توتن

توتن

له‌لایه‌ن: یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-14-15:22:00 - کۆدی بابەت: 5332
توتن

ناوه‌ڕۆك

دهربارهی گێتی زیندهوهر 

په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه‌ ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه‌ دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه‌ له‌ باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه‌ ، هۆش و بیریانه‌وه‌ ، چۆنیه‌تی ژینیانه‌وه‌ ، ئه‌و شتانه‌ تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه‌ ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه‌ كه‌ هه‌ر هه‌ن  .

ناساندن

توتن گیایه‌كه‌ له‌پێشا به‌تۆۆ ئه‌چێنرێ و پاشان به‌شه‌تڵ ، گه‌ڵایه‌كی پانی هه‌یه‌ ، پاش ئه‌وه‌ كه‌ هاته‌ سه‌ره‌ی پێ گه‌یشتن گه‌ڵا گه‌ڵا ئه‌یكه‌نه‌وه‌ ووشك ئه‌كرێته‌وه‌ به‌گه‌لێ جۆر وشك ئه‌كرێت ، ئه‌كرێ به‌شوڵی داره‌وه‌ ، توتن دوو جۆری هه‌یه‌ : ته‌وه‌س ، لاری ، لاریه‌كه‌ش ڕه‌شۆكی سه‌مسۆنی هه‌یه‌ ، ئه‌م توتنه‌ بۆ كێشان ئه‌یكێشن ، به‌سه‌بیل ، به‌جگه‌ره‌ ، به‌په‌ڕه سیغار ، به‌پاكه‌ت ئه‌كێشرێت .


سەرچاوەکان

144 بینین