ئیستەنبووڵ

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2021-05-21-16:54:00 - کۆدی بابەت: 39
ئیستەنبووڵ

ناوه‌ڕۆك

ئەستەمبوڵ

هەروەها دەوترێت ئەستەنبوڵ (بەتورکی: İstanbul، بەعەرەبی: إسطنبول) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەوروپایە. ئەم شارە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە و قوستەنتەنییەی پێ دەوترا. 34 هەمین گەرەترین شاری جیھانە کە ڕووی ئابووریەیەوە و گەورەترین شاری ئەوروپایە لە ڕووی دانیشتوانەوە. ئەستەمبوڵ دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای تورکیاوە . ئەستەمبوڵ و دەوروبەری پێکھاتووە لە 39 شارۆچکە. وە یەکێکە لە ھەرە شارە کۆنەکانی جیھان کە لە ساڵەکانی (330 - 395ز) بنکەی ئیمپراتۆری ڕۆمی 8بووە و (395 - 1204ز) پایتەختی ئیمپراتۆریی بیزانس بووە و (1204 - 1261ز) بووەتە پایتەختی ئیپراتۆریەتی لاتینی و لە کۆتایشدا لە (1453 - 1922ز) پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لە (1517 - 1924) کە دەوڵەتی عوسمانی ھەبووە بووەتە بنکەی ئیسلامیەت.

ناوەکانی

بە درێژایی مێژوو کە چەندین جۆر میللەت لە ناویدا ژیاون چەندین جار ناوی گۆڕدراوە، ناوەکانی لە کۆنەوە ئەمانە بوون "بێزەنتە ، ئاوگوستا ئەنتۆنینا ، نۆڤا ڕۆما ، کۆنستانتینۆپۆلیس ، قوستەنتینە و ئیسلامبول ئێستاش ئەستەمبوڵ "

مێژوو

نەخشەیەکی دانراوی شاری ئەستەمبوڵ لە ساڵی 1922ز دا

مێژووی ئەستەمبوڵ لە ڕووی نیشتەجێبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ 300 ھەزار ساڵ و لە ڕووی شارەوە 3 ھەزار ساڵ و وە مێژووی بە پایتەخت بوونیشی بۆ 1600 ساڵ دەگەڕێتەوە. بە درێژایی مێژوو ئەم شارە بووەتە شوێنی سەرەکی چەندین کلتوور و شارستانیەت و وە بە درێژایی چەندین سەدە بووەتە شوێنی پێکەوە ژیانی چەندین ڕەچەڵەک و دین و زمان، وە فرە ڕەگەزی و فرە نەتەوەیی بەخۆوە بینیوە. وە لەم قۆناغە مێژووییەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینیووە و شارێکی بێ ھاوتا بووە . وە بە درێژایی قۆناغەکانی مێژوو ھەموو کات بووەتە مەرکەز و شوێنێکی بە دەسەڵات و یەکێکە لە پایتەختە کەم وێنەکانی جیھان بۆ نیشتەجێبوون.

مێژووی ئەستەمبوڵ دابەش دەبێت بەسەر پێنج سەردەمدا کە ئەمانەن :

  • سەردەمەکانی پێش مێژوو.
  • سەردەمی بێزەنتیەکان.
  • سەردەمی قوستەنتین پۆلیس.
  • سەردەمی قوستەنتینییە.
  • سەردەمی ئەستەمبوڵ.

ئایین

زۆرترین ڕێژەی شوێنکەوتوانی ئایین لە ئەستەمبوڵ موسوڵمانەکانن. زۆربەی موسوڵمانانی ئەم شارە سوننیین، و ھەندێکیان شیعەن. لە ساڵی 2007 ژمارەی ئەو مزگەوتانەی کە لەم شارە نوێژیان تیا دەکرا بە (2944) مزگەوت مەزەندە کراون.[1] ھەروەھا چەندین جۆری تر بیر و باوەڕ لەم شارەدا ھەن لەوانەش : مەسیحیە یۆنانیەکان، مەسیحیە ئەرمینیەکان، کاسۆلیکیەکان، جولەکەکان.

ئەستەمبوڵ مەڵبەندی سەرەکی خەلافەتی عوسمانی بووە لە نێوان ساڵانی (1517-1924). لە ساڵی 1924 کۆتایی بە دوا خەلافەتی عوسمانی ھات و حکومەتی کۆماری لەلایەن موستەفا کەمال ئاتاتورک دامەزرا.

ئابووری

ئەستەمبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە و پایتەختی پێشووی تورکیایە. بەھۆی ھەردوو جۆری بازرگانی وشکانی و ئاوی و ھەروەھا گرنگی شوێنی ئەم شارەوە و ستراتیژی شوێنەکەی بووەتە مەرکەزی بازرگانی لە وڵاتی تورکیا . ھەروەھا ئەم شارە مەرکەزی وەبەرھێنانە لە تورکیا . لە 20% وەبەرھێنانی تورکیا لەم شارەدایە. ھەروەھا لە 38% بازرگانی شتومەک پێکدەھێنێت. ئەستەمبوڵ بە شارۆچکەکانی دەوروبەریەوە بەرھەمەکانی وەک : میوە، ڕۆنی زەیتون، سابون، لۆکە، توتن بەرھەم دەھێنێت.

مزگەوتەکان

شاری ئەستەمبوڵ ھەر لە کۆنەوە بە (شاری منارەکان) ناسراوە ئەویش بەھۆی زۆری مزگەوتەکانی ئەم شارە.

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد بە تورکی ( Sultan Ahmet Camii ) بە عەرەبی ( مَسجِدُ السلطان أحمد ) لە نێوان ساڵانی (1609-1616) لەلایەن سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی دەوڵەتی عوسمانی و بە سەرپەرشتی ئەندازیاری بە توانای ئەو سەردەمە (سەدەفکار محمد ئاغا) دروستکراوە. بەھۆی شوێنەکەی و منارە بەرزەکانیەوە بووەتە یەکێک لە ھەرە شوێنە بەناوبانگەکانی شاری ئەستەمبوڵ.

گەشت و گوزار

شاری ئەستەمبوڵ بەھۆی ئەو شوێنە مێژووییانەی کە لە سەردەمی ڕۆمەکان و دەوڵەتی عوسمانی بەجێماون و ھەروەھا بەھۆی ئەو دەریاچەیەی کە پیایدا تێپەڕ دەبێ بووەتە خاڵێکی گرنگی گەشت و گوزار لە وڵاتی تورکیا. بەپێی ئامارەکان لە ساڵی 2005 (5 ملیۆن و 346 ھەزار کەس) ڕوویان لەم شارە کردووە بۆ گەشتیاری کە نیو ملیۆنیان بە پێی ئامارەکە زیاد بوون.[2]

ژمارەی دانیشتوان

بە پێی وەزارەتی ئامار و سەرژمێری وڵاتی تورکیا لە ساڵی 2010 ژمارەی دانیشتوانی شاری ئەستەمبوڵ (13.255.685) کەسە ، بێجگە لە ملیۆنان گەشتیار کە ساڵانە دێن بۆ ئەم شارە.[3] بە پێی تۆماری ساڵی 2010 حکومەتی تورکیا ئەم خشتەیە ڕێژەی تەمەن و ژمارەی کەسەکان لە خۆ دەگرێت.

2010[4]
0 - 4 ساڵ 1.060.203
پیاو ئافرەت
5 - 9 1.030.132
   
10-14 1.070.785
   
15-19 1.031.866
   
20-24 1.088.541
   
25-29 1.347.798
   
30-34 1.331.395
   
35-39 1.160.501
   
40-44 904.716
   
45-49 878.484
   
50-54 672.290
   
55-59 546.270
   
60-64 393.316
   
65-69 263.486
   
70-74 188.716
   
75-79 144.579
   
80-84 89.761
   
85-89 37.398
   
90+ 11.484
   

وەرزش

لەم سەردەمەدا وەرزشەکانی وەک دوو گۆڵی و باسکە و بالە لە ھەرە وەرزشە بە ناوبانگەکانی ئەم شارەن. ھەروەھا یانەکانی گاڵاتاسارای و فەنەرباخچە و بەشیکتاش لە ھەرە یانە بە ناوبانگەکانی تورکیا و ئەستەمبوڵن. یاریگای ئۆڵمپی ئەتاتورک کە پێنج ئەستێرەیە گەورەترین یاریگای وەرزشە جیاوازەکانە لە تورکیا و بە یەکێک لە یاریگا بە نرخەکان دەژمێردرێت لەلایەن (UEFA)وە. شاری ئەستەمبوڵ ھەڵبژێردراوە بۆ یاریە ئۆڵمپیەکانی ساڵی 2020.[5]


سەرچاوەکان



6127 بینین