سەرنجڕاکێشترین شارەکانی تورکیا لە وەرزی هاویندا

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-06-24-21:07:00 - کۆدی بابەت: 13309
سەرنجڕاکێشترین شارەکانی تورکیا لە وەرزی هاویندا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سەرنجڕاکێشترین شارەکانی تورکیا لە وەرزی هاویندا (بە عەرەبی: المدن الأكثر جاذبية في تركيا في الصيف، بە ئینگلیزی: The most attractive city in Turkey in the sea) کۆمارێکی عەلمانییە، یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دیوی باکوورەوە بە دەریای ڕەش و جۆرجیا، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئەرمینیا و ئێران، لە دیوی باشوورەوە لەگەڵ عێراق، سوریا، و دەریای ناوەڕاست، و لە دیوی ڕۆژاوا لەگەڵ کۆماری ئیجە و یۆنان و بولگاریا هاوسنوورە. لەم بابەتەدا تێڕوانینێکی گشتی بۆ سەرنجڕاکێشترین شارەکانی تورکیا لە وەرزی هاویندا دەخرێنە ڕوو کە وەکو ڕێبەرییەک دەکرێت سوود بەو کەسانە بگەیەنێت کە بەنیازی گەشت کردنن بۆ وڵاتی تورکیا لەم وەرزەدا و نازانن سەردانی کام شار بکەن.

سەرنجڕاکێشترین شارەکانی تورکیا لە وەرزی هاویندا

ئیستەنبوول

دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژاوای تورکیا، لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە پلەی دووەمی گرتووە، بە مەزەندەکردنی ژمارەی دانیشتووانی بە نزیکەی ١٣٫٤ ملیۆن کەس ناوەندی ڕۆشنبیری و ئابووری و دارایی و گەشتیاری تورکیایە، و تاکە شارە لە جیهاندا کە دەکەوێتە نێوان دوو کیشوەرەوە . تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:

شوێنە گەشتیارییەکانی ئەستەنبوڵ

چەندین شوێنی گرنگی هەیە کە دەتوانرێت لە هاویندا سەردانی ئیستەنبوول بکرێت، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

ئایا سۆفیا؛ لە بنەڕەتدا کڵێسای ئەرسۆدۆسکەکانی ڕۆژهەڵات بوو، بەڵام لەگەڵ فەتح کردنی شارەکە لەلایەن عوسمانییەکان کرا بە مزگەوت و لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماری تورکیا لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک کرا بە مۆزەخانە و لەم ساڵانەی دواییدا دووبارە لەلایەن سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان کرایەوە بە مزگەوت.

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد: پێی دەوترێت مزگەوتی شین، و لە نێوان ساڵانی ١٦٠٩ی زایینی تا ١٦١٦ی زایینی دروستکراوە، لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمەوە.

کۆشکی تۆپقاپی: پێشتر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکی سوڵتانەکانی عوسمانی بووە، لە ساڵ ١٤٥٩ی زایینی بە فەرمانی سوڵتان مەحمەدی فاتیح دروستکراوە دوای لەشکرکێشی قوستەنتینیە. بە یەکێک لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکان دادەنرێت بۆ گەشتیاران، لە مۆزەخانەی ئەم کۆشکەدا شوێنەوارە پیرۆزەکانی ئیسلامی و عوسمانییەکان نمایش کراون وەکو جلوبەرگی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد و شمشێری هاوەڵانی پێغەمبەر و دارەکەی پێغەمبەر موسا، لەگەڵ چەک و جلوبەرگی سەربازی عوسمانییەکان.

پردی یەکەمی بۆسفۆر: بە یەکێک لەو پردانە دادەنرێت کە کیشوەری ئاسیا و ئەورووپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە درێژییەکەی نزیکەی ١٥١٠ مەتر دەبێت، کە یەکسانە بە ٤٩٥٤ پێ،  بەرزییەکەی نزیکەی ١٠٥ مەتر دەبێت ، کە یەکسانە بە ٣٤٤پێ، ئەم پردە لە پلەی چوارەمی درێژترین پردە لە جیهاندا.

تاوەری گالاتا: تاوەرێکی بەردینە، لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دروستکراوە و دەکەوێتە لای باکووری گەرووی زێڕین بەرزییەکەی نزیکەی ٦٦.٩٠ مەتر دەبێت، و درێژییەکەی دەگاتە ٥١.٦٥ مەتر بۆ١٦٫٤٥ لە بنکەوە، و ٨٫٩٥ مەتر لە ناوەوە، و ئەستووری دیوارەکان دەگاتە ٣٫٧٥مەتر.

بۆرسە

لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە پلەی چوارەمدایە، و بە یەکێک لە شارە پیشەسازییەکانی تورکیا دادەنرێت، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار کەسە، چەندین شوێنی گەشتیاری ناوازە لەخۆدەگرێت، وەک چیای ئولوداغ، تەلەفریک، و گۆڕەکانی عوسمانییەکان، ئەم شارە بۆ وەرزی هاوین و زستانیش دیمەنێکی دڵڕفێنی هەیە و گەشتیاران لە هەر کاتێکی ساڵدا بێت چێژی لە دیمەنەکانی دەبینن.

ئەنتالیا

دەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست، بە تایبەتی لە بەشی باشووری ڕۆژاوای تورکیا، بەوە جیادەکرێتەوە کە چەندین شوێنەواری مێژوویی جیاواز لەخۆدەگرێت، وەک دەروازەی هادریان، کلەیچی، مزگەوتی یڤلێڤ مینارە، و کەشیک منارە، جگە لەوەی مۆزەخانەی ئەنتاڵیا، کالەیچی لەخۆدەگرێت مۆزەخانە، و چەندانی تر.

تەرابزۆن

دەکەوێتە سەر دەریای ڕەش، شارێکی گەشتیارییە و خاوەنی دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە، لە زۆربەی کاتەکانی ساڵدا بارانە بەهۆی کاریگەری ئاو وهەوای وڵاتی ڕووسیا کە لە وەرزی گەرمادا بەفری ئەو ناوچانە دەتوێتەوە و کەشێکی سارد بە شارەکە دەبەخشێت. لە تەرابزۆن گەشتیاران چەندان جێگە هەیە دەتوانن بۆی بچن وەک (کۆشکی سومەیلە بە قەد پاڵی چیاکانەوەیە، پارکی نیشتمانیی ئالتیندرێ ڤادیسی، ئەکواریۆمی تەرابزۆن کە شوێنی نمایشی گیاندارە دەریاییەکانە) ئەوەی لە تەرابزۆن تایبەتە بینینی کێڵەگەکانی چایە کە لەوێ چایەکی تایبەت پێشکەش بە گەشتیاران دەکرێت کە تامێکی تایبەت و لە یادنەکراوی هەیە.


سەرچاوەکان



47 بینین