناوەندی چین. پردی ڕووباری لیشوی (Lishui River Bridge) پردێکی هەڵواسراوە کە بەرزیەکەی ٣٣٠ مەتر دەبێت و درێژەکەی ٨٥٦ مەتر دەبێت کاتێک لە ڕووباری لیشوی تێدەپەڕێت. پردەکە دروستکراوە بۆ کەمکردنەوەی کاتی گەشتکردن لە نێوان ناوچەی یۆنگدینگ و پارێزگای یۆنگشن و هەروەها دروستکردنی پردەکە ساڵی ٢٠١٣ تەواو بوو و کرایەوە بە ڕووی خەڵکدا، بە دروستکردنی پردەکە کاتی گەشتکردنی نێوان ئەو دوو شوێنە بۆ نیوە کەمبۆوە. لە کاتێکدا پردی ڕووباری لیشوی بە ڕووبارێکدا تێدەپەڕێت، بە پێچەوانەی بەرزترین پردەکانی دیکەی چین، لە ڕاستیدا لە ناوەڕاستی لادێدا نییە و بەشێکە لە شارێکی گەورە کە بە درێژایی کەناری ڕووبارەکە فراوانە.

دەیەم - پردی ڕێگای خێرای ڕووباری بیپان هوکون لە چین

پردی ڕێگای خێرای ڕووباری بیپان هوکون (Beipan River Hukun Expressway Bridge) دەیەمین بەرزترین پردە لە جیهاندا و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە پارێزگای گیژۆو شێنگ لە چین دەدۆزرێتەوە. پردی خێرای ڕووباری بیپان هوکون بە بەرزی ٣١٨ مەتر وەستاوە و لە دۆڵێکی گەورەدا تێدەپەڕێت. پردی خێرای ڕووباری بیپان هۆکون پردێکی هەڵواسراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە و درێژەکەی ٦٣٦ مەتر دەبێت. ئەمە بەشێکی گرنگە لە ڕێگای خێرای G60 لە نێوان شانگهای - کونمینگ لەگەڵ ئەوەشدا پردەکە نەیتوانیووە پایتەختی چین بە پارێزگا ناوەندییەکانەوە ببەستێتەوە. لە دیمەنەکانی پردی ڕێگای خێرای ڕووباری بیپان هوکون بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گوندێکی فراوان دەبینیت لە هەردوو لای دۆڵەکەوە لە ژێر پردەکەدا، هەروەها چیای جوان و بە دارستان داپۆشراو لە هەردوو ئاڕاستەکەدا دەبینیت. لەگەڵ ئەوانەش دیمەنی ناو دۆڵەکە جوانییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە.


ئەمانە دە بەرزترین پردی جیهان بوون، وەک ئاماژەی پێدراوە نۆیان لە چینن و هەموویان لە بیست ساڵی ڕابردوودا دروستکراون. ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە چۆن پێشکەوتنەکان لە ئەندازیاریدا ڕێگەیان بە دروستکردنی ئەو جۆرە توندییە سەرسوڕهێنەرانە داوە لەم ساڵانەی دواییدا هەروەها ئەو ئاسوودەییە زیادکراوەی کە ئەم پردانە دروستیان کردووە زۆر سەرسوڕهێنەر و جێی بایەخە.


سەرچاوەکان



94 بینین