جیاوازی نێوان کۆمای بەرزی شەکری خوێن و کۆمای کەمی شەکری خوێن چییە؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-08-31-11:45:00 - کۆدی بابەت: 14452
جیاوازی نێوان کۆمای بەرزی شەکری خوێن و کۆمای کەمی شەکری خوێن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمای بەرزبوونەوەی شەکری خوێن Hyperglycemic Coma بەم شێوەیە کورتی دەکەنەوە (Hyper)، هاوکات دابەزینی شەکری خوێن کۆمای دابەزینی شەکری خوێن Hypoglycemic Coma بەم شێوەیە کورتی دەکەنەوە: Hypo دوو حاڵەتی تەندروستین و زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبن کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

هەندێک لە نیشانەکانی جیاکەرەوە

دەم و پێست
hyper: وشکبوونەوەی پێست و دەم
Hypo: ئارەقەکردنەوەیەکی زۆر

بۆنی دەم
Hyper: بۆنی ئەسیتۆنی لێدێت و بۆنێکی ناخۆشی هەیە
Hypo: بۆنی دەمی نەخۆش سروشتی

هۆشیاری
Hyper: وردە وردە هۆشی لەدەست دەدات
Hypo: لەدەستدانی خێرای هۆشیاری کتوپڕ

هەناسەدان
Hyper: خێرا و هەست بە هەناسەبڕکێ و ماندووبوون دەکات
Hypo: تاڕادەیەک هەناسەدانی ئاساییە 

چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

لە شیکاری شەکرەوە بۆمان دەردەکەوێت:
Hypeo: شەکر لە سەرووی ٤٠٠
Hypo: شەکر کەمترە لە ٥٠
زانینی ئەوەی کە بەهای ئاسایی بریتییە لە: ٦٠-١١٠ میلیگرام/١٠٠ مل

کارکردن وەک پەرستارێکی فریاگوزاری

Hyper: ئەنسۆلینی ئاوی 
Hypo: بڕێک شەکر لە دەمدا ئەگەر بێهۆش بوو،
 وە ئەگەر بێهۆش بوو، گلوکۆزی لە ڕێگەی خوێنبەرەوە پێ بدە.


سەرچاوەکان



49 بینین