سێث گۆدن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-04-16-16:56:00 - کۆدی بابەت: 8271
سێث گۆدن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سێث گۆدن یان سێس گۆدن (به‌ ئینگلیزی: Seth Godin) نووسەر و کارسازێکی ئەمریکییە جێبەجێکاری پێشووی کۆمپانیای دۆت کۆم و جێگری بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای yahooــە.

ژیاننامە

لە ڕێکەوتی ١٩٦٠/٦/١٠ لە ناوچەی ماونت ڤێرنن لە نیویۆرکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، بەشی بازرگانی لە زانکۆی ستانفۆرد تەواو کردووە و پێش ئەوەی بناسرێت کاری لەسەر نەرمەواڵە (Software) کردووە.

بەرهەمە نوسراوەکانی

  • The Bootsrap’s bible
  • Permission Marketing
  • Unleashing The IdeaVirus
  • Purple Cow
  • Survival Is Not Enough
  • Free Prize Inside
  • Small Is The New Big
  • The Dip
  • Meatball Sundae
  • What Matters Now
  • Linchpin
  • We Are All Weird
  • Watcha Gonna Do With That Duck
  • V For Vulnerable
  • Poke The Box
  • The Icarus Deception
  • Leap First
  • What To Do When It’s Your Turn
  • This Is Marketing 
  • The Practice

گرنگترین بەرهەمەکانی

یەکێک لە ناسراوترین و کاریگەرترین کتێبەکانی کە توانی بیر و ڕای زۆر کەس بگۆڕێت دەربارەی بازاڕگەری و توانی پڕفرۆشترین کتێبی بازاڕگەری ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ بێت بریتی بوو لە کتێبی purple cow، یەکێکی تر لە بەرهەمە کاریگەرەکانی کتێبی (Tribes)ـە کە بابەتی سەرەکی کتێبەکە بریتییە لە سەرکردایەتی کردن، باس لە چۆنییەتی بوون بە سەرکردە و چۆنییەتی دروستکردنی داهێنانی نوێ و کاریگەر دەکات، ترایبس زۆر دەنگیدایەوە و لە ڕۆژنامەی Amazon, New York Time) BusinessWeek) دەرکەوت، هەروەها کتێبەکەی بە ناوی (Linchpin) کە لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە خێراترین ڕێژەی فرۆشتنی هەبوو لە ژیانی پیشەیی سێثدا.
لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی کۆمپانیای (Yoyodyne) بوو، کۆمپانیایەکی بازاڕگەری ئۆنڵاین بوو کە زۆر شتی تێدا دەکرا لەوانە (ڕێکلام بۆ خاوەن پڕۆژە و کۆمپانیاکان، ڕیکلام بۆ کۆمپانیای ئۆتۆمبێل، بازاڕکردن).


سەرچاوەکان



399 بینین