بەشی ئەندازیاری کیمیا / پترۆکیمیا

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-07-18-20:11:00 - کۆدی بابەت: 5953
بەشی ئەندازیاری کیمیا / پترۆکیمیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن 

ئەندازیاریی کیمیا بەشێکە لە بەشەکانی ئەندازیاریی كە لەسەر بنچینەی زانستەکانی کیمیا، فیزیا، بیرکاری و زیندەزانی بنیاتنراوە، ئامانجی ئەم بەشە بەکارهێنان و دیزاینکردن و بەرەوپێشبردنی بابەتە پیشەسازیی و کیمیاییە جیاوازەکانە، وەکو کارلێکە کیمیاییەکان، پیشەسازییەكانی پاڵاوتن و گواستنەوه‌ی گەرمی و داینامیكی گەرمی و تاقیگەی كارلێكی ئەتۆمی. پەیوەستە بە مادده پیترۆکیمیاییەکان و پیشەسازی و دروستکردنی دەرمان. 

ڕۆڵ و گرنگيی ئەندازیاری کیمیا 

ئەندازیاری کیمیا سەرپەرشتی بوارە پیشەسازییەکان دەکات، گرنگترینیان پیشەسازییە کیمیاوییەکان، پیشەسازییە نەوتییەکان و پیترۆکیمیاییەکان.

ئەندازیاری کیمیا تاقیکردنەوە زانستی و بنەما سەرەکییەکانی زانست جێبەجێ دەکات، ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە دیزاینکردن و بەرەوپێشبردنی پیشەسازییە هەمەجۆرەکان، بەڕێوەبردنی کارگەکان بە مەبەستی گۆڕینی ماددە کیمیاییەکان بۆ بەرهەم و ماددەی خاوی سوودبەخش.

هەروەها ئەندازیاری کیمیا دەتوانێت ماددە خاوەکان بگۆڕن بۆ بەرهەمی سوودبەخش و بەپێز کە بتوانرێت بەکاربهێنرێت لە پێشەسازی دەرمان یاخود دروستکردنی پلاستیك، کە لە هەمان کاتدا ڕۆڵی گرنگی هەیە لە دەستەبەرکردنی ڕێگای نوێ و ئاسان بۆ لەناوبردنی پاشماوە و خاشاك بەبێ زیان گەیاندن بە ژینگە

سیفات و مەرجی ئەندازیاری کیمیای سەرکەوتوو 

توانا پڕاکتیکیەکان/ کردارەکییەکان

  • توانای مامەڵەکردنی هەبێت لەگەڵ پێکهاتە کیمیاییە جیاوازەکان و ئامێرە ورد و ئاڵۆزەکان.
  • توانایی هەبێت لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە کیمیاییەکان.
  • لێهاتوو بێت لە کاروباری ئۆفیس.
  • لێهاتوو بێت لە مامەڵە کردن لەگەڵ کەسانی تردا.
  • پەیوەست بێت بە کاتەوە و توانای بەڕێوەبردنی هەبێت.
  • لێهاتوویی هەبێت لە زمانی ئینگلیزیدا.
  • لێهاتوویی هەبێت لەبەکارهێنانی کۆمپیوتەر.
  • توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.
  • توانای شیکارکردن و لێکۆڵینەوەی هەبێت.
  • وردکار و گرنگیدان بە بچوکترین وردەکارییەکان. 

وانە سەرەکییەکانی بەشی ئەندازیاریی کیمیا 

کوردی ئینگلیزی
داتاشراوەکان و تەواوکاری Calculus
فیزیای گشتی General Physics
کیمیای گشتی General chemistry
کیمیای شیکاریی کردارەکی Expermental Analysis Chemistry 
کیمیای ئەندامی Organic Chemistry 
کیمیای شیکاریی   Analaystical Chemistry
بنەماکانی ئەندازیاریی کیمیاوی  Chemical Engineering principles 
شێوازەکانی بیرکاری لە ئەندازیاریی کیمیاوی  Mathematical Method in Chemical 
Engineering
ئەندازیایی کارەبا   Electrical Engineering
میکانیك   Fluid Mechanicas 
کیمیای فیزیای Physical Chemistry 
گواستنەوەی گەرمی لە پرۆسەکان  Process Heat Transfer 
ئەندازیاریی کارلێکە کیمیاییەکان Chemical Reactions Engineering 
دیزاینکردنی پرۆسەکان Process Design 
تاقیگەی ئەندازیاریی کیمیا  Chemical Engineering Laboratory 
ئەندازیاریی ژینگەیی  Environmental Engineering 
سێرمۆداینەمیك  Thermodynamics 
دیزاینکردنی کارگە کیمیاییەکان Chemical plant Design 
ئامار Statistics 
پیشەسازییە کیمیاییە لۆکاڵییەکان Local Chemical Industries 
کرداری گواستنەوەی ماددە و گەرمی  Heat and Mass Transfer Operations 
  • ئەمانەو چەندین وانەی لاوەکی تریش هەن کە پێویستە ئەندازیاری کیمیاوی بیخوێنن.
  • خوێندن لەم بەشە چوار ساڵە و بە زمانی ئینگلیزییە.
  • بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە زانستەکانی کیمیا و فیزیا و بیرکاری. 

بوارەکانی کارکردن ئەندازیاریی کیمیا 

- دروستکردن و داهێنان لەو ئامێرانەی کە پێویستی ژیانن.
- بەرهەمهێنانی پێکهاتەی کیمیایی.
- کارکردن لە پیشەسازی دروستکردنی کاغەز و دەرمان و پلاستیك و خۆراك، هەروەها پیشەسازییە نەوتییەکان و پیترۆکیمیاییەکان.
- بەرەو پێشبردنی و داهێنانی ڕێگای نوێ بۆ دروستکردنی بابەتی هەمەجۆر لە ماددەی خاو.
- بەرهەمهێنان و کارکردن بە کوالێتیی و بڕێکی باش و تێچوویەکی کەم.
- ئەندازیاری کیمیا دەتوانێت لە هەر بوارێکی پەیوەست بە کیمیا کاربکات لەوانە: 

  • کارکردن وەکو مامۆستا 
  • نوسینەوەی توێژینەوە 
  • کارکردن لە بواری یاسا
  • کارکردن و بەڕێوەبردنی کارگە و کۆمپانیاکان 

لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی ئەندازیاریی کیمیا 

-لەدوای بەدەستهێنانی ئەزموونێکی باش، داهات و مووچەیەکی بەرز  بەدەستدەهێنێت.
-چونکە بوارێکی پەیوەستە بە پیشەسازییەوە بۆیە داواکاری زۆری لەسەرە.
-بە هۆی پەیوەندی زۆری ئەم بەشە بە فیزیاوە بوارەکانی کارکردن تێیدا زیاتر فراوانە. 

لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی ئەندازیاریی کیمیا

-بەکارهێنانی ئەم بەشە بۆ دروست کردنی چەك و تەقەمەنی بەتایبەتی لە کاتی جەنگەکاندا.
-ڕکابەریییەکی زۆری هەیە بەتایبەت لەگەل ئەندازیاری ژینگەیی. 
-هەندێك لە کۆمپانیاکان پەنا دەبەنە بەر دەرچووانی بەشە زانستییەکانی کیمیا لە جیاتی ئەندازیاریی کیمیایی بەهۆی تێچوو و نرخی کەمەوە. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت 

  • زانکۆی کۆیە
  • زانکۆی سۆران


سەرچاوەکان



6771 بینین