ناوهڕۆك
ناساندن
ڕۆژهەڵات یان خۆرهەڵات (بە عەرەبی: الشرق، بە ئینگلیزی: East) یەکێکە لە چوار ئاڕاستەکانی جوگرافیا و دەکەوێتە لای ڕاستی هێڵی گرینویچ، لە بەرەی پێچەوانەی ڕۆژاوا. ڕۆژهەڵات ئەو بەشەیە کە خۆری لێوە دەردەکەوێت بۆیە بەوشێوەیە ناونراوە. لە قیبلەنمادا نیشانەی (E)ـی بۆ دانراوە.
نموونە
- هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سووریا.
- من لە ڕۆژهەڵاتەوە دێم، ئێوە لە باشوورەوە بڕۆن.
- وڵاتی عێراق دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئوردن.
- بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێکە لە چوار پارچە داگیرکراوەکە.
سەرچاوەکان
1052 بینین