هۆکارەکانی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-07-25-13:56:00 - کۆدی بابەت: 13689
هۆکارەکانی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت (بە عەرەبی: أسباب انهيار الاتحاد السوفيتي، بە ئینگلیزی: Causes of the collapse of the Soviet Union)، یەکێتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت، بە کورتکراوەی (CCCP) هێمای بۆ دەکرێت، دەوڵەتێکی دەستووری کۆمۆنیستییە، لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢ دامەزرا، بیرۆکەی دروستبوون و سەرهەڵدانی لە کۆمەڵێک ڕووداوی سیاسییەوە سەرچاوەی گرتووە کە بوونە هۆی لاوازی لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیادا، گرنگترینی ئەو ڕووداوانە بریتین لە: شۆڕشی ڕووسیا، کە لە ساڵی ١٩١٧ سەریهەڵدا، دواتر گۆڕا بۆ شەڕێکی ناوخۆ کە چوار ساڵی تەواو بەردەوام بوو، واتە لە ساڵانی ١٩١٨-١٩٢١. یەکێتی سۆڤیەت لە یەکێتی ١٥ وڵاتەوە دروست بووە: ڕووسیا، ئۆکرانیا، جۆرجیا، ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، تورکمانستان، قیرغیزستان، تاجیکستان، لاتڤیا، لیتوانیا، ئیستۆنیا، مۆڵدۆڤا، بێلاڕووس، ئەرمینیا کە گەورەترین وڵات بوو، بە دامەزرێنەری ئەم یەکێتییە دادەنرێت، واتە ئەو وڵاتە میراتگری یاساییە.

ڕووبەری یەکێتی سۆڤیەت

ڕووبەری یەکێتی سۆڤیەت درێژبووەوە بۆ ٢٢.٢٧٦٦٦کم٤، ئەم ڕووبەرە بە یەک لەسەر شەشی کۆی ڕووبەری زەوی دادەنرێت، بەشی ئەوروپی ئەم یەکێتییە بە توخمە بنەڕەتییەکەی لە گەشەی ئابووری و ناوەندی کێشکردنی دادەنرێت، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بواری ڕۆشنبیریدا. درێژی سنوورەکانی یەکێتی سۆڤیەت نزیکەی٦٠.٠٠٠کم٤ بووە، بە درێژترین سنووری جیهان دادەنرێت، هەروەها لە چوارچێوەی سنوورەکانیدا دەریاچەی بایکالیش دەگرێتەوە کە گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرینە و لە ئێستادا دەکەوێتە ناو سنوورەکانی ڕووسیا.

ئابووری یەکێتی سۆڤیەت

یەکێتی سۆڤیەت لە لایەنی ئابووریدا پشتی بە شێوازی پلاندانانی چڕ بەستبوو، ئەمەش بە کێشانی پلانی پێنج ساڵە ئەنجام دەدرێت، هەر پلانێک تایبەتە بە قۆناغێکی دیاریکراو،  پەیوەندی بە دۆزینەوەی لەپێشینەکانی ئابوورییەوە هەیە، ئەم پلانانە هەموو ئەو کەرتە تایبەتانەیان لەخۆگرتبوو کە لە سەردەمی حوکمڕانی ستالینەکاندا شاهیدی بوون، بۆیە ئابووری یەکێتی سۆڤیەت گەیشتە لوتکەی خۆشگوزەرانییەکەی، لە دەوڵەتێکی کشتوکاڵییەوە گۆڕدرا بۆ دەوڵەتێکی پیشەسازی، وابەستەی گەڕان بەدوای نەوتدا بوو، لەو ماوەیەشدا سەرچاوە کانزاییەکان دۆزرانەوە. لاوازییەک لە ئابووری سۆڤیەتدا هەبوو، لە ئەنجامی لاوازی حکومەتی ناوەندی لە مۆسکۆی پایتەخت، چونکە چەک لە شەڕی سۆڤیەت و ئەفغانستان زۆرترین پشکی خەرجییەکانیان وەرگرت ئەمەش زیانی بە ئابووری سۆڤیەت گەیاند.

داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت

یەکێتی سۆڤیەت لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ داڕما و هەڵوەشایەوە، هۆکارەکانی داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت بریتی بوون لە:

١-جێی متمانە نەبوونی بەڵێنەکانی میخائیل گۆرباچۆڤ، سەرۆکی سۆڤیەت.
٢-بێکاریگەری و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانی سۆڤیەت و ئەمریکا.
٣-دابەشبوونە ناوخۆییەکان کە بەسەر سوپاکانی یەکێتی سۆڤیەتدا هات.
٤-هەبوونی کودەتا لە دژی دەسەڵات پێش داڕمان، کە دەسەڵاتی گۆرباچۆڤ نوێنەرایەتی دەکرد.
٥-دابەزینی ئابووری سۆڤیەت.
٦-لاوازی حکومەتی ناوەندی.
٧-زاڵبوونی لایەنە سەربازییەکان بەسەر ئابووریدا.


سەرچاوەکان



76 بینین