ناوهڕۆك
لە شەوانی ژینی تاڵم
لە شەوانی ژینی تاڵم ئەڕێژم ئەشکی خوێنینم
بۆ تۆ ئەی حەکیمی دەردی دڵەی پڕ ئێش و برینم
بە ئومێدی ئەم بەهارەم دیمەنی باڵات ببینم
گەرچی ئەشزانم بێسوودە شین و هاوار و ناڵینم
دە وەرە ئەی نازەنینم تیمار کە زامی دێرینم
بە با دە ژان و ئازاری دڵەی غەریب و غەمگینم
ئەی چاوڕەش گیانی شیرینم بە بێ تۆ ناسرەوێ ژینم
با لە دووری تۆیە بەس بێ شین و هاوار و ناڵینم
لە شەوانی ژینی تاڵم ئەڕێژم ئەشکی خوێنینم
بۆ تۆ ئەی حەکیمی دەردی دڵەی پڕ ئێش و برینم
سەرچاوەکان
1045 بینین