گوندی بزەینان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-05-21:45:00 - کۆدی بابەت: 8513
گوندی بزەینان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بزەینان (بە ئینگلیزی: Bzaynan)، گوندێکە دەکەوێتە ناحیەی سیتەکی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، زمانی دانیشتوانی گوندەکە زمانی کوردی سۆرانییە و هاوڵاتیانی گوند پەیڕەوی ئایینی ئیسلام دەکەن.

جوگرافیا

گوندی بزەینان لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی نۆدێ و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی وێڵەی شارباژێڕ و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی کانی دڕکە و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ گوندی ئاڵەسیاوی سەروو.

گرنگی بزەینان

ئەم گوندە بەھۆی ھەڵکەوتن و دروستبوونی لە ناوچەی شاخاویدا بۆ بزوتنەوەی شۆڕشی کورد و پێشمەرگەکان پەناگەیەکی گرنگ بووە، دەستی ڕژێمی بەعس و جاشە خۆفرۆشەکانی پێنەگەشتووە ھەتا کاتی ڕووخانی لە ساڵی ١٩٨٨ دا.

بەروبوومەکانی بزەینان

ئەگەرچی ناوچەکە زۆر شاخاویی و بەردەڵانە، بەڵام پڕە لە میوەی بەتام و بەرھەمی کشتوکاڵی جیاواز، لە ئەو میوە و سەوزانەی لە بزەینیاندا ھەن:

میوە ھاوینەکان

هەروەھا بێستانی کاڵەک و جۆرەها میوەی تری وەرزانەشی تێدا دەچێنرێت.

میوە زستانەکان:

  • بەڕوو
  • ھەموو میوە هاوینەکان بە وشککراوی کە بۆ شەوچەرەی زستان ساڵانە ئامادەدەکرێن.

بەروبوومی ئاژەڵیشی زۆرە وەک، دۆ، کەشک و بەرھەمە کوردەوارییەکانی تر.

بارودۆخی بزەینان

ئەم گوندە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی عێراقییەوە فەرامۆشکرابوو، ڕێگاوبان، کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆی بۆ نەکرابوو، ئێستا بە پشتیوانی ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی ھەرێم ڕێگاوبانی بۆ کراوە و بۆری ئاوی ماڵانی بۆ ڕاکێشراوە.

ناودارەکانی گوندی بزەینیان

  • حاجی ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد بچکۆل
  • کوێخا عارف
  • حاجی عەبدوڵا ئەحمەد بچکۆل ناسراو بە عەبە کەچەڵ

ناسراوەکانی گوند

  • شەهید کەریم عەبدوڵا ناسراو بە کەریمە سور
  • خوالێخۆشبوو جەوهەر عەبدوڵا
  • بەکری حاجی ڕەحمان
  • جەزا حاجی عەبدوڵا ناسراو بە جەزای سایەق


سەرچاوەکان



413 بینین