هۆکاری ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-12-15-20:20:00 - کۆدی بابەت: 7254
هۆکاری ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان

ناوه‌ڕۆك

هۆکاری ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان چییە؟

چەندین هۆکاری گونجاو هەیە کە دەکرێت ببنە هۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان، هەروەها هۆکارەکان بە پشتبەستن بەوەی کە کام هۆڕمۆن یاخود ڕژێن کاریگەری لەسەر ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان هەیە جیاواز دەبن، باوترین هۆکارەکانی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان بریتین لە:

  • چارەسەری هۆڕمۆنی
  • دەرمان
  • چارەسەرەکانی شێرپەنجە وەک چارەسەری کیمیاوی
  • ناڕێکی خواردن
  • فشار
  • برینداربوون و شۆکی دەروونی

لە کاتێکدا کە بارودۆخەکانی سەرەوە لەوانەیە لە سەرەتادا بەهۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکانەوە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەبوونی بارودۆخەکانی خوارەوە دەتوانێت ببێتە هۆی ناهاوسەنگی زیاتری هۆرمۆنەکان:

هۆکارە دیارەکانی ناڕێکی هۆڕمۆنەکان لە ژناندا

زۆربەی هۆکارەکانی ناهاوسەنگی هۆرمۆنی لە ئافرەتدا پەیوەندی بە هۆڕمۆنەکانی زاوزێوە هەیە کە باوترینیان بریتین لە:

پشکنین و دەستنیشانکردن

هیچ تاقیکردنەوەیەکی تایبەت بەردەست نییە بۆ پزیشکەکان بۆ دەستنیشانکردنی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان، هەروەها دەست پێ بکە بە دانانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پزیشکەکەت بۆ تاقیکردنەوەی جەستەیی، ئامادەبە بۆ وەسفکردنی ئەو نیشانانەی کە بە درێژایی ئەو ماوەیە ڕوویانداوە، هێنانی لیستێک لە هەموو دەرمانەکان، ڤیتامینەکان و تەواوکەرە خۆراکییەکان کە پێشتر وەرتگرتووە، لەوانەیە پزیشکەکەت پێشنیاری پشکنینێکی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە یان زیاتر بکات، هەروەها دەتوانیت داوا بکەیت کە پزیشکەکەت ئەم پشکنینانە ئەنجام بدات نموونە وەک پشکنینی خوێن، پزیشکەکەت نمونەیەک لە خوێنت دەنێرێت بۆ تاقیگەیەک بۆ پشکنین چونکە زۆرینەی هۆڕمۆنەکان لە خوێندا دەدۆزرێنەوە، هەروەها پزیشکەکەت دەتوانێت داوای پشکنینی خوێن بکات بۆ پشکنینی ثایرۆیدەکان و ئاستەکانی ئیسترۆجین، تێستتێسترۆن، کۆرتیسۆل.


سەرچاوەکان



1117 بینین