گەورەترین بەنداوی جیهان کوێیە؟

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-11-14:41:00 - کۆدی بابەت: 13516
گەورەترین بەنداوی جیهان کوێیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەورەترین بەنداوی جیهان کوێیە؟ (بە عەرەبی: أين يقع أكبر سد في العالم، بە ئینگلیزی: Where is the largest dam in the world located)، بریتییە لە  گەورەترین بەنداو لە جیهاندا  لە ڕووی قەبارە و توانای بەرهەمهێنان تێیاندا.

گەورەترین بەنداوی جیهان

بەنداوی سێ گەروو گەورەترین بەنداوی جیهانە: بەنداوی سێ گەروو بە گەورەترین بەنداوی هایدرۆلیکی دادەنرێت لە جیهاندا بەپێی گۆڤاری ئینتەرناشناڵ، بەرزی ئەم بەنداوە نزیکەی ١٩٢ مەترە واتا بەرزی ٥٠ نهۆم و درێژ دەبێتەوە بۆ مەودای ١.٦ کیلۆمەتر، پانییەکەی نزیکەی ٢.٣ کیلۆمەتر، ئەم بەنداوەش بە یەکێک لە گەورەترین کارەکانی ئەندازیاری مۆدێرن لە جیهاندا دادەنرێت، نزیکەی ١٩ ملیار مەتر سێجا ئاو لەخۆدەگرێت، بەم ناوە ناسراوە چونکە سێ دەروازەی هەیە لە نزیک دامێنی چیای وو شانی ڕۆژاوا لە چین.

شوێنی بەنداوی سێ گەروو

بەنداوی سێ گەروو دەکەوێتە سەر ڕووباری یانگتزێ (ژانگجیانگ)، ڕۆژاوای شاری یچانگ لە پارێزگای هوبی ئەم بەنداوە لە نزیکەی ٢٨ ملیۆن مەتر سێجا کۆنکرێت و ٤٦٣ هەزار تۆن پۆڵا دیزاین کراوە، دروستکردنی بەنداوەکە بە فەرمی لە ساڵی ١٩٩٤ وە دەستیپێکرد بە گەورەترین پڕۆژەی ئەندازیاری لە چین دادەنرا، لە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی تەواو بوو.

وێستگەی کارەبای ئاوی

بەنداوی سێ گەروو بە گەورەترین دامەزراوەی کارەبای ئاوی لە جیهاندا دادەنرێت، ئەم بەنداوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە ئاوەوە بەکاردەهێنرا، ئەم پڕۆژەیە سێ پێکهاتەی لەخۆگرتبوو: بەنداوی سێ گەروو، دامەزراوەی بەرهەمهێنانی کارەبا و سیستەمی قوفڵ لە ئاوەکەدا کە لە بەشی پشتەوەی بەنداوەکەدایە، ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە شاری ساندۆپینگ لە ناوچەی یچانگ لە چین ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ ئەم شوێنە ڕادەکێشێت.

ڕاستییەکان دەربارەی بەنداوی سێ گەروو

١- ڕاپۆرتە میدیاییەکانی چین ئاماژەیان بەوە کردووە کە نزیکەی سەد کرێکار لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەی بەنداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
٢-ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تێچووی ئابووری بۆ دروستکردنی بەنداوەکە زۆر بەرز بووە، بەو پێیەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تێچووی دروستکردنی بەنداوەکە گەیشتووەتە ٢٤ ملیار دۆلاری ئەمریکی.
٣- لە دروستکردنی بەنداوەکەدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی ئاوارە بەشداریان کردووە.
٤-پلانی بەنداوەکە قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە مافی خۆیانە، وەکو پارەدان و خانووبەرە و هەلی کاری نوێ، دەیان شوێنی تەلارسازی و ڕۆشنبیری لەژێر کۆگاکەدا نامێنن، بەتایبەتی پاشماوەی خەڵکی با کە چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر لەو ناوچەیە ژیاون.


سەرچاوەکان



77 بینین