چۆن کۆمپانیای هواوی لە ئەمریکای بردەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-28-23:21:00 - کۆدی بابەت: 13812
چۆن کۆمپانیای هواوی لە ئەمریکای بردەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دوای چەند بڕیارێکی حکوومەتی ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی هواوی و مامەڵەکردنی کۆمپانیا دیارەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە، ناکۆکی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین ڕووی لە گۆڕەپانی مۆبایل کرد دوای چوار ساڵ لە مانگرتنی ئەمریکا لە دژی هواوی دواجار چین وەڵامی دایەوە و ئایفۆنی قەدەغە کرد لە چوارچێوەی دامەزراوە حکوومییەکانی وڵاتەکەی.

چۆن بڕیارەکانی کاریگەرییان لەسەر چین نەبوو؟

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا ڕێوشوێنی توندی گرتەبەر بۆ شکاندنی ئێسکی چین لە بواری تەکنەلۆجیادا، هەروەها ڕێگری لە هەناردەکردنی چیپەکانی کرد بۆ چین، بەڵام چین جیهانی سەرسام کرد بە خستنەبازاڕی مۆبایلە زیرەکە پێشکەوتووەکەی خۆی بەناوی هواوی مەیت ٦٠ پرۆ لەگەڵ چیپێک بە تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەم کاردەکات و زۆر پێشکەوتووە. چیپە پێشکەوتووەکە بە ڕوونی حەوت نانۆمەتر و ناوی “Kirin 9000S”ـە، لە چین لەلایەن کۆمپانیای CMICـی بەرهەمهێنەری بە پێشکەوتنێکی گەورە بۆ چین دادەنرێت لە پیشەسازی چیپەکاندا هەروەها گورزێکی گەورەیە لە سزاکانی ئەمریکا.

هەڵوێستی ئەمریکا

لە ئەنجامی ئەو سەرسوڕمانەدا دەسەڵاتدارانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند بەدوای زانیاری زیاتردا دەگەڕێن لەسەر مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای هواوی چینی بە ناوی "Mate 60 Pro" کە بە چیپێکی زۆر پێشکەوتوو کاردەکات. جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەمریکا پێویستی بە "زانیاری زیاترە لەسەر چیپەکە و پێکهاتەکەی بە تایبەتی" بۆ ئەوەی بزانێت چۆن لەژێر ئەو هەموو سزایە توانیوێتی چیپێکی لەو شێوەیە دروست بکات.

کاریگەری بڕیارەکانی ئەمریکا لەسەر هواوی

پێش گەمارۆکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ هواوی خەریک بوو لە سەرووی فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانەوە بێت و لەو کاتەدا سامسۆنگ ٢٩٨ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتبوو لە کاتێکدا هواوی ٢٤٠ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتبوو، لە کاتێکدا ئەپڵ پلەی سێیەمی بەدەستهێنابوو بە فرۆشی ١٩٨ ملیۆن مۆبایلی زیرەك.

ئاماژەکان ئەوە بوون هواوی لە ڕێگای گەیشتن بە لوتکەدایە، بەڵام هەموو شتێک گۆڕا لە ١٥ـی ئایاری ٢٠١٩ کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بڕیاری “پاراستنی زانیاری و تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان و زنجیرەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری”ـی دەرکرد ئەمەش وایکرد کۆمپانیا ئەمریکییەکان نەتوانن مامەڵە بکەن لەگەڵ هواوی و کۆمپانیا چینییەکانی تر. بابەتەکە گەشەی کرد و مۆبایلە نوێیەکانی هواوی توانای بەکارهێنانی خزمەتگوزاری گۆگڵیان لەدەستداوە کە پایەیەکی مۆبایلە ئەندرۆیدەکانە.

هەروەها هواوی کاریگەری گەورەی لەسەر بوو بەهۆی نەتوانینی دەستخستنی پرۆسێسەری پێشکەوتووی ئەمریکی پشتگیری لە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم بکات بۆ کارپێکردنی مۆبایلەکانی یان تەنانەت پەنا بۆ هیچ کۆمپانیایەکی ئەمریکی بەرێت، دوای ترەمپ سەرۆکی نوێ جۆ بایدن بەردەوام بوو لە هەمان سیاسەت دژی هواوی. لە ئەنجامدا هواوی لە لیستی پێنج باشترین فرۆشیاری مۆبایلە زیرەکەکانی جیهان لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و هەروەها لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ کشایەوە.

هەوڵەکانی هواوی

هواوی هەوڵیدا هەڵسێتەوە سەر پێی خۆی سەرەتا سەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی سیستمێکی کارپێکردن بەناوی هارمۆنی وەکو جێگرەوەیەك بۆ سیستمی ئەندرۆید، هەروەها ستۆری ئەپڵیکەیشنەکانی بۆ سیستمەکەی دابینکرد کەهەموو ئەو شتانەی تیایە بەکارهێنەر پێویستی پێیەتی. لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ هواوی دوای ئەو هەموو سزایە گەڕاویەوە بە بەهێزی، لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕێژەی فرۆشتی مۆبایلەکانی بەڕێژەی ١١٠% زیادی کردووە چاوەڕێ ئەکرێت لەماوەی دوو ساڵی داهاتوو کۆنتڕۆڵی بازاڕی فڕۆشتنی مۆبایل بکات لەبەشێکی وڵاتانی جیهان.


سەرچاوەکان



98 بینین