زیانەکانی خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-30-01:11:00 - کۆدی بابەت: 6097
زیانەکانی خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنییەکان

ناوه‌ڕۆك

شاشە ئەلیکترۆنییەکان 

جاران تیشکی خۆر تاکە سەرچاوەی ڕووناکی بوو و خەڵکی بە نزیکەیی شەویان لە تاریکیدا بەڕێ دەکرد، بەڵام جیهان ئێستا بە تەواوەتی ڕووناک دیارە و هەبوونی ڕووناکی شتێکی بەتەواوەتی دانپێدانراوە و ناکرێت خەیاڵی ژیان بەبێ ڕووناکی بکرێت، یەکێک لەو ڕووناکییانەش کە لە سەردەمی نوێدا بەکاردێت، ڕووناکی شینە کە لە شاشە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەردەچێت و بۆ چەندین مەبەست بەکاردێت و یەکێک لەوانەش بۆ خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنییەکانە، وێڕای ئەوەی ئەم داهێنانە ژینگە دەپارێزێت لەو کاغەزانەی لە پەرتووکدا بەکاردەهاتن، هەروەها وێڕای ئەو بڕە پارە زەبەلاحانەش کە لەم ئامێرانەدا خەرج دەکرێن بەڵام بەداخەوە کە کاریگەری دەکاتە سەر کاتژمێری بایۆلۆجی مرۆڤ و نوستنی تێکدەدات، هەندێک لێکۆڵینەوە دەری دەخەن کە دەکرێت شاشە ئەلیکترۆنییەکان هۆکارێک بن بۆ شێرپەنجە و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەویی

زیانەکانی خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنییەکان

ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بوونەتە بەشێکی سەرەکی و گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا لە سەدەی ٢١، ئەم ئامێرانە بەکاردێن بۆ پەیوەندی و خوێندنەوەی هەواڵەکان و پەرتووکەکان و هاوبەشی پێکردنی هەندێک ساتی ژیانی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ نزیکانمان، هەروەها دەستکەوتنی زانیاری لە هەموو جیهانەوە ئێستا زۆر ئاسانە و لە نێو دەستەکانماندایە، هەموو شتێکیش دوو لایەنی هەیە، لایەنە خراپەکانی خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنییەکان بریتین لە: 

کێشەکانی نوستن 

لە زیانەکانی خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنییەکان و بەکارهێنانی ئامێرە ڕووتەختەکان و بەتایبەتیش لە درەنگانی شەودا دەبنە هۆی پەیدابوونی کێشەی نوستن، کە ئەم ئامێرانە تیشکی شین دەدەنەوە کە ئەم تیشکانە مێشک دەخەڵەتێنن تاکوو وابزانێ ڕۆژە و نەتوانێت بخەوێت، نوستن لە پێویستییە زۆر سەرەکییەکانی مرۆڤە لە پێناو تەندروستی مێشک و جەستە، کەمخەوی زۆرجار پەیوەستە بە نەخۆشییەکانی شەکرەی جۆری دوو و نەخۆشییەکانی دڵ و هۆکارێکی سەرەکی قەڵەویشە. 

خەمۆکی

جەستەی مرۆڤ بەخەبەر دێت و چالاکیی و زیندوێتیی و جەوی وەردەگرێت لەو تیشکی خۆرەی کە بە ڕۆژ بەری دەکەوێت، هەر بۆیە یەکێک لە ڕێگاکانی چارەسەری خەمۆکی لە ڕێگەی شەپۆلەکانی تیشکی شینەوە دەبێت کە باری دەروونی مرۆڤ باشدەکات و چالاکی و بەرهەمدارییەکەی زیاد دەکات، بەڵام تیشکی دەرپەڕیو لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و بەتایبەتیش شانەکان بڕێکی زۆر زۆرە، بە هاتنی ئێوارە لەش هۆڕمۆنی میلاتۆنین دەردەدات کە لەش وەریدەگێڕێ بەوەی ماندووە و پێویستی بە پشووە یان کاتی نوستنە، بەڵام تیشکی دەرپەڕیو لەم ئامێرانەوە دەبیتە هۆی کەمبوونەوەی میلاتۆنین کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی کێشەی خەو. 

قورسی تێگەیشتن 

ئەم بەشەیان تایبەتە بە تێگەیشتن لە نوسراو و لیکۆڵینەوە زانستییەکان، هەندێک توێژینەوە دەریان خستووە کە خوێندنەوەی پەرتووک و نوسراوی زانستی یان ئەوانەی کە بیرۆکەی ئاڵۆز لەخۆ دەگرن لە ڕێگەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە دەبێتە هۆی لاوازکردنی توانای تێگەیشتنی خوێنەر و پێکەوە بەستنی زانیارییەکانی ناوی، هەروەها ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئەگەر بەکارهێنانیان بە مەبەستی خوێندنیش بێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چالاکی چەند بەشێکی دیاریکراوی مێشک کە بەرپرسن لە پاراستنی تەرکیز و تێگەیشتن لە زمانە جیاوازەکان و تێگەیشتن لە ڕستە ئاڵۆزەکان، کە ئەمە بە بەراود بە خوێندنەوەی پەرتووک بە شێوە باوەکەی خۆی لە سەرچاوە سەرەکییەکانییەوە ئەنجام دراوە.


سەرچاوەکان



701 بینین