خوێی دەریا چییە؟

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-29-23:59:00 - کۆدی بابەت: 13828
خوێی دەریا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

خوێی دەریا چییە؟

خوێی دەریا چییە؟ ( بە ئینگلیزی: What is sea salt، بە عەرەبی: ما هو ملح البحر؟)، خوێی دەریا بریتییە لەو خوێیەی بەهۆی بەهەڵمبوونی ئاوی زەریاکان و دەریاچە خوێییەکان دروست دەبێت، خوێی دەریایی کە لە ئەنجامی هەڵمبوونەوە دروست دەبێت بەڕێژی ٧٧.٧٦٪ کلۆریدی سۆدیۆم، کلۆریدی مەگنیسیۆم بە ڕێژەی ١٠.٨٨٪، سەلفات مەگنیسیۆم بە ڕێژەی ٤.٧٤٪، کلۆریفی کالیسیۆم بەڕێژەی ٣.٦٠٪، کلۆریدی پۆتاسیۆم بە ڕێژەی ٢.٤٦٪، کلۆریدی مەگنیسیۆم بەڕێژەی ٠.٢٢، کاربۆناتی کالیسیۆم بە ڕێژەی ٠.٢٢٪.

ڕێژەی سەدی خوێی دەریایی

هەر چوار لیتر ئاوی دەریایی نزیکەی ١٠٥ گرام خوێی تێدایە ئەگەر زەریاکانی جیهان بەتەواوی وشک بێتەوە ئەوا لە چوار ملیۆن و نیو میلی سێجا کەمتر خوێ بەرهەم ناهێنرێت. ڕێژەی خوێ لە ئاوێکەوە بۆ ئاوێکی تر دەگۆڕێت، بە زانینی ئەوەی کە دەریا داخراوەکانی وەک دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور ڕێژەیەکی زیاتری خوێیان تێدایە بە بەراورد بە زەریای کراوەکان.

جیاوازی خوێی دەریایی و خوێی چێشت لێنان چییە؟

جیاوازی سەرەکی نێوان خوێی دەریایی و خوێی چێشت لێنان بریتییە لە تام و پێکهاتە و شێوازەکانی، خوێی چێشت لێنان  لە پاشماوەی خوێی ژێر زەوی دەردەهێنرێت ئەو ماددانە کە ڕێگری دەکەن لە کۆبوونەوە و یۆدیان بۆ زیاد دەکرێت لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان بۆ پاراستنی تەندروستی.

خاڵە هاوبەشەکانی نێوان خوێی دەریایی و خوێی چێشت لێنان

هەردوو جۆرەکە هەمان بەهای خۆراکیان هەیە، هەرچەندە خوێی دەریایی تەندروستترە، هەروەها هەمان ڕێژەی سۆدیۆمیان تێدایە، جۆرەکانی تری خوێ هەن، لەوانە خوێی کۆشر، خوێی پەمەیی هیمالایا، و خوێی سێلتیک دەتوانرێت هەر جۆرێکیان بەکاربهێنرێت، بەڵام بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی ئەمریکا بۆ خۆراک، پێویستە سۆدیۆم سنووردار بکرێت بە ڕێژەی کەمتر لە  ٢٣٠٠ میلیگرام لە ڕۆژێکدا.


سەرچاوەکان



116 بینین