داخرانی خوێنبەرەکانی دەست

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-21-11:43:00 - کۆدی بابەت: 6366
داخرانی خوێنبەرەکانی دەست

ناوه‌ڕۆك

داخرانی خوێنبەرەکانی دەست چییە؟

داخرانی خوێنبەرەکان ڕوودەدات لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ماددە چەورییەکان و کۆلیسترۆڵ و جگە لەو لە ماددەکان لە دیواری ناوەوەی خوێنبەرەکان، کە ئەمەش تەسکی دەکاتەوە و وروژمی خوێن قورس دەکات، لەوکاتەدا شانەکان بڕی پێویستی خوێن وەرناگرن کە پێویستیان پێیەتی، کە کۆمەڵێک نیشانە و کێشە دەردەکەون، ئەمە لە داخرانی خوێنبەرەکانی دەستەکاندا ڕوودەدات، ئاماژەش بۆ ئەوە دەکرێت کە داخرانی خوێنبەری پەلەکانی سەرەوە زیاترە بە بەراورد بە پەلەکانی خوارەوە.

نیشانەکانی داخرانی خوێنبەرەکانی دەست

ڕەنگە توشبووانی نەخۆشی داخرانی خوێنبەرەکانی دەست هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرنەکەوێت یان هەندێک نیشانەی سووکیان تێدا دەربکەوێت، بەڵام ڕەنگە توشی ئازار و کەشەنگ بوون ببێت لەکاتی بەکارهێنانی دەستەکان بۆ ئەنجامدانی هەندێک چالاکی، وەکوو نوسین و چنین، لەو نیشانانەی تر کە کەسی توشبوو بە داخرانی خوێنبەرەکان ئەزموونیان دەکات بریتین لە:

  • نائاسوودە بوون.
  • قورسی دەستەکان.
  • لاوازی دەستەکان.
  • هەست بە تەنگی.
  • ساردی دەستەکان تەنانەت لە کەشوهەوای فێنکدا.

ڕەنگە توشبووانی داخرانی خوێنبەرەکانی دەست بەدەست هەندێک نیشانەوە بناڵێنن وەکوو ساردی دەستەکان و هەست بە ئازاریان و کەشەنگبوونیان.

لێکەوتەکانی داخرانی خوێنبەرەکانی دەست

ڕەنگە جێهێشتنی توشبووان بەبێ چارەسەر ببیتە هۆی گەورەبوونی کێشەکە و توشبوون بە کێشەی گەورەی تەندروستی، وەکوو مردنی شانەکان، لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا دەبێتە هۆی بڕینەوەی ئەندامەکە بەتایبەت لەو کەسانەدا کە توشبووی نەخۆشی شەکرەن.

لێکەوتەکانی داخرانی خوێنبەرەکانی دەست و جگە لەویش لە خوێنبەرەکانی پەل زۆر مەترسیدارە، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و دەستکردن بە چارەسەر، بەپێی توێژینەوەیەکیش کە لە ڕۆژنامەی کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە "نەخۆشی خوێنبەرەکانی پەلەکان نیشانەت توشبوونە بە نۆرەدڵێ و جەڵتەی مێشک و مردن بەهۆکارەکانی خوێنبەرەکانی خوێن" لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی داخرانی خوێنبەرەکانی لا لە جەستەدا بریتین لە:

- نۆرەدڵێ: کە ڕوودەدات بەهۆی کەمی پڕبوونی دڵ بە خوێن بۆ ماوەیەکی درێژ کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ماسولکەکانی دڵ. 

- جەڵتەی مێشک: کە ڕوودەدات بەهۆی پچڕانی وروژمی خوێن بۆ ناوچەکانی سەرەوەی جەستە و لەناویشیاندا مێشک.

- نۆرە کەمخوێنی کاتی: کە پچڕانێکی کاتییە لە وروژمی خوێن بۆ مێشک.

- نەخۆشی خوێنبەرەکانی گورچیلە یان تەسکبوونەوەی: ڕوودەدات بە زۆری بەهۆی داخرانی خوێنبەری گەیشتوو بە گورچیلەکان.

بۆ خۆپارێزی لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی خوێنبەرەکانی پەلەکان وەکوو داخرانی خوێنبەرەکانی دەست، پێویستە چارەسەری نەخۆشییەکانی تر بکرێت لە ئەگەری توشبوون پێی وەکوو شەکرە، هەروەها پێویستە گۆڕانکاری بکرێت لە شێوازی ژیان، لەوانەش:

  • وازهێنان لە جگەرەکێشان.
  • خواردنی خۆراکی تەندروستی هاوسەنگ.
  • پارێزگاری لە کێشی تەندروست.
  • ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی.
  • چاودێری ئاستی شەکر و کۆلیسترۆڵی خوێن.

لە حاڵەتگەلێکی دەگمەندا کێشەکە زۆر زیاتر دەبێت و داخرانی خوێنبەرەکانی دەست دەبێتە هۆی بڕینەوەی دەستەکە، بۆ دووربوون لە داخرانی خوێنبەرەکانی دەستیش پێویستە پەیڕەوی شێوازێکی ژیانی تەندروست بکرێت.


سەرچاوەکان



749 بینین