ناوهڕۆك
مزگێنی
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: مزگێنی
تەنیاییم نارد بە شوێن شەودا کە هاتەوە لەگەڵ خۆیدا
باوەشێ خەرمانەی: مانگ و
سێ جریوەی زەردە خەنە و
هەندێ تریفەی ئەوینی
بۆ هێنا بووم.
هەورم نارد بە شوێن شیعردا
کە هاتەوە لەگەڵ خۆیدا
گوڵدانێکی پڕ لە وشە و
ڕستێ بازنی ناوازە و
چەند ئاخێکی ڕەنگاوڕەنگی
بۆ هێنا بووم.
شیعرم نارد بە شوێن ئاواتا
کە هاتەوە لەگەڵ خۆیدا
سێ تاڵ لە قژی ئازادیی و
مزگێنییەکی چاو سەوز و
چەپکێ ماچی
کوردستانێکی بێ (بەعسی)ی
بۆ هێنا بووم!
سەرچاوەکان
602 بینین