گۆرانی گومبەتی چلچرا - موحسین چاوشی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ئەژی - به‌روار: 2021-07-30-14:56:00 - کۆدی بابەت: 6106
گۆرانی گومبەتی چلچرا - موحسین چاوشی

ناوه‌ڕۆك

گومبەتی چلچرا

تێبینی: 

ئەم گۆرانیە بۆ عەلی وتراوە

من ڕاهێنراوی تۆم، لە سەربانی تۆم
تۆ ڕۆژی منیت، من ڕۆژ پەرستم
ئێوارە پڕی پەژارەیە، پەژارەی ئاوابوونت
ئەی قیبلەی ڕۆژهەڵات، سوپاس گوزاری تۆم
 
ئەی بۆری قوڕگت وەکو «نەی-داوود»
بڕیار ئەوەیە کە تۆ بیڵێیت، من لاڵی تۆم
چۆلەکەی قوڕگم پارچە پارچەیە. وەکو «مەنسوور»
سێدارەی تۆم، بێژنگی تۆم
 
حەیرانت ئەبێت ئەو کەسەی بتبینێت
ئەو ساتەی کە ئەڕۆیت، سەد جار شەهیدت ئەبێت
ئەسووتێم و ئەناڵێنم وەکو ئاگری «نەمروود»
بگەڕێوە گوڵستان، بۆ کۆسپی بەندەکانت
 
ئەی گومبەتی چلچرا توانام نەماوە
ئێمە بستێنەوە لەم جەنجاڵی بازاڕە
ئەی لە سۆزی ئەو، باشی لەتۆوە سەرچاوەی گرتووە
هەرکات باسی تۆمان کرد وەک بڵێی کێشەمان نیە
 
ئەی کل کردوو، شەو و ڕۆژی ئێمە
ئەی سەر بڕدراو، ئێمەت نەناسی
کۆتایی پێبێنە گیانە، ئەم جیاوازیانە
ئاسوودەی بکە و لە کۆڵی بکەوە، ئەم ترس و ئومێدە

طاق ثریا

من جَلد تو هستم، بر بام تو هستم
تو شمس منی، من، خورشید پرستم
مغرب همه اندوه، اندوه غروب ات
ای قبله مشرق، ثنا گوی تو هستم
 
ای نای گلویت، همچون نی‌داوود
حکم آنچه تو گویی، من لال تو هستم
گنجشک گلویم، شرحه‌است چو منصور
بر دار تو هستم، غربال تو‌ هستم
 
حیران تو گردد، آن‌کس که بدیدت
آن دم چو برفتی، صد بار شهیدت
می‌سوزم و نالم، چون آتش نمرود
باز آی گلستان، بر داغ عبیدت
 
ای طاق ثریا، طاقت بنماندست
ما را بستان از، این ولوله بازار
ای از سر لطفش، خوش در تو دمیده
هر دم که تو خواندیم، انگار نه انگار
 
ای سرمه کشیده، روز و‌شب ما را
ای سر ببریده، نشناخته ما را
پایان بده جانا، این آمد و شد را
راحت کن و بستان، این خوف و رجا را


سەرچاوەکان



1280 بینین