محەمەد فەرەج

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-14-02:39:00 - کۆدی بابەت: 6873
محەمەد فەرەج

ناوه‌ڕۆك

محەمەد فەرەج کێیە؟

مامۆستا محەمەد فەرەج ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥٣ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئادابی عەرەبیدا لە پارێزگای نەجەف تەواو کردووە. لە سەرەتای دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامییەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووە تا ئێستا و بۆ یەک خول لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسی لیژنەی مافی مرۆڤ بووە.

لەڕێی مامۆستا عەلی عەبدوڵاوە پەیوەندی بە برایانی موسوڵمان کردووە و لەکاتی بوونی ناکۆکی نێوان خەتی یەک و خەتی دووی ئیخوان سەر بە خەتەکەی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین دەبێت.

ئەمینداری

لە ٢٠١٢/٥/٢ وەک ئەمینداری حیزبی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم، لە کۆنگرەی حەوتەمی حیزبەکە لە ٢٠١٦/٥/٢٨، خۆی کێشایەوە لەخۆھەڵبژاردن بۆ پۆستی ئەمینداری یەکگرتوو لە بەرژەوەندی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین.

کەسایەتی ساڵی ٢٠١٥

لەساڵی 2012ەوە هەموو ساڵێك سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی كەسایەتیەك لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان وەك "كەسایەتی ساڵ" دیاری دەكات، ئەمساڵیش ئەو ڕێكخراوە ئەمینداری گشتی ئەوکاتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان محەمەد فەرەج وەك كەسایەتی ساڵی 2015 دیاری كرد.

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی چالاك نەجم باوەنووری گوتی: "ئامانجی سەرەكی ئێمە بریتیە لە خزمەتكردنی كەسایەتیەكان و خزمەتكردنی دۆزی كورد، بۆیە وەك سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی خەڵاتی كەسایەتی ساڵمان بەخشیە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو محەمەد فەرەج، ئەمەش بۆ دوو خاڵ دەگەڕێنینەوە كە یەكەمیان بێلایەنی سیاسەت كردن لە مەنهەجیەت و بەرنامەی كاری ئەمیندارە، و خاڵی دووەمیش ئەوە بوو حیزبەكەی خۆی كردە قوربانی لە پێناو وشەی سازان"، کە ئەوکات ململانێی نێوان حیزبەکانی دەسەڵات گەیشتبووە لوتکە و ئەو دەستپێشخەری ڕێکخستنەوەی ئەوانی کردبوو.

پەیوەندی ئاشتی بۆ دۆزی کورد و تورکیا

لە بەرواری ٢٠١٤/٤/١٥ وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی بناری قەندیل دەکات و لەگەڵ موراد قەرەیلان کۆدەبێتەوە، بەوەش دەستپێشخەری بۆ پەیوەندی ئاشتەوایی نێوان دەسەڵاتی تورکیا و هێزە کوردییەکان دەکات، بەهۆی ئەم کارانەیەوە پەیوەندییەکی گەرمی لەگەڵ هەریەک لە بەدەپە و کەجەکە هەبووە و لە یاد و بۆنەکاندا بەسەریان کردۆتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکارییەکی ئاشتییانە دەربڕیووە.


سەرچاوەکان



546 بینین