ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-04-04-17:29:00 - کۆدی بابەت: 8133
ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو خانمە دووگیانانەی کە پێیان خۆشە بەڕۆژووبن دەبێت هەموو حاڵەتێک، لەبەرچاو بگرن و ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، چونکە زۆرجار ڕۆژووگرتن دەبێتە هۆی بێهێزی و ماندوبوون کە ئەمەش زیانی هەیە بۆ دایک و کۆرپەکەشی، ماوەی دووگیانی بەسەر سێ مانگی یەکەم و دووەم و سێیەمدا دابەش دەکرێت، هەر یەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە و دەبێت ڕێنوێنی تەواو وەربگرێت لەسەر سێ مانگەکە.

ڕۆژووگرتن لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا 

ڕۆژووگرتن لەم سێ مانگەدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە بە تەندرووستی دایکەکەوە، سێ مانگی یەکەم و سێیەم بەگشتی دایکەکە نیشانەکانی قوورسترە، سێ مانگی یەکەم بەهۆی ئەوەی کە سێ مانگی دروستبوون و گەشەی کۆرپەکەیە، و سێ مانگی سێیەمیش کۆتاییە و کاتی نزیکبوونەوەی لەدایکبوونی منداڵەکەیە، ڕۆژووگرتن باش نییە و دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکیدا بیت و پزیشک بڕیارت بۆ بدات، بەڵام سێ مانگی دووەم بەگشتی بارودۆخی دایکەکە جێگیرترە و نیشانەکانی دووگیانی کەمتر بووەتەوە، دڵتێکچوون و ڕشانەوە و بێهێزی نەماوە و ئەگەر تەندرووستی باش بێت دەتوانێت ڕۆژوو بگرێت بە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:

  • بڕێکی باشی خواردن بخوات ئێواران و پارشێوان.
  • ڕۆژانە لە کاتی بەڕۆژووبوندا زۆر خۆی ماندوو نەکات.
  • لە دوای ڕۆژوو شکاندن ئاو و شلەمەنی زۆر بخواتەوە بە درێژایی شەو تاکوو جەستەی دووربێت لە وشکبوونەوە.
  • هەر کاتێک هەستی کرد کە ناتوانێت ڕۆژوو بگرێت و بێهێزە و زیانی پێ دەگات دەبێت ڕۆژووەکەی بشکێنێت.


سەرچاوەکان



1711 بینین