ناوهڕۆك
بەندەر
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: بەندەر
سەدو پێنج کورسی ڕەنگاوڕەنگ پەنجای سەوز و
پەنجای زەرد و
پێنجی مۆر و
ڕووبە ڕوویشمان:
هەزار و یەک.. کێشەی ڕەش و
ترسی تەڵخ و
گێژی پرسیار! .
بەڵام هەموو
لە ناو ئەم کەشتیی هۆڵەدا
لەگەڵ سەوڵی زیوینی دەس
بیست و پێنج ملیۆن دار بەڕوو
ڕوومان کردۆتە بەندەری
ئایندەیەک
وەکوو گەنم
پرچ زێڕین و
وەکوو ئاشتیش
بەژن سپی!
سەرچاوەکان
450 بینین