ڕۆژهەڵاتی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-10-01:00:00 - کۆدی بابەت: 6545
ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لە پارچە دابڕاوەکانی کوردستانی گەورە و دەکەوێتە وڵاتی ئێران، بە هەریەک لە کوردستانی ئێران و ناوچە کوردییەکانی ئێرانیش دەناسرێت، سنووری لەگەڵ هەریەک لە هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئازەربایجان هەیە و پارێزگاکانی ورمێ و کوردستان و کرماشان و ئیلام و لوڕستان و هەمەدان و خووزستان و چوارمەحاڵ و بەختیاری و کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد و هەندێک لە پارێزگاکانی دیکە دەگرێتەوە.

دانیشتوان

دانیشتوانی ئەم پارچەی کوردستانی گەورە لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت، کرماشان گەورەترین شاریەتی و زۆرترین ڕێژەی دانیشتوان لەخۆدەگرێت کە ناوەندی قەزا بە ٩٤٦,٦٥١ کەس دەخەمڵێنرێت لە ساڵی ٢٠١٦، بەپێی ڕێکخراوی سیا دانیشتوانی کوردستان لە ئێران %١٠ـی وڵاتەکە پێکدەهێنن.

لەم ناوچانەی ئێرانیش کوردەکان هەن:

ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ٧٠٠ هەزار کورد  %٢١
خوڕاسانی باکوور ٤٠٠ هەزار کورد %٥٠
خوڕاسانی ڕەزەوی ٣٠٠ هەزار کورد
تاران ٢٥٠ هەزار کورد
ئەلبورز ٢٠٠ هەزار کورد %٧,٥
هەمەدان ١٧٠ هەزار کورد %١٠
ناوچەکانی دیکە ٣٠٠ هەزار کورد  

سنوور

  • هەریەک لە پارێزگاکانی (کرماشان، سنە، ورمێ، ئیلام، لوڕستان، خوڕاسانی باکوور) دەگرێتەوە.
  • کرماشان پێکدێت لە شارەکانی: ئارووناوا و پاوە و سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ و داڵاهۆ و ڕوانسەر و سەرپێل و سونغوڕ و سەحنە و قەسر و کرماشان و کەنگاوەر و گیەڵان و هەرسین.
  • کوردستان یان سنە پێکدێت لە شارەکانی: سنە، سەقز، مەریوان، بانە، قوروە، کامیاران، بیجاڕ، دیواندەرە، دێولان، سەوڵاوا.
  • ورمێ پێکدێت لە شارەکانی: بۆکان، پۆلدەشت، پیرانشار، تەکاب، چاڵدێران، چایپارە، خۆی، ساینقەڵا، سەردەشت، سەڵماس، شنۆ، شەوت، ماکۆ، مەهاباد، میاندواو، نەغەدە، ورمێ.
  • ئیلام پێکدێت لە شارەکانی: ئاودانان، ئیلام، ئەیوان، بەدرە، چەرداوڕ، دەڕەشار، دێلوڕان، سیروان، مەڵگشای، مێهران.
  • لوڕستان پێکهاتووە لە شارەکانی: ڕوومیشکان، کوودەشت، سلسلە، دڵفان، دەورە، دووروود، خوڕەماوە، پاپێڵ، ورووگڕ، ئەلیگوودەرز، ئەزنا.

ئایین

زۆرینەی خەڵکەکەی موسوڵمانن و لەسەر مەزهەبی سوننەن، لە هەریەک لە سنە و قروە و بیجار کوردی شیعە مەزهەب زۆرن، لە کرماشانیش هەریەک لە یارسان و شیعە و سوننە هەن، کە یارسانەکان زیاتر دەکەونە ناوچەی داڵاهۆ، لە ئیلام زۆربەی کوردەکان شیعەن و هەندێکیشیان یارسانن.

ئابووری

ناوچەکە بەهۆی ئەوەی زیاتر کوردن و ناوچەی سنوورییە و جەنگی ئێران و عێراق تێیدا ڕوویدا زۆر ئاوەدان نییە و لە چاو شارەکانی دیکەی ئێران خزمەتێکی ئەوتۆ نەکراوە، هەریەک لە پیشەسازییەکانی نەوت و گاز و پترۆکیمیا و ئاسن و چیمەنتۆ و زێڕ و بەنداوسازی و ماددەی خۆراکی تێدا هەیە.

هەروەها فەرش و قاڵی و گڵیم و کڵاش و کوڵەباڵی تێدا دروست دەکرێت.

ناوچە گەشتیارییەکان

شار ناوی شوێنەواری گەشتیاری
کرماشان بەردنووسی بێستوون
کەنگاوەر پەرستگای ئاناهیتا
پاوە ئەشکەوتی قوڕەقەڵا
کرماشان تاقۆسان
سەرپێل زەهاو قەڵای یەزدگەرد
گوندی ریجاب گوندێکی مێژوویی
بیجار قەڵای قەمچغای
مەریوان دەریاچەی زرێبار
سەقز ئەشکەوتی کەرەفتوو
مەهاباد ئەشکەوتی سەوەڵان
مەهاباد فەخرەقا
ئورومیە دەریاچەی مارمیشۆ
بۆکان ئەشکەوتی قلایچی 
بوژنۆرد  ئاوێنەخانەی مەفخەم
بوژنۆرد  سەردار مەفخەم
مانە و سملقان سپاخۆ
ئێسفەرایێن  شاری بەڵقیس
بوژنۆرد  بش قارداش
ئیلام نیگاری گوڵ گوڵ مەلەکشاهی
سەردەشت تاڤگەی شەڵماش

حیزبەکان

ڕاگەیاندن و میدیا

  • کەناڵی کوردستان
  • ڕادیۆی کرماشان
  • ڕادیۆی کوردی تاران
  • ڕادیۆی ئورومیە
  • کەناڵی سەحەری دوو
  • کەناڵی مەهاباد
  • کەناڵی ئیلام
  • ڕادیۆ مەهاباد
  • ڕادیۆی ئیلام

کەسایەتییەکان

سینەمایی

سیاسی

  • قازی محەممەد
  • مادیگ
  • ئیبراھیم حەسەکی
  • خانی لەپ زێڕین
  • کەریم خانی زەند
  • عەبدولڕەحمان قاسملوو
  • سمکۆی شکاک
  • فەرزەندە بەگ
  • سادق شەرەفکەندی
  • بەھائەدین ئەدەب
  • فواد مستەفاسوڵتانی
  • محەممەد سەدیق کەبودوند
  • سەدیق کەمانگەر
  • فەرزاد کەمانگەر
  • سوورەیا سەراجەدینی
  • ڕۆیا تلوعی
  • ئامینە کاکەباوە
  • عەبدولا ڕەمەزان زادە
  • محەممەد ڕەزا ڕەحیمی
  • کەریم محەممەد زادە
  • ئیبراھیم عەزیزی
  • مستەفا ھیجری
  • کەریم سنجایی
  • کامەران ھیدایەتی
  • ڕەحیم ڕۆستەمی
  • عفەت قازی
  • موحمەد باقر قالیباف
  • زەینەب جلالیان
  • گلمراد مرادی

ئایینی

  • ئەحمەد موفتیزادە
  • سەفیەدین ئەردەبیلی
  • حاجی نیعمەتولڵا
  • نوری عەلی ئیلاھی
  • سەدرەدین موسا
  • شێخ حەیدەر
  • شێخ جونەید
  • شێخ زاھید گەیلانی
  • پیریۆنس
  • شا نیعمەتوڵڵای وەلی
  • ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی

مۆسیقا

  • حەسەن زیرەک
  • موحسین چاوشی
  • عەباس کەمەندی
  • محەممەد ماملێ
  • شەهرام نازڕی
  • نەجمەدەین غوڵامی
  • عوسمان ھەورامی
  • کەیهان کەلهوڕ
  • لەیلا فەریقی
  • بیژەن کامکار
  • ھانی
  • فرمێسک
  • ناسڕ ڕەزازی
  • نەڤید زەردی
  • مریەم ئیبراھیم پوور
  • ھاشم نانەوازادەگان
  • ھالە سەیفیزادە
  • ھانا کامکار
  • موجتەبا میرزادە
  • میرزا جەواد قازی
  • مەزھەر خالقی
  • مەرزیە فەریقی
  • فرەیدوون سەدیق
  • فەتانە وەلیدی
  • فەرھاد زیرەک
  • قادر عەبدوڵڵازادە
  • قەشەنگ کامکار
  • قادر ئەلیاسی
  • یەدوڵڵا ڕەحمانی
  • ئاوات بۆکانی
  • ئەردەشیر کامکار
  • ئەردەوان کامکار
  • کۆڕش عەزیزی
  • ئەرژەنگ کامکار
  • ئەرسەلان کامکار
  • ئیرج ڕەحمانپووڕ
  • ئیسماعیل پیرخدری
  • ئیسماعیل سابووری
  • ئیسماعیل مەسقەتی
  • دڵنیا ڕەزازی
  • حافز نازری
  • حسەین شەریفی
  • جەلال نەسیری
  • سیاوەش کامکار
  • سۆھراب پوورنازری
  • سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی
  • سەید قوڵی کشاوەرز
  • سەید محەممەد سەفایی
  • سەید مێھرداد موشەعشەعی
  • جەمال موفتی
  • تاھموورس پورنازری
  • بەھزاد سالاری
  • بەھار موڤەحید بەشیری
  • ڕاحلە بەرزگەری
  • ڕەزا سەقایی
  • ڕەشید فەیزنژاد
  • ڕووزبێھ
  • ڕوکنەدین موختاری
  • زانا وەلید پوور
  • زەکەریا یووسفی
  • سەبا کامکار
  • سەعدوڵڵا نەسیری
  • سەعید فەرەجپووری
  • سەید خەلیل عالینەژاد
  • عەلی عابدی
  • عەزیز شاھڕۆخ
  • عەزیز وەیسی
  • عەلائەدین باباشەھابی
  • عەلادین بابە شەھاب
  • عەلی ئەکبەر مورادی
  • عەلی ئەلبورزی
  • عەلی خەندان
  • عەلی سەرحەت باران
  • شەھاب جەزایری

شاعیر و ئەدەبی

  • مەستوورە ئەردەڵان
  • ڕەحیم موعینی کرماشانی
  • وەفایی
  • ھەژار
  • ھێمن
  • مەلا پەرێشان
  • ئیبن حاج
  • شەھابەدین یەحیا سەھروردی
  • سوارە ئیلخانیزادە
  • حەمید حەسەنی
  • بابا تاھیری ھەمەدانی
  • ئەبووحەنیفەی دینەوەری
  • بەختیار سەجادی
  • بەدیع و زەمان ھەمەدانی
  • پەرویز جیھانی
  • حوسێن خالقی
  • خانای قوبادی
  • سەید کامیل ئیمامی
  • عەبدولحەمید حیرەت سەجادی
  • مستەفا بێسارانی
  • مەلەک جان نیعمەتی
  • محەممەد قازی
  • نیزامیی گەنجەوی


سەرچاوەکان



4534 بینین