ناوهڕۆك
سەرەتا
یەکەم هێڵی ئاسنین لە جیهاندا لە کوێ دامەزرا؟ (بە عەرەبی: أين تم إنشاء أول خط سكة حديد في العالم، بە ئینگلیزی: Where was the first railway in the world established) هێڵی شەمەندەفەر بەو شێوەیە پێناسە دەکرێت، کە لە دوو هێڵی ئاسنی تەریب بە یەکتر دروستکراوە کە شەمەندەفەرەکان هەڵدەگرێت کە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی لەسەریان بڕۆن. ئەم شەمەندەفەرانە سەرنشین و کەلوپەل لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر هەڵدەگرن، بە تایبەت لە مەودای دووردا. نەتەوە جیاوازەکان هێڵی ئاسنین وەک پەیوەندی بازرگانی بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکانیان بەکاردەهێنن. هەروەها هاوڵاتیانیش بۆ مەبەستی خێرا گەیشتنە شوێنی کار یاخود بە مەبەستی گەشتیاری سوودی لێ وەردەگرن. لەم بابەتەدا تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی یەکەم هێڵی ئاسنین لە جیهاندا لە کوێ دامەزرا؟
یەکەم هێڵی ئاسنین لە جیهاندا لە کوێ دامەزرا؟
یەکەمین بیرۆکەی دانانی هێڵی ئاسنین لە جیهاندا لە ساڵی ٦٠٠ پێش زایینی لە ژاپۆن دامەزرا کە لە دوو بەلەم پێکهاتبوو کە لە حەوشەی باڵەخانەیەکەوە تا دەریا درێژ ببووەوە، ئەمە یەکەم و سەرەتاییترین بیرۆکەی دانانی هێڵی ئاسن بوو لە جیهاندا. تا یەکەمین هێڵی نەفەر هەڵگر لە ساڵی ١٨٣٠ زایینی کرایەوە کە شارەکانی مانچستەر و لیڤەرپوول بە یەکتر دەبەستەوە. لەم سەردەمەدا ئەو هێڵە سەر بە مۆزەخانەی زانستە پیشەسازییەکانە و ئەم هێڵەش بەو ڕاستییە جیا دەکرێتەوە کە دوو هێڵی تەریب بە یەکتر لە خۆدەگرێت، لە وێستگە یەک لە دوای یەکەکاندا دەوەستن، ئەم شەمەندەفەرانە بە خەڵوز کاریان دەکرد و تا سەردەمێکی زۆر وەکو بژاردەی یەکەم سەیردەکران، تەنانەت لە باکووری ئەمریکا بەوە ناوبانگی دەرکرد کە پێی دەگوترا هێڵی ئاسنینی کیشوەربڕ، کە لە ڕۆژهەڵات تاوەکو ڕۆژاوا هەموو ویلایەتەکانی بەیەکتر دەبەستەوە.
هۆکاری دروستکردنی یەکەمین هێڵی ئاسنین
بازرگانانی بەریتانیا گلەیییان لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد لە سەختی گواستنەوە و گەیاندنی کاڵاکانیان لە فلانکاشایر و مانچستەر و لیڤەرپوولەوە، چونکە پێویستیان بە کەرەستەی خاوی پێویست بوو بۆ پیشەسازییەکانی پەتاتە لە لیڤەرپوولەوە، دواتر پێویستیان بە گواستنەوەی ئەو قوماشانە بوو بۆ فلانکاشایر لە مانچستەر، ئەمەش وایکرد حکوومەت ڕازی بێت لەسەر دروستکردنی دوو هێڵی شەمەندەفەر بۆ ڕایی کردنی کارەکان بە ئاسانی، پڕۆژەکە پێشکەش بە ئەندازیاری ئینگلیز ستیڤنسۆن کرا کە خاوەنی کانەکانی کلینگۆرت بوو لە بەریتانیا، لەوێ هێڵی ئاسنی پەنجا کیلۆمەتر دەستی پێکرد. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوەی دروستکردنی نزیکەی چوار ساڵی خایاندووە، لەو ماوەیەدا ٦٣ پرد دروستکراوە و تونێلێک بە درێژی سێ مەتر هەڵکەندراوە لە چیای زەیتونەوە تا بەردەکانی بەرد درێژدەبێتەوە، و قووڵیەکەی نزیکەی ٣٠ مەتر بووە.
بەکارهێنانی هێڵی ئاسنی یەکەم
یاسای بەریتانیا لە ساڵی ١٨٣١ی زایینی ڕێگەی بە کارەکانی گواستنەوەی تایبەت بۆ کۆمپانیاکان دا، بەڵام لە بەرامبەر پێدانی بڕە پارەیەک بۆ ئەمە، ئەمەش بووە هۆی بەکارهێنانی هێڵی ئاسن بۆ گواستنەوەی کەلوپەل، بەڵام ناڕەزایی لەسەر بوو تا نرخەکان کەمکرانەوە.
هێڵی ئاسن لە گواستنەوەی سەرنشینەکاندا سەرکەوتوو بوو، بەهۆی هەرزانی گواستنەوە و ئاسانیی جووڵە، بەو پێیەی شەمەندەفەرەکە بە خێرایی ٢٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا مەودای ١٧ میلی ڕۆیشتووە، ئەمەش بەهۆی سنووردارکردنی ڕێڕەوی دروست بۆ شۆفێران .
پەرەپێدانی هێڵی ئاسنی یەکەم
کارکردن لەسەر پەرەپێدانی یەکەمین هێڵی ئاسنین لە ساڵی ١٨٣٧ی زایینی دەستیپێکرد، کاتێک لە ساڵی ١٨٤٢ هێڵێک لە ناوچەی ئۆردسالەوە درێژکرایەوە بۆ وێستگەی نوێی مانچستەر ڤیکتۆریا ئەم کارە تا ساڵی ١٨٤٤ی زایینی بەردەوام بوو، ئەمەش وایکرد وێستگەی لیڤەرپوول بۆ ماوەی تەواوی سەدەیەک بۆ گواستنەوەی کاڵا بەکاربهێنرێت.
کۆنترین وڵاتی عەرەبی کە هێڵی ئاسنی بەکارهێنابوو
میسر کۆنترین وڵاتی عەرەبییە کە هێڵی ئاسنی بەکارهێناوە، لە سەردەمی خێدیڤ عەباسی یەکەمەوە لە ساڵی ١٨٥١ی زایینی، کاتێک گرێبەستێک لە نێوان ڕۆبەرت ستیڤنسۆنی بەریتانی کوڕی ئەندازیار “ستیفنسۆن” و خێدیڤ واژۆ کراوە، ئاماژە بەوە دەکرێت کە هێڵی ئاسنینەکە پایتەخت کە شاری قاهیرە بوو لەگەڵ ئەسکەندەریە دەبەستێتەوە. درێژی هێڵە ئاسنینەکە نزیکەی ٢٠٩ کیلۆمەتر بوو.